ئەبجەد

ئەبجەد یان ئەبگەد جۆرێک لە سیستەمی نووسینە کە ھەمیشە یان زۆربەی کات بێدەنگێک نیشان دەدات و خوێنەر دەبێ خۆی بزانێت بە کام دەنگدارانەوە بیخوێنێتەوە. ئەبجەد لە وشەی عەرەبیی «أبجد» بە مانای ئەلفوبێ گیراوە. ئەلفوبێکانی فینیقی، عەرەبی، عیبری، ئارامی و ئەوێستایی نموونەکانی ئەبجەدن.