دەستپێک
پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بە ئینگلیزی: Paper Mario: The Origami King) کایەیەکی ڕۆڵگێڕانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، لەلایەن کۆمپانیای "ئینێڵجێنت سیستمز" پەرەی پێدراوە، و لەلایەن نینتێندۆوە بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆ سویچ. ئەم یارییە شەشەمین یارییە لە زنجیرەی "پەیپەر ماریۆ" کە بەشێکە لە فرانچایزی ماریۆ و دوای یاری "پەیپەر ماریۆ: کەڵەر سپڵاش" (٢٠١٦) دێت. چیرۆکەکە باسی گەشتی ماریۆ و ھاوڕێکانی دەکات کە ھەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گۆڕینی شانشینی قارچک بۆ ئۆریگامی. بۆ ئەم مەبەستە، ماریۆ دەبێت کۆشکی شازادە پیچ لە پێنج ڕیزەکاغەزی ڕازاوە ڕزگار بکات کە بەسەر شانشینەکەدا درێژبوونەتەوە.
«ئۆریگامی کینگ» شێوازی یاریکردنی تێکەڵاوی ھەیە، کە تێیدا توخمەکانی ئەکشن-سەرکێشی، ڕۆڵگێڕان و یارییە مێشکییەکان تێکەڵ دەکات. یاریکەر کۆنترۆڵی ماریۆ دەکات و گەشت بە جیھانی کراوەدا دەکات، شەڕی دوژمنەکان دەکات بە شێوەی نۆرە. شەڕەکان سیستەمێکی مەتەڵی شێوە ئەڵقەیی بەکاردەھێنن. دوژمنەکان لەسەر بازنەیەک دادەنرێن، کە چوار ئەڵقە و ستوونی زیادەی ھەیە. یاریکەر دەتوانێت ئەڵقەکان بۆ چەپ، ڕاست، سەرەوە، یان خوارەوە بسوڕێنێتەوە بۆ ڕیزکردنی دوژمنەکان، کە وا دەکات بە خێرایی شکستیان پێ بھێنرێت.
تیمی گەشەپێدانی «ئۆریگامی کینگ» جەختیان لەسەر داھێنان کردەوە زیاتر لە یارییەکانی پێشووی ئەم زنجیرەیە. بە پێشبینیکردنی ئەوەی کە ناتوانن ھەموو لایەنگرێک ڕازی بکەن، کۆمپانیای «ئینتەلیجێنت سیستمز» بەرەو دروستکردنی چەمکی تەواو نوێ چوو. ئۆریگامی و کۆنفێتی وەک جۆرێکی نوێی چەمکی کاغەزی بەکارھێنران. گەشەپێدەرەکان شێوازی یاریکردنی ھێڵی ئاسایییان گۆڕی بۆ فۆرماتی جیھانی کراوە و دوژمنی نوێیان بەکارھێنا کە پەیوەندیان بە فرانچایزی ماریۆوە نەبوو. نینتێندۆ نیازی وابوو یارییەکە لە پێشانگای ئی ٣ی ٢٠٢٠ ڕابگەیەنێت وەک بەشێک لە یادی ٣٥ەمین ساڵیادی سووپەر ماریۆ برۆس (١٩٨٥)، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پێشانگاکە، یارییەکە جیا لە ئاھەنگەکانی یادەوەری ئاشکرا کرا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٢ی ئەیلوول – مەسعوود پزیشکیان وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.
- ١٠ی ئاب – ڕێبوار تەھا (لە وێنەکەدا) وەک پارێزگاری کەرکووک ھەڵبژێردرا و بەھۆیەوە لایەنە کوردەکان دوای ٧ ساڵان توانییان ئەو پۆستە بگرنەوە دەستیان.
- ٥ی ئاب – شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی بەنگلادێش بەھۆی خۆپیشاندانەکانی دژی دوەڵەتەکەی ڕای کردە ھیندستان و لە پۆستەکەی کشایەوە.
- ١ی ئاب – ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ھاوپەیمانەکانیان ٢٦ بەندکراویان ئاڵوگۆڕ پێکرد.
- ٣١ی تەممووز – ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئێران تیرۆر کرا.
- ٢٦ی تەممووز – ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە پاریس دەستیپێکرد.
- لەساڵی ١٨١٢ دا،هێزهكانی ناپۆلیۆن بۆناپارت هێرشێكی بهرفراوانیان كرده سهر شاری مۆسکۆ ی ڕووسیا و داگیریان كرد، كه بهگرنگترین شاری ئیمپراتۆریهتی ڕوسیای قهیسهری ههژمار دهكرا.
- لەساڵی ١٩١٧ دا لە دوای شۆڕشی بەلشەڤیکی ڕووسیا، سیستمی حوكمڕانی لە ڕووسیا لهئیمپراتۆریهتی قهیسهرییهوه گۆڕدرا بۆ كۆماری فیدراڵیو سۆسیالیستی.
- … کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وتوویەتی لە تورکیا شتێکمان بەناوی کوردستان نییە و ئەگەر کەسێک کوردستانی دەوێت دەبێت لێرە ونبێت و بچێتە باکووری عێراق؟