لامین یەمال
لامین یامال (لەدایکبووی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٧) یاریزانی پیشەگەری ئیسپانییە و وەک یاریزانی باڵی ڕاست بۆ یانەی بارسێلۆنای لالیگا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکات.[١][٢]
لامین یەمال | |
---|---|
بە كاتالۆنی: Lamine Yamal | |
لەدایکبوون | Esplugues de Llobregat، ئیسپانیا | ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٧
وڵاتی وەرزش | ئیسپانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Lamine Yamal Nasraoui Ebana، الأمين جمال نصراوي إيبانا |
Second family name in Spanish name | Ebana |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی کەتەلۆنی، زمانی ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half، centre-forward |
دانیشتووی | Rocafonda |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٩ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
وەرزش | تۆپی پێ |
Footedness | left-footedness |
ژمارەی یاریزان | 19 |
بەشداربووە لە | 2022–23 La Liga، 2023–24 UEFA Champions League، 2023 UEFA European Under-17 Championship، UEFA Euro 2024 qualifying، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ |
خەڵاتەکان | La Liga Player of the Month، خەڵاتی کۆپا |
ژیانی سەرەتایی
یەمال لەدایکبووی ئیسپولوگوێس دێ لۆبرێگات، لە کەتەلۆنیا. باوکی بە ڕەچەڵەک مەغریبییە و دایکی خەڵکی گینێی ئیستواییە.[٣][٤] یەمال لە ناوچەی گرانۆلەرس و ماتارۆ گەورەبووە، لە گەڕەکی ڕۆکافۆندا.[٥] لە تەمەنی ٧ ساڵی، یەمال بەرەو بارسێلۆنا کۆچی کرد.[٦][٧][٨]
کاروانی یانە
بارسێلۆنا
کاروانی لاوی
یەمال لە لا ماسیا گەشەیکرد، و هەر لەوێ ناوبانگی دەرکرد و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی قوتابخانەکە ناسراوبوو.[٩][١٠][١١][١٢] بۆ وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، یەمال لە پلەی یەکەمی قوتابخانەکە یاری دەکرد، ئەو پلەیە بەرزتر بوو لە هاوتەمەنەکانی.[١٣] یەمال و چەند یاریزانێکی دیکەی تیپەکە لەلایەن چاڤی بانگهێستکران بۆ ڕاهێنانکردن لەگەڵ یانەی پیشەگەری بارسێلۆنا. یەمال لەو کاتەدا گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆنەکردبوو، بەڵام هێشتا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لا ماسیا دەناسرا و سەرنجی ڕاهێنەرەکەی بۆ خۆی ڕاکێشابوو.[١٤][١٥]