ئامانج بابانی

ئامانج بابانی (لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٧٩–مردووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩) ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو. وەک پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاری دەکرد.

ئامانج محەممەد نووری

لەدایکبوون (١٩٧٩-0٨-٢٥) ٢٥ی ئابی ١٩٧٩
مەرگ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١٠-١٦) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگخۆکوشتن (بەپێی پۆلیسی سلێمانی)
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان
چالاکبوون٢٠٠٨–٢٠١٩
ئایینئیسلام
ھاوسەرلانە محەممەد ساڵح
مناڵ(ەکان)ھانۆ (کوڕ)

مردن

لە شەوی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەگەڵ ھاوسەر و منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەکەی لە ڕووداوێکی نادیاردا کوژران.[١][٢] پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامانج بابانی بە بکوژی خۆی و خێزانەکەی دانا.[٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠٢١، کەیسی ئامانج بابانی هەڵدەدرێتەوە لە لایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای دووبارە پێداچوونەوە بەو کەیسەکە کرا. لەم بارەیەوە، جووتیار عادل ڕایگەیاند کە هیچ کەیسێک لە کوردستان پشتگوێ ناخرێت "لەوانە کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی".[٦]

سەرچاوەکان