ئامێری کوتان

ئامێری کوتان یان ئامێری لێدان بەو ئامێرانە دەوترێت کە دەنگیان لە لێدان، [١]خشان و پیاکێشانی دەستی مرۆڤ لە شتێک درووست دەبێ. ئەو شتانە دەتوانن ھەرشتێک بن کە دەنگێکیان بە لێدانیان لێ دەربێ.[٢] ئەو بڕوایە ھەیە کە بنەماڵەی سازە زەربییەکان کۆنترین جۆری سازەکانن کە مرۆڤ پێی زانیون و دای ھێناون.[٣]

ژەنیارانی یۆرووبا: کە خەریکی ژەندنی سازگەلی ئۆملێ ئاکۆ و باتێ و دوندانسن ئەم سازانە سازی فۆلکی ئەو ناوچەیەن و ئەم ناوانە لە زمانی ئەواندایە
ئۆرکێستی سازە زەربییەکان لەگەڵ تیمپانی، توبولار و چەن جۆرێکی تر لە سازە زەربییەکان کە پێم وایە لە کوردیدا ھێشتا ناویان لێ نەنراوە لەبەر ئەوە وەرم نەگێڕانەوە
درام کیتێکی زۆر گەورە کە تێری بۆزیۆ دەیژەنێت. درام کیت بریتییە لە چەن ئامێرێکی زەربی کە پێکەوە بەدەستی یەک ژەنیار دەژەنرێن
[[Evelyn Glennie]] خێراترین [[سۆلیست]] ی بەردەوامژەنی سەدەی بیستەم بووە

کەڵک

سازە زەربییەکان دەتوانن جگە لە ڕیتم کە ڕۆڵی سەرەکییانە، ڕۆڵی مێلۆدی یان ئاھەنگ و ھارمۆنیش ببینن[٤]

لە جۆرەکانی سازگەلی زەربی

  • بڵز (زەنگ، زەنگۆڵە)
  • توومبا
  • تەبڵا
  • دەھۆڵ
  • زەرب
  • توشماڵ
  • دەمام
  • دەف
  • تێمپو
  • ناغارا
  • دایرەزەنگی
  • تەپل
  • سنج
  • سێگۆش
  • تیمپانی
  • زیلۆفۆن
  • ماریمبا
  • ویبرافۆن
  • ماراکاس
  • کاستانت
  • تام تام
  • گونگ
  • درام
  • کۆزوو
  • شندف
  • جەرس
  • پنداریک
  • تاس
  • زەربی زۆرخانە
  • ھەنگ (ساز)
  • کاخون

سەرچاوەکان