ئاورێلیۆ میلانی
ئاورێلیۆ میلانی (گۆکردنی ئیتاڵی: [auˈrɛ:ljo miˈla:ni] ;لە دایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٣٤ –مردن ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵی بووە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. ئاورێلیۆ لە خولی ئیتاڵیا و سێریا بی یاری بۆ چەندین یانەی جیاوازی ئیتاڵیا کردووە و خەڵاتی گۆڵکاری ھەردوو خولی بەدەستھێناوە. بە گشتی ١٥٧ یاری لە خولی ئیتاڵیا و ٦٢ گۆڵی سێریێ ئا تۆمارکردووە، ھەروەھا ١٠٠ یاری لە سێریێ بی و ٥٤ گۆڵی تۆمارکردووە. بەشێک بوو لە سەرکەوتنەکەیان لە جامی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٦٤، لەگەڵ ئینتەر، نازناوی خولی ئیتاڵیا لە ساڵانی ١٩٦٤–١٩٦٥ و جامی نێوان کیشوەرەکانی ١٩٦٤ ی بەدەستھێنا.[١] ھەروەھا یەک یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە ئەمەش لە ١٠ی ئایاری ١٩٦٤ ڕوویدا، لە یارییەکی دۆستانە نێودەوڵەتیدا لە شاری لۆسانا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٣–١ لە سویسرا دۆڕا.[٢][٣][٤][٢][١][٥][٦][٧][٣]میلانی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە شاری میلانۆ کۆچی دوایی کرد.[٧][٣]
ئاورێلیۆ میلانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی ئایاری ١٩٣٤ Desio، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ میلان، ئیتاڵیا | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | ئیتالیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیتالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |