ئاھەنگی ئەستێرەیی

ئاھەنگی ئەستێرەیی ئەو ئاھەنگە گووزارشت لە کۆبوونەوەی زانایان و ئارەزوومەندانی بواری فەلەکناسی دەکا بە ئامانجی نیشاندان و رووماڵکردنی ئاسمان و رووداوەکان لە ئاسماندا، ئەو ئاھەنگە ناوچەییە و تەنھا یەک شەو ئەنجام دەدرێ، بەڵام ئەگەر بێت و رووداوەکی گەورە نێزیک بی رووبدا ئەوە دەکرێ درێژ بکرێتەوە بۆ ھەفتەیەک یان زیاتریش، رێژەی بەژداریش زۆرجارە دەگاتە سەدان و ھەزاران کەس، ئاھنەگی ئەستێرەیی ئاھەنگێکی گەورەی ھەرێمیە بەشێکە لە کاری بەشێک لە زانایانی ئەو بوارە،

تەلیسکۆبەکی نیوتنی جێگیر لە کاتی رووماڵکردنی خۆر لە رۆژی ئاھەنگی ئەستێرەیی لە ڕوانگەی ستێڵفان لە ڤێرمۆنت

ئەو کەسانەی بەژداری لەو ئاھەنگە دەکەن لە رێگای چەندین تەلیسکۆبی جیاوازەوە لە رووی قەبارە و ھێزەوە سەیری تەنەکانی کۆمەڵەی خۆر دەکەن وەک: کلکدار و ھەسارۆکە و ھەتا ئەستێرەش،

چالاکیەکان

لە ئاھەنگی ئەستێرەیی گەورە چەندین چالاکی تێدادەکرێ وەک چالاکیەکانی (کۆبوونەوە و کۆڕ و سیمینار و نمایشکردنی ئەو تەلیسکۆبانەی کە دروستکراوەی شوێنەکەن بە دەست و ھەروەھا پێشبرکێی زانستی و گەڕان و گەشتی زانستی، ھەروەھا بەشێک لە بازرگانانی بواری کەل و پەلی زانستی دەکرێ کەل و پەلی زانستی خۆیان تێیدا نمایشبکەن و بیفرۆشن.

مێژوو

بیرۆکەی ئاھنەگی ئەستێرەیی تازە نیە لە کۆنەوە ھەیە، ھەر وەک باس دەکرێ لە سەردەمی جۆرجی سێیەم مەلیکی شانشینی یەکگرتوو کە خۆشەویستیەکی تایبەتی ھەبوە لۆ زانستی فەلەک و بیرکاری، ھەستاوە لە شەوانی کەش و ھەوا گوونجاو نیە خەڵکی کۆکردیتەوە و داوای کردیە کە کاغەزێک کە وێنەی لەسەر کێشراوە لە دارەکانی دەور و بەری کۆشک بدەن و مێوانان بفەرموون لۆ تەماشێکردنی تەلیسکۆبەکەی.

سەرچاوەکان