ئورشەلیم

ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس‎)و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوینە،لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین.

ئورشەلیم، قودس
יְרוּשָׁלַיִם (Yerushalayim)

القُدس (al-Quds)

أُورشَلِیم (Ūrshalīm)
شار
وێنەی چەند شوێنێکی شاری قودس
وێنەی چەند شوێنێکی شاری قودس
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٩١٩،٤٠٠[١]
وێبگەjerusalem.muni.il

مێژوو

قودس مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە ھەندێک سەرچاوە باس لەوە کراوەکە لە دەوروبەری ساڵی ٣٠٠٠ پ. ز بۆ یەکەم جار ژمارەیەک خەڵکی لێ نیشتەجێ بووە و دەتوانین بڵێین ئەوە سەرەتای دروستبوونی قودسەقودس گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ ھەرسێ ئایینەکە: جوولەکە - مەسیح - ئیسلامبۆ جوولەکە گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە پێغەمبەر داود ڕزگاری دەکات و ئەیکات بە پایتەختی شانشینی ئیسرائیل لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٠ پ. زو پاشانیش سولەیمانی کوڕی یەکەم پەرستگای جوولەکە بونیاد دەنێت

کە بەبیروڕای جوولەکەکان گەنجینە و سەروەت سامانێکی زۆر لە ژێریدا حەشار دراوە لە ھەندێک بەڵگەدا باس لەوە کراوە کە لە کاتی ھێرشەکانیان ھەندێک لە خاچھەڵگرەکان ئەم گەنجینەیەیان دۆزیوەتەوە و پاشان بردویانە بۆ ئەورووپا و ناوی خۆیان ناوە سوارچاکەکانی پەرستگا و پاشانیش بەو گەنجینەیە توانیان خۆیان بگەیەنن بە دەسەڵاتێکی بێ پایان

بۆ مەسیحیش گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەپێی ئینجیل پێغەمبەر عیسا لەسەرگردی کالاڤاری نزیک قودسی کۆن لە خاچ دراوە و بەرزبووەتەوە بۆ ئاسمانپاشان بەپێی ئەوە لە پەیمانی نوێ باس کراوە سانت ھێلانە ئەو خاچە دەدۆزێتەوە لە نێو قودس پاش ٣٠٠ ساڵ

بۆ موسوڵمانانیش گرنگییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێغەمبەر محمد لەوێوە لەگەڵ جبرائیل ڕۆشتوە بۆ ئاسمان و دواتر گەڕاوەتەوە و گرنگترین شوێنەکانی قودس بریتییە لە مزگەوتی ئەقسا و قبة صخرة و کەنیسەی گۆڕی پیرۆز

لە ھەندێک بەڵگە باس لەوە کراوە کە ئەوەی سولەیمان بونیادی ناوە پەرستگا نەبووە و ئەوە تەنھا ئەفسانەی جوولەکەیە. لەکاتێکدا لە زۆر شوێنی تر تەواو پێچەوانەی ئەمە باس کراوە. (وَاللەُ یَعلَمُ وَأنتُمْ لا تَعلَمُونَ) بە مێژووی دوور و درێژییدا قودس دوو جار ڕوخێنراوە و ٢٣ جار ئابڵوقە دراوە و ٥٢ جار ڕووبەرووی ھێرش بووەتەوە و ٤٣ جار دەستی بەسەردا گیراوە

بەپێی ئەوەی لە تەوڕات دا باس کراوە ئەم قودسە لەلایەم شامی کوڕی نوح بونیاد نراوە و پاشان خەڵکی لێ نیشتەجێ بووە

پاش مردنی سولەیمان شانشینی ئیسرائیل دابەش دەبێت بۆ دوو بەش بەشی باشوور و بەشی باکوور کە قودس دەبێت بە پایتەختی بەشی باشوور و

پاشان لەلایەن بابلییەکانەوە بە سەرکردایەتی نبوخذ نصّر داگیر دەکرێتو قودس ئەڕوخێنن و جوولەکەکانیان ئاوارە دەبن و زۆربەشیان دەبن بە کۆیلە؛ و قودس لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ و لەو ھێرشەدا گومان دەکرێ کە ئەو ١٠ لەوحەی موسا دیارنەمابن کە یاساکانی بۆ جوولەکە تیا نوسیبوو پاش چەندین ساڵ لە بابل لەلایەن ٧٠ حاخامی جوولەکە کتێبی تەلموود نوسرا و جوولەکە دەستی کرد بە ئیشکردن بە تەلموود و پشت گوێ خستنی پەیامی ڕاستی خودا

پاش ٥٠ ساڵ پاشای ھەخامەنشی [کۆرشی گەورە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی ھەخامەنشی] ڕێگای دا بە جوولەکەکانی بابل بگەڕێنەوە بۆ قودس و دەست بکەن بە بونیادنانەوەی شارەکەپاشان قودس دووبارە چەندین جار تووشی داگیرکاری بوویەوە لەلاین ڕۆمانییەکانەوەپاش ڕوخانی ئیمپراترۆیەتی ڕۆما و دابەشبوونیقودس بەر بەشی ڕۆمای ڕۆژھەڵات دەکەوێت واتا ئیمپراتۆری بیزەنتی و لەو کاتەدا بە تەواوی بوبوو بە مۆرکی مەسیحییەت

بەڵام دواتر لەلایەن فارسەکانەوە (ساسانییەکان) داگیر دەکرێتو لەژێر دەستی ڕۆم دەری دەھێنن

پاش ١٥ ساڵ جارێکی تر دەکەوێتە دەستی ڕۆم و بەو شێوەیە

دەمێنێتەوە تاکو ڕزگارکردنی لەلایەن ئیسلامەوە.پاش ئەوەی عومەری کوڕی خەتاب دەبێت بە خەلیفەفەرمان بە عمرو بن العاص و أبوو عبیدە بن الجراح دەکاتبڕۆن بۆ قودس و ئیسلامی تێدا بڵاو بکەنەوەپاشان کە دەگەن بە قودس ناتوانن بڕۆنە ژوورەوە بەھۆیدیوارەکانی دەوروبەرییەوە و لەو کاتە ابو عبیدە نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی قودس و دڵنیای پێدان بەڵام خەڵکی خۆیان لێ گێل کرد و بۆ دووەم جار نامەی ناردەوە بەڵام ئەمجارەیان قودسی ئابلوقەدا بەھۆی بەردەوامی ئابلوقەی سوپای موسوڵمانانەوە سەرۆکی قەشەکان بەناوی (سفرۆنیوس) دەڵێت بە ھیچ شێوەیەک قودس نادەم بە دەستی ھیچ کەسێکەوەجگە لە عومەری کوڕی خەتاب خۆیپاشان عمرو بن العاص ئەم داواکارییەی سفرۆنیوس دەنێرێت بۆ عومەری کوڕی خەتاب ئەویش دەڕوات بۆ قودس و لەگەڵ قەشەکان پەیمانێک دەبەستن کە ئازاد بن لە ئایینەکەیان بەرامبەر پێدانی باج وەک ھەر کەسێکی ئاسای ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت و دواتریش ڕێگایان دا بە جوولەکەکان بگەڕێنەوە بۆ قودس و بەھەمانشێوەی مەسیحییەکان ئازاد دەبن پاشان عومەر کوڕی خەتاب دەستی کرد بە گەڕان بەدوای شوێنی مزگەوتی ئەقسا بەو پێیەی کە لە قورئان باس کرابوو و وەک ئەوەیکە پێغەمبەر (د. خ) بۆی باس کردبوو و لە ماوەیەکی کورت توانی بیدۆزێتەوەو فەرمانی کرد مزگەوتێکی تر لە شوێنی دروست بکرێتو پاشانیش لەلایەن خەلیفەکانی تری ئومەیی و عەباسی نۆژەن کراوەتەوەو یەکێک لە مێژوو نوسە عەرەبەکان دەڵێت کە عبد الملک بن مروان مزگەوتی قبة صخرة بونیاد ناوە ڕەنگەکەی کردووە بە ئاڵتوونی بۆ ئەوەی لە کەنیسەکانی نێو قودس جیاواز بێت ئەمەش لە ساڵی ٦٦ کۆچی و جێگای مزگەوتەکە لە ھەموویان دیارترە

پاشانیش لەسەر داوای پاپا ئۆریانی دووەم ھەڵمەتی خاچھەڵگری دەست پێ دەکات کە ئامانجی سەرەکی پاپاکان ئەم شارە بوو ئامانجی پاشاکان دەوڵەتە موسوڵمانەکان و ئامانجی جەنگاوەران پاکبونەوەی گوناح و سامان بوو ھەر بۆیە مەسیحییەکانی ئەورووپالە ساڵی ١٠٩٩ ھێرش دەکەنە سەر قودس بە ھێرشی خاچ پەرستانی یەکەم ناسراوە و پاش ئابڵوقەدانیدەستی بەسەردا دەگرن و داگیری دەکەنھەر لە یەکەم دەقە کە دەڕۆنە نێو قودس نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس دەکوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو ھێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچونپاش نزیکەی ٨٠ ساڵ لە ساڵی ١١٨٧ سەرکردەی کوردی (سەلاحەدینی ئەیوبی) توانی قودس لەژێر دەستی خاچ پەرستەکاندەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی ھێرشی سێیەمی خاچھەڵگران بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕای کردەوە بۆ وڵاتی خۆیو جارێکی تر موسوڵمانان دەستیان بەسەردا گرتەوەو جارێکی تر ڕێگا درا جوولەکەکان بۆی بگەڕێنەوە و دەستکرا بە نۆژەن کردنەوەیبەڵام پاش مردنی سەلاحەدین ناکۆکی کوڕەکانی و لاوازی دەوڵەتی ئەیوبی جارێکی تر قودس دەکەوێتە دەست خاچ پەرستانو نزیکەی ١١ ساڵ تێیدا دەمێننەوە پاشان دووبارە ڕزگار دەکرێتەوە لەلایەنپاشا الصالح نجم الدین أیوبدواتر جارێکی تر داگیر دەکرێتەوە لەسەر دەستی تاتار و خوارزمەیکانو کوشت و بڕێکی زۆری تێدا دەنێنەوەدواتر تاتارەکان لەسەر دەستی مەمالیکەکانی میسڕ دەشکێن و مەمالیکەکاندەست دەگرن بەسەر قودس دا و قودس بە شارێکی مەمالیکی دەمێنێتەوە تاکو ھاتنی عوسمانییەکانکە لەم ماوەیییەش تووشی بوومەلەرزە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعون دەبن خەڵکی شارەکە

پاش ھێرشی عوسمانییەکان بۆ سەر مەمالیک لە سالی ١٥١٧ دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژای دەسەڵاتی عوسمانی قودس لەژێر دەستی عوسمانییەکان بووتا سالی ١٩١٧ و شکستی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم.

لەو ماوەیەدا خەلیفەکانی عوسمانی گرنگیان داوە بە شارەکە بەتایبەت سولەیمانی قانونی کە شارەکەی نۆژەنکردووەتەوە و دیوارەکەی دەرەوەی دروست کردووەتەوە و پۆستە و گەیاندنیان تێدا دامەزراندوە لەگەڵ چەندین ڕێگا و بانبەلام تەنھا وەک شارێکی ئاسای سەیر دەکراو گرنگی ئەوتۆی نەما بووپاشانیش گرانی و برسیێتی ڕووی لە شارەکە کرد و بەھۆی بڕی زۆری باجو گرانی شتومەکەوە

دواتر پاش شکست و ڕوخانی عوسمانی بەڕیتانییەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت و دواتریش جوولەکە و مەسیحییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بۆی گەڕانەوەبەتایبەت زۆری جوولەکە وای کرد ژمارەی موسوڵمانان زۆر کەم بێتەوەبەھۆی کڕینی زەوییەکانی قودس و دەرکردنی موسوڵمانان و مەسیحییەکان بۆیە چەندین شۆڕشی تێدا بەرپا بوو بەڵام بەڕیتانییەکان توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن و خزمەتی زیاتر بە جوولەکەکان بدەننموونەش کردنەوی زانکۆی عیبریدواتریش کێشەی قودس برایە نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاش جەنگی جیھانی دووەم و نەتەوە یەکگرتووەکانیش بڕیاری داخۆیان قودس بەڕێوە ببەن تاکو دیاریکردنی شێوازێکی حوکم بۆ خەڵکەکە کە خۆیان بیانەوێتبەڵام پاش پاشەکشێی بەڕیتانییەکان جوولەکەکان ئەم ھەلەیان قۆستەوە و دەوڵەتی ئیسرائیلیانڕاگەیاند ئەمەش بووە ھۆی شەڕو کوشتارێکی زۆر کە تا ئێستاش ھەر بەردەوامەکە گرینگترینیان سەری سالی ١٩٦٧ ە

قودس دەکەوێتە ناوەڕاستی فەڵەستینەوە و لە پاش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەشێکی کەوتە بەر ئیسرائیل تا ئێستاش ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوەو بووەتە ھۆی ململانێی بەردەوامی ئایینەکان تێیدا کە ھەر یەکەیان ھەوڵدەدات دەسەڵاتی خۆی زیاتر بێت لە قودس شاری قودس نزیکەی ٦٠ کم دوورە لە دەریای ناوەڕاستەوە و لەسەر بانێکە لە بنەڕەتدا شێوەی قەڵایەکی وەرگرتبوو و لە ٤ گەڕەک پێکھاتبوو ودیوارێکیش بەدەوریدا بەڵام کەم کەم دەبتی کردوە بەر فراوان بوون. ھەروەھا لە کۆنداقودس دەوروبەری دارستان بووە بەڵام بەھۆی شەڕ و داگیرکارییەوە ھەمووی لەناوچووە

لە ئێستادا دانیشتووانەکەی نزیکەی ٨٥٠ ھەزار کەس دەبن و زۆرینەی جوولەکەیەو پاش جوولەکەش موسوڵمانەو ھەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە وەک ئاماژەمان پێداشارەوانی و دام و دەزگای تێدا دامەزراوە

ناو شاری قودس دابەش کراوە بۆ ٤ بەشی سەرەکی ئەویش باشوور و باکوور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژاواقودس شارێکە پڕە لە شوێنەوار و بینای گرنگ وەک: نەخۆشخانەی گەورەی haddassah لە ڕۆژاوا، باخچەی ئاژەڵانی biblical لە بەشی باشوور و شوێنی دروستکردنی پەیکەر، ھتد.. بەڵام ئەمانە و چەند شوێنێکی زۆری تر گرنگییەکی زۆری پێ نادرێ چونکە گرنگترین بەشی شوێنی شارەکە لە بەشی ڕۆژھەڵاتە ئەویش کە بریتییە لە شورایەک کە جێگای کۆبونەوەی ئایینەکانە و بۆ ھەر یەکێک لە ئایینەکە گرنگترین جێگای لێیە

بۆ موسوڵمانان مزگەوتی ئەقسا و گومەز بەردینی لێیەو بۆ مەسیحەکان کڵێسای st.anne و کڵێسای گۆڕی پیرۆز و کڵێسای redeemer و چەند شوێنێکی تر…و بۆ جوولەکەکان hahura syng و چەند شوێنێکی تر…سەبارەت بە دەروازەکانی چوونە ژورەوەی ئەم شورایە ئەوا ژمارەیەکی زۆر دەروازەی تیایە وەک: دەروازەی ئاڵتوونی، دەروازەی یافو، دەروازەی شێر، دەروازەی زیۆن، دەروازەی dung دەروازەی damascus و دەروازەی نوێ.....

و ساڵانە سەدان کەس سەردانی ئەم شارە گرنگە دەکەنھاوکات ئەم شارە یەکێکە لەو شارانەی کە لە سەرەتای مێژووەوە ناکۆکییەکی زۆری لەسەرەبەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ بە فەڕمی وڵاتتی ئیسرائیل بە پایتەختی خۆی ناساند.[٢][٣]

شوێنی ئایینی و گەشتیارییەکان

  • مزگەوتی قوبە سەخرە
  • مزگەوتی قەبلی
  • کڵێسای قیامە
  • دیواری بەلاق یان دیواری ڕۆژاوا
  • تاوەری قەڵا
  • دەرگای عەموود یان دەرگای دیمەشق
  • مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب
  • دەرگای ئەسبات
  • کنێستی ئۆرشەلیمی گەورە
  • دەرگای ساھرە
  • کڵێسای مریەم مەجدەلییە
  • دەرگای خەلیل
وێنەیەکی پانۆرامایی ئورشەلیم (قودس) لەسەر چیای زەیتون گیراوە.

[٤]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان