ئۆتۆ بلێھر

ئۆتۆ ئەلبێرت بلێھر (١٧ی شوباتی ١٨٤٧–١٣ی تەممووزی ١٩٢٧) پارێزەر و سەرنووسەری ڕۆژنامەی نەرویجی بووە. وەک سیاسەتمەدارێک کە نوێنەرایەتی پارتی لیبراڵ دەکات. لە ساڵی ١٩٠٢ تا ١٩٠٣ لە کاتی یەکێتی نێوان سوید و نەرویج و لە ساڵی ١٩٢١ تا ١٩٢٣ دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی نێوان نەرویج و سوید ھەشتەمین سەرۆک وەزیرانی نەرویژ بووە.[١]

ئۆتۆ بلێھر

ژیانی تایبەتی

لە ساڵی ١٨٧٦ لەگەڵ چالاکوانی مافی ژنان ڕاندی بلێھر (١٨٥١–١٩٢٨) ھاوسەرگیری کردووە، ھەردووکیان ھاوبەشی دامەزرێنەری کۆمەڵەی نەرویجی بوون بۆ مافەکانی ژنان، کە دواتر ھاوسەرەکەی بووە سەرۆک.[٢] ئۆتۆ بلێھر لە ساڵی ١٨٩٨ خەڵاتی خاچی گەورەی ڕێزلێنانی سانت ئۆلاڤی پێبەخشرا، ھەروەھا وردبینی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی بووە لە ساڵی ١٩٠٣ تا مردنی لە ئۆسلۆ لە ماوەی ساڵی ١٩٢٧.[٣][٤] باوکی ئیڤیند بلێھر بووە کە وەزیر بووە لە ڕژێمی کویسلینگ لە جەنگی جیھانی دووەمدا.

سەرچاوەکان