ئۆتۆ گۆونشە

یاریدەدەری کەسی هیتلەر (١٩١٧-٢٠٠٣)


ئۆتۆ گۆونشە (بە ئینگلیزی : Otto Günche ) (لە دایکبووی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٧ - مردووی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣) ئەفسەر لە هێزی وەفن- ئێس ئێسی ئەڵمانیای نازی لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا.[١] یاریدەدەری تایبەتی ئەدۆڵف ھیتلەر بوو. گۆونشە لە ٢ی ئایاری ١٩٤٥ لە بەرلین لەلایەن سەربازانی سوپای سوورەوە بە دیل گیرا، پاش ئەوەی لە زیندان و کەمپی جۆراوجۆری کار لە یەکێتیی سۆڤیەت دەستبەسەرکرا بوو، لە ٢ی ئایاری ١٩٥٦ لە زیندانی باوتزن ئازاد کرا.[٢]لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ئەڵمانیای نازی ، گونشە لە ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ لەلایەن هیتلەرەوە ئەرکی دڵنیابوونەوە لە سووتاندنی تەرمەکەی ئەو دوای مردنی پێسپێردرا. [٣]

ئۆتۆ گۆونشە
بە ئەڵمانی: Otto Günsche
لەدایکبوون٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٧
Jena، ئەڵمانیا
مردن٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-١٠-٠٢) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
Lohmar، ئەڵمانیا
دڵسۆزیئەڵمانیای نازی
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی
پیشەکارمەندانی سەربازی، سەرباز
دەستپێکی چالاکی١٩٣٥
ئەندامی حیزبیحیزبی نازی
پلەی سەربازیSturmbannführer
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم
لقی سەربازیWaffen-SS
ئەندامیئێس ئێس
خەڵاتەکانIron Cross


سەرچاوەکان