ئینتەرلینگوا

زمانی نێونەتەوەییی هاوکار

ئینتەرلینگوا (کۆدەکانی ئایزۆ: ia و ina) زمانێکی نێونەتەوەییی ھاوکارە کە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٧–١٩٥١ کاری لەسەر کراوە لەلایەن دەزگای زمانی ھاوکاری نێونەتەوەیی. یەکەم زمانی ھاوکارە لە جیھاندا و زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە.[١] زمانە ھاوکارەکان ئەو زمانانەن کە دروست کراون و بەئاسانی مرۆڤ و ئامێرەکان لێی تێدەگەن. زۆربەی ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان (وەک ئیتاڵی و فەڕەنسی) دەتوانن بەئاسانی لە ئینتەرلینگوا تێبگەن.[٢]

ڕێزمانەکەی ئاڵۆز نییە[٣][٤] و فەرھەنگەکەی زۆر نزیکە لە زمانە ڕۆمانییەکان.[٥] ئەمە وای لێ دەکات ئاسان بێت بۆ فێربوون، لایەنی کەم بۆ ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان.[٦]

وشەی ئینتەرلینگوا لە دوو وشەی لاتینییەوە دروست بووە: inter، کە بە مانای «نێوان» دێت، و lingua، کە بە مانای «زمان» دێت.

سەرچاوەکان