ئەلدۆڕادۆ

ئەلدۆڕادۆ (ئیسپانی:El Dorado)(بە واتای زێڕینگر دێت) ناو یان نازناوی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە ھیندیەکانی ئەمەریکای لاتینە، ئەم ھۆزە کاری دەرھێنان و دروستکردنی زێڕیان دەکرد، سەرۆک ھۆزەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەتوانای دا ھەیە سەراپای جەستەی بەزێڕ دابپۆشێت، دواتر بۆ ڕێچکەیەکی ئاینی گۆڕدرا پێگەکەی دەکەوێتە ناوچەی سانتا لە دێ بۆگۆتا، لەنزیک شارێکی ئەفسوناوی زێڕینە کە بە مانۆوە یاخود ئۆمۆوە ناوی دەھێنن (مەبەستیان کانی زێڕینی ژێڕزەوی بوو) ئەم شارە پڕە لە زێڕ و بەردی بەنڕخ.

گەڕان بەدوای ئەلدۆڕادۆ

ئەفسانەی ئەلدۆڕادۆ چەندین گەریدە و لێکۆلەری ئیسپانی سەرقاڵ کردبوو بەمەبەستی دەستکەوتنی زێڕ، بەڵام ھەمویان شکستیان خوارد، لەھەمویان بەناوبانگتر کە زۆر سەرقاڵی بوو دیێگۆ دی ئۆرداز بوو، کە لەڕێگای گەڕانەکەی کەشتیەکەی لەدەریا تامپۆنی کرد و لەگەڵی خنکا(١٥٣١)، ھەروەھا گەشتەکانی فرانسیسکۆ دی ئۆڕێلانە (١٥٤٠)کە توانی ڕووباری ڕیۆ نابۆ ببڕێت بۆ دۆڵی ئەمازۆن بەمەبەستی زێڕەکان، فیلیپ فۆن ھۆتن یەکێکە لە گەردیدەکان کەبەھۆیەوە گەیشتە کۆرۆ لەکەناراوەکانی کاراکاس، ھەروەھا گۆنزالۆ خیمینێز دی کیسادا (١٥٦٩) گەشتێکی کرد لەناوچەی بۆگۆتا.

لەساڵی ١٥٩٥ گەریدەی ئینگلیزی ناوچەی مانوای خستە سەر نەخشە بەوەی دوورگەیەکە کەوتۆتە باریمی لە گۆیانا، بەڵام لێکۆلەری ئەڵمانی ئەلیکساندەر فۆن ھۆمبۆڵت ھەوڵەکەی بەدڕۆ خستەوە.

کەلەپوری ئەلدۆڕادۆ

دوای ماویەکی کەم دەستەواژەی ئەلدۆڕادۆ لکێندرا بە ھەموو ئەو شوێنانەی کە بەرد و زێڕی بەنڕخی تێدا دۆزرابایەوە، وەک پێدا ھەڵگوتنێک لە ھەرێمی کالیفۆرنیای وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا شارێک بەم ناوە نراوە، لەبواری وێژەیی کاریگەری خۆی جێھێشتوە وەک ڕۆمانێکی ڤۆلتێر (١٧٥٩)، ھەڵبەستەکانی جۆن میلتۆن بەتایبەت لە ھەلبەستەداستانی فیردەوسی وون(١٦٦٧).

لەساڵی ٢٠٠٠ فیلمێکی کارتۆنی جولاوە درووستکرا بەناوی (ڕێگایەک بەرەو ئەلدۆڕادۆ)

سەرچاوەکان