بیھار

بیھار (بە ئینگلیزی: Bihar) ویلایەتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. سێیەم پڕدانیشتوانترین ویلایەتە لە وڵاتەکە، ھەروەھا لە ڕووی ڕووبەرەوە دوانزدەمین، ئەمەش ھەبوونی ڕووبەرێک بە ئەندازەی ٩٤٬١٦٣ کیلۆمەتر دووجا. بیھار ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی ئوتەر پرادیش لە ڕۆژاوا، وڵاتی نیپال لە باکوور، لە ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنوورە لەگەڵ بەشی باکووری ویلایەتی بەنگالی ڕۆژاوا، ویلایەتی جھارکەند لە باشوورەوە.[١] سێ لە دیارترین ناوچەکانی بیھار پێکدێت لە ماگاد، میتیلیا و بۆجپور.[٢]

وێنەی پاتنا لە بیھار.

لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠، بەشی باشووری بیھار کرایە ویلایەتێکی نوێ لە ھیندستان لەژێر ناوی جھارکەند.[٣] تەنیا ١١٫٣٪ خەڵکی بیھار لە شارەکاندا دەژین، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ھیندستان لەدوای ویلایەتی ھیماچل پرادیش.[٤] ٥٨٪ دانیشتووانی بیھار لە خوار تەمەنی ٢٥ ساڵیدان، ئەمەش وایکردووە ببێتە گەنجترین ویلایەتی ھیندستان.[٥] زمانەکانی ھیندی و ئوردوو وەک زمانی فەرمی ویلایەتەکە دیاری کراون، لەگەڵ ئەوەش زمانەکانی ماتیلی، ماگاھی و بۆجپوری لە زمانەکانی دیکەی ویلایەتەکەن.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان