تەڵعەت سامان

تەڵعەت سامان (لەدایکبووی ١٩٤٥ - مردووی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) هونەرمەند و دەرهێنەری شانۆی کورد بوو.[١] ئەو جگە لە کاری دەرهێنانی شانۆ ئەوا کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ زنجیرە دراماییە تەلەفزیۆنییەکانیش کرد بوو. تەڵعەت دەرچووی بەشی شانۆ بوو لە بەغدا.[٢]

پەیکەری تەڵعەت سامان لە هەولێر.

تەڵعەت سامان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩، بە ڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد. دوای مردنی لە ساڵی ٢٠٢١، کتێبێک لەسەر کۆبەرهەمی شانۆیی تەڵعەت سامان لە ئامادەکردنی فەرەیدوون سامان بڵاوکرایەوە.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠٢٢، لە نزیک هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر ئەوا پەیکەری ڕێزلێنان لە تەڵعەت سامان هەڵدرا.[٥]

بەرهەمەکان

وەک دەرهێنەری شانۆ

  • شاری ئەوین
  • مەم و زین
  • حەمەدۆک
  • قەڵای دم دم
  • خانزادێكی تر
  • ئەفسانەی چیای ئاگری
  • نەفرەتلێكراو

زنجیرە دراما

  • كەوەكانی قەرەچووغ[٦]
  • فەقێ ئەحمەدی دارە شمان[٧]
  • پێشەنگا[٧]
  • خەج و سیامەند[٧]
  • تەلاری مەزن[٧]

سەرچاوەکان