جابانی کوردی

هاوەڵێکی بە ڕەچەڵەک کورد

جابانی کوردی یان کابانی کوردی (بە عەرەبی: جابان الكردي‎) یەکێک لە یارانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام بووە.[١] جابان بە ڕەچەڵەک کورد بووە، لە جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بە جابانی کوردی ناسراوە. ھەروەھا لەبەر ئەوەی کوڕەکەی ناوی مەیموون بووە، ناوەکەی بووە بە ئەبوو مەیموون، ناوی جابان لە پەرتووکە بەناوبانگەکانی ھاوەڵناسیدا وەک «اسد الغابە-شێری دارستان» و ئەلئیسابە ناوی ھاتووە.[١] ئەبوونەعیمی ئەسفەھانی ناوی کوڕەکەی جابان بە مەیموونی کوردی تۆمار کردووە.[٢]، لە نێوان ساڵانی ١٢١ی کۆچی/ ٧٣٨ی زایینی و ساڵی ١٣٠ی کۆچی/ ٧٤٧ی زایینی کۆچی دوایی کردووە.[٣]

سەرچاوەکان

  • ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  • سایت جامع اھل سنت و جماعت