جیاوازبوونی خانەی

جیاوازبوونی خانەکان بریتیە لەو پڕۆسێسەی کە خانە بنەڕەتیەکان لەجۆرێکی دیاریکراوی شانەوە دەگۆڕێن بۆ جۆری جیاواز . بەشێوەیەکی ئاسایی، خانەکان دەگۆڕێن بۆ جۆرێک لەخانەی زیاتر تایبەتمەند کراو . جیاوازبوونی خانەکان چەند جارێک ڕوودەدات لەماوەی گەشەی زیندەوەرە فرەخانەکاندا کەتیایدا زایگۆتی سادە دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی ئاڵۆزی شانەیی جیاوازبوونی خانەکان لەتەمەنی پێگەیشتندا بەردەوام دەبێت کە تیایدا خانە بنەڕەتییە پێگەیشتووەکان دابەشدەبن لەماوەی دووبارە چاکبوونەوەی شانەکان و پڕۆسەی شوێنگرتنەوەی خانەکان ، بۆ دروستکردنی خانەی نەوەکان کەتیایدا بەتەواوەتی جیاوازبوونی خانەکان تیایدا ڕووی داوە ، هەندێ لە جیاوازبوونی خانەکان بەهۆی بەرکەوتنی دژەپەیداکەر ڕوودەدات . جیاوازبوونی خانەکان بەشێوەیەکی دراماتیکی دەبێتە هۆکاری گۆڕان لە قەبارەی خانەکان ، شێوەی خانەکان ، پۆتەنشڵی پەردە ، مێتابۆلیزم وە هەروەها وەڵامدانەوەی سیگناڵەکان . ئەم گۆڕانکاریانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی گۆڕانکارییە زۆر کۆنترۆڵکراوەکانەوەیە لە دەربڕینی جینەکاندا و لێکۆڵینەوە لە ئێپیجێنێتیکەکانە .

خانەی بنەڕەتی دابەشدەبێت بۆ دروستکردنی خانەی هەمەجۆر .

جۆرێکی دیاریکراوی جیاوازبوونی خانەکان ناسراوە بە جیاوازبوونی کۆتایی ، کە ئەمە یەکێکە لە گرنگیەکان لەناو دەمارە کۆئەندامی بڕبڕەدارەکان ، ماسولکە هێڵکارییەکان .

سەرچاوەکان