جێسیکا دیسیکۆ


جێسیکا دیسیکۆ (بە ئینگلیزی: Jessica DiCicco؛ لەدایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠) ئەکتەری ئەمریکییە.[٢]

جێسیکا دیسیکۆ

جێسیکا دیسیکۆ ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون
جێسیکا سۆنیا دیسیکۆ

(١٩٨٠-٠٦-١٠) ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
لۆس ئەنجلۆس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی سیراکیوز
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٨٩–ئێستا
وەکیلئەبرامس[١]
ھاوسەرجۆش لویس (ھاوسەرگیری ٢٠١٧)
مناڵ(ەکان)٢
باوان
  • بۆبی دی سیکۆ (باوک)

سەرەتای ژیانی

دیسیکۆ لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٨٠ لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە،[٣] باوکی ئەکتەری تەلەفزیۆنیە.[٤] خێزانەکەی کاتێک گەنج بووە ڕوویان لە شاری نیویۆرک کردووە،[٥][٦] و لە ئاپەر وێست ساید گەورە بووە. لە پۆلی دووەمدا لەلایەن مارلۆ تۆماسەوە ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی ئەی بی سی دەرکەوتووە.[٧][٨]

سەرچاوەکان