خەڵاتی ئافرێنەرەکانی یووتیووب

زنجیرەیەک خەڵات کە لەلایەن یووتیووبەوە دابەش دەکرێت

خەڵاتی ئافرێنەرەکانی یووتیووب، ناسراو بە پلەی بەتنەکانی یووتیووب یان قەڵغانی یووتیووب، زنجیرەیەک خەڵاتن لەلایەن یووتیووبەوە کە ئامانجیان ستیاشکردنی کەناڵە بەناوبانگەکانە. بەپێی ژمارەی سەبسکرایبەرانی کەناڵەکەیە بەڵام بۆچوونی بەخشینی خەڵاتەکە بەدەست یووتیووبە. ھەموو کەناڵەکان پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت پێش ئەوەی خەڵاتێکیان پێبدرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن کە کەناڵەکە پابەندی یاسا و ڕێساکانی یووتیووبە.[١] یووتیووب مافی ئەوەی ھەیە کە خەڵاتەکان نەبەخشێت بەو کەناڵانەی کە بەرھەمی سیاسی تووندڕەویان بڵاوکردووەتەوە.[٢][٣]

خەڵاتی ئافرێنەرەکانی یووتیووب
پەڕگە:Satish kushwaha.jpg
یووتیووبەری ھیندی ساتیش کوشواھا لەکاتی ھەڵگرتنی خەڵاتی ئافرێنەرەکان: دانەیەکی ئاڵتونی و چەند دانەیەکی زیو
وڵاتجیھانی
پێشکەشکاریووتیووب
یەکەم خەڵات لە٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢؛ ١١ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٢-٠٦-٢٨)
وێبگەی ڕەسمیwww.youtube.com/creators/awards/

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

وێبگەی فەرمی