دەسەڵاتی شارەوان–ئەنجومەن

دەسەڵاتی شارەوان–ئەنجومەن سیستەمێکە لە حکوومەتی ناوچەیی کە تێیدا شارەوانێک کە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەنگدەرانەوەھەڵدەبژێردرێت وەکوو سەرۆکی جێبەجێکار کار دەکات، لە کاتێکدا ئەنجومەنی شارێکی جیا ھەڵبژێردراو دەستەی یاسادانان پێکدەھێنێت. ئەو دەسەڵاتە یەکێکە لە دوو جۆری باوی حکوومەتی ناوچەیی لە ئەمریکایە و جورێکە کە زۆرترین جار لە شارە گەورەکاندا بەکارھێنراوە. ھەروەھا دەسەڵاتی ئەنجومەن–بەڕێوەبەر، جۆرێکی دیکەی حکوومەتی ناوچەیییە.

دەتوانرێت بۆ دوو جۆری سەرەکی بەپێی دەسەڵاتی سەرۆکی شارەوانی بە بەراورد لەگەڵ ئەنجومەن دابەش بکرێت. لە دەسەڵاتی سەرۆکی شارەوانیی بەھێزدا، سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردراو نزیکەی دەسەڵاتی تەواوی لە بواری کارگێڕیدا پێدەدرێت کە دەسەڵاتی دانان و دەرکردنی سەرۆکی بەشەکانی ھەبێت. لە دەسەڵاتێکی لەو جۆرەدا ئەندامانی شارەوانی بوودجەی شارەکە ئامادە دەکەن، ھەرچەندە ئەو بودجەیە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنەوە پەسەند بکرێت.[١]

بە پێچەوانەوە، لە دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانیی لاوازدا، سەرۆکی شارەوانی ھیچ دەسەڵاتێکی فەرمی لە دەرەوەی ئەنجومەن نییە و ڕۆڵێکی ھەتا ڕادەیەکی ڕێوڕەسمی وەکوو سەرۆکی ئەنجومەنی ھەیە. لەو جۆرەدا سەرۆکی شارەوانی ناتوانێت ڕاستەوخۆ بەرپرسان دابنێت یان لایانببات، ھەروەھا دەسەڵاتی ڤیتۆی لەسەر دەنگەکانی ئەنجومەن نییە.[٢]

زۆربەی شارە گەورەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان جۆرێکی بەھێز لە دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانی–ئەنجومەن بەکاردەھێنن، لە کاتێکدا شارە مامناوەند و بچووکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاتر جۆری دەسەڵاتی ئەنجومەن–بەڕێوەبەر بەکاردەبەن.[٣]

سەرچاوەکان