زاوزێ
تۆرەمخستنەوە یان زاوزێ (بە ئینگلیزی: Reproduction) بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوە ئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت. تۆرەمخستنەوە بنەڕەتیترین و گرنگترین تایبەتمەندیی ھەموو چەشنەێکی ژیانە، وە ھەموو ئۆرگانیزمە جیاجیاکان لە ئاکامی تۆرەمخستنەوە دروست دەبن. شێوازە ناسراوەکانی تۆرەمخستنەوە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە دوو دەستەی: سێکسی و ناسێکسی.
لە تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی دا، تاکێک دەتوانێت بە تەنیایی وە بەبێ بەشداربوونی تاکێکی دیکە لە نەوعی خۆی تۆرەم بخاتەوە. دابەشبوونی خانەیەکی بەکتریایی بە دوو خانەی خۆیشک نموونەیەکی تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییە. بەڵام، تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی تەنھا تایبەتی ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان نییە. زۆربەی ڕوەکەکان توانای تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییان ھەیە.
تۆرەمخستنەوەی سێکسی پێویستی بە بەشداربوونی دوو تاک ھەیە، کە ئاسایییانە ھەریەکەیان لە ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت. تۆرمخستنەوەی ئاسایی مرۆڤ نموونەیەکی ڕوونی تۆرەمخستنەوەی سێکسییە.
زاوزێی ناسێکسی
بەو زاوزێیە دەووترێت کە ناسێکسی بێت.
زاوزێی سێکسی
ئەلاگێمی
ئۆتۆگێمی
میتۆسیس و میۆسیس
تۆرەمخستنەوەی ھەمانسێکسی
ستراتژییە زاوزێیەکان
تۆرەمخستنەوەی سێکسی لە بەرانبەر ناسێکسیدا
ژیانی بێ زاوزێ
ئەسڵی لاتەری
ئەمانەش ببینە
- وەرزی زاوزێ
- سیستەمی جووتبوون
- سیستەمی زاوزێ
- زاوزێی دیجیتاڵ