زەویژینناسی

زەویژینناسی بوارێکی توێژینەوەی زانستییە کە لە کارلێکەکانی نێوان زەویی فیزیکی و ژینگۆ دەکۆڵێتەوە. زەویژینناسی بنەما و میتۆدەکانی ژینناسی، زەویناسی و زانستەکانی خۆڵ لەسەر لێکۆڵینەوەی مێژووی کەڤناری ھاوپەرەسەندنی ژین، زەوی و ڕۆڵی ژین لە جیھانی مۆدێرندا تەتبیق دەکات.[٢]

ڕایەخە میکرۆبییە ڕەنگینەکانی کانیی پوازکیی گەورە لە پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. ڕایەخە پرتەقاڵییەکان لە کلۆرۆفلێکسیا، شینەبەکتریاکان و ژینەوەرەکانی تر پێک ھاتوون کە لە ئاوی ٧٠ پلەی سەدیدا گەشە دەکەن. زەویژینناسان زۆرجاران لە ژینگەی توندی وەک ئەمە دەکۆڵنەوە، چونکە شوێنی ژینەوەرە ئیکستریمۆفیلیکەکانن. ئەم ژینگانە ڕەنگە پیشاندەری زەویی سەرەتایی بن.[١]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان