سارا کوگۆنگلوا

سارا کوگۆنگلوا (Saara Kuugongelwa؛ لە دایکبووی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان و ئابووریزانی ننامیبیاییە،[١] ئەو لەوەتەی ٢١ی ئازاری ٢٠١٥ بووەتە سەرۆک وەزیرانی نامیبیا.[٢] بەر لەوەش لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢١ی ئازاری ٢٠١٥ لە پۆستی وەزیری دارایی بوو.[٣][٤] ئەو یەکەم ژنە لە نامیبیا کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت.

سارا کوگۆنگلوا
بە ئینگلیزی: Saara Kuugongelwa
لەدایکبوون (١٩٦٧-١٠-١٢) ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)
Okahao، نامیبیا
ناوی کاتی لەدایکبوونSaara Kuugongelwa
پیشەسیاسەتوان، ئابووریناس
پۆستەکانPrime Minister of Namibia، Member of the National Assembly of Namibia
پەروەردەLincoln University، Koidu Girls Secondary School
ئەندامی حیزبیSWAPO Party

سارا لە ماوەی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٤، لە زانکۆی لینکۆڵن لە پەنسلڤانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوێندنی زانکۆی لە بەشی ئابووری تەواو کرد.[٣] لەدوای تەواوکردنی خوێندنەکەی گەڕاوەتەوە بۆ نامیبیا.

سەرچاوەکان