سۆپرانۆکان

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی

سۆپڕانۆکان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی درامای تاوانی ئەمریکییە، کە لەلایەن دەیڤد چەیسەوە دروستکراوە. چیرۆکەکە بە دەوری تۆنی سۆپڕانۆ (جەیمس گاندۆڵفینی)، پیاوێکی مافیای ئیتاڵی ئەمریکی بنکەکەی دەکەوێتە نیوجێڕسییەوە، و ئەو قوورسییەی کاتێک ھەوڵدەدات ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی خێزانی و ڕۆڵی وەک گەورەی مافیا تووی دەبێت، دەسوڕێتەوە. ئەمانە لەکاتی دانیشتنەکەی لەگەڵ پزیشکی دەروونی جێنیفەر مێڵفی (لۆڕەین بڕاکۆ) ئاشکرا کرا. زنجیرەکە ئەندامەکانی خێزانی تۆنی، و ھاوکارە مافیاکانی، ڕکابەرەکانی، کە دیارترینیان ژنەکەی کاڕمێڵا (ئیدی فالکۆ) و کوڕە مامە دوورکەی کڕیستۆفەر مۆڵتیسانی (مایکڵ ئیمپڕیۆڵی) نمایش دەکات.

سۆپرانۆکان
چەشندرامای تاوان
دانەردەیڤد چەیس
نووسەر
ئەکتەران
بابەتی کردنەوە"ئەم بەیانییە لە خەو ھەڵسام (یەک تێکەڵ ھەڵبژێردراوە)" لە لایەن ئاڵاباما ۳
Ending themeجیاواز
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان٨٦ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
مۆنتاژ
  • سیدنی وۆلینسکی (۳۳ ئەڵقە)
  • ویلیەم بی. ستیچ (۲٨ ئەڵقە)
  • کۆنراد ئێم. گۆنزالێز (٢٠ ئەڵقە)
شوێنەکانی تۆمارکردننیوجێرسی
ستۆدیۆکانی سیلڤەرکەپ، نیویۆرک
وێنەگر
  • ئەلیک ساخارۆڤ (۳٨ ئەڵقە)
  • فیڵ ئەبرەهام (٤۷ ئەڵقە)
کامێراتاک کامێرا[١]
ماوەی پەخشنزیکەی ٥۰ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەر
ستۆدیۆکانی تەلەڤیزیۆنی واڕنەر بڕازەرز
پەخش
تۆڕئێچ بی ئۆ
فۆرماتی وێنە480i (16:9 SDTV) (پەخشی سەرەتایی)
1080p 16:9 (بلو-رەی)
فۆرماتی دەنگ
  • ستێرێۆ
  • دۆلبی دیجیتاڵ ٥.١
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ (1999-01-10) – ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ (2007-06-10)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

پایڵتەکە لە ۱۹۹۷ داواکرا، و نمایشەکە لەسەر ئێچ بی ئۆ لە ۱۰ی کانوونی دووەمی ۱۹۹۹دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ ماوەی شەش وەرز بە کۆکراوەی ٨٤ ئەڵقە تا ۱۰ی حوزەیرانی ۲۰۰۷ بەردەوام بوو. پەخشکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەیەکەوە بەردەوامبوو.[٢] سۆپڕانۆکان لە لایەن ئێچ بی ئۆ، و فیلمەکانی چەیس، و تەلەڤیزیۆنی بڕاد گری بەرھەمھێنراوە. لە نمرەی یەکەمدا لە ستۆدیۆکانی سیلڤەرکەب لە ڵۆنگ ئایسلاند سیتی لە کوینز، شاری نیویۆرک و لە ناوچەی نیوجێرسی تۆمارکرا. بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکان بە درێژایی نمایشەکە براد گرێی، و ڕۆبن گرین، و میچێل بێرگس، و ئێڵین ئێس ڵاندرێس، و تێرێنس وینتەر، و ماتیو واینەرن.

سۆپڕانۆکان بە شێوەیەکی بەربڵاو بە یەکێک لە مەزنترین زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان بە درێژایی مێژوو دادەنرێت.[٣][٤][٥][٦][٧] زنجیرەکە چەندین خەڵاتی بردەوە، کە خەڵاتی پیبادی بۆ دوو وەرزی یەکەم و ۲۱ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم و پێنج خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب تێدا بوو. بابەتی شیکارکردنی ڕەخنەی، و مشت و مڕ، و لاسای گاڵتەجاڕی بووە، ھەروەھاش پەرتووک،[٨] و یاری ڤیدیۆیی،[٩] و ئەلبوومی مۆسیقای تۆمارکەریی، و کاڵا ھەمەجۆرەکانی لێبۆتەوە.[١٠] ھەندێک لە ئەندامەکانی تیمی ڕۆڵگێڕانی نمایشەکە پێش زنجیرەکە بۆ بینەران نەناسراوبوون بەڵام دوای زنجیرەکە کاری سەرکەوتوویان ھەبوو.[١١][١٢][١٣][١٤] لە ۲۰۱۳دا، سەندیکای نووسەرانی ئەمریکای ڕۆژئاوا سۆپڕانۆکانیان بە باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی نووسراو دانا،[١٥] و تەلەڤیزیۆنی گاید بە باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا پۆلاند.[١٦] لە ۲۰۱٦دا، زنجیرەکە ژمارە یەکی لەو نرخاندنەی ڕۆڵینگ ستۆن بۆ مەزنترین ۱۰۰ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنییەکانی مێژوو کردی تۆمارکرد.[٧]

لە ئازاری ۲۰۱٨دا، نیو لاین سینەما بڵاویکردەوە کە ئەوان فیلمێکیان کڕیوەتەوە کە باس لە وردەکاری ڕابردووی سۆپڕانۆکان دەکات، ڕووداوەکانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە کاتی ئاژاوەکانی نیویۆرکدا دەگێڕێتەوە. فیلمەکەی ۲۰۲۱، چەندین قەشە لە نیوارک، لە لایەن دەیڤد چەیس و ڵۆرەنس کۆنەر نووسراوە و لە لایەن ئالان تایلۆر دەرھێنراوە.[١٧][١٨] فیلمەکە ھەروەھا لە ڕۆڵگێڕانی مایکڵ گاندۆڵفینی، کوڕی ڕۆڵگێڕی تۆنی سۆپڕانۆ جەیمس گاندۆڵفینی، بە ڕۆڵی تۆنی سۆپڕانۆی گەنجە.[١٩]

چیرۆک

لە نیوجێرسی و شاری نیویۆرک لە ماوەکانی ۱۹۹٨[٢٠] بۆ ۲۰۰۷دا، زنجیرەکە دوای تۆنی سۆپڕانۆ، سەرۆکێکی مافیای ئیتاڵی ئەمریکی بنکەکەی کەوتۆتە نیوجێرسی، دەکەوێت، کە ھەوڵدەدات ژیانی خێزانی لەگەڵ ڕۆڵەکەی وەک سەرۆکی خێزانی سپڕانۆ ھاوسەنگ بکات. لە سەکتەی ترس دەناڵێنێت، تۆنی تێکەڵی دانیشتنی چارەسەرێتی لەگەڵ جێنیفەر مێڵفی بە درێژایی زنجیرەکە دەبێت. جۆنی لە کۆتاییدا خۆی دەدۆزێتەوە کێشەی لەگەڵ مامی جونیۆر، و ژنەکەی کارمێلا، و مافیاکانی تری خێزانی سۆپڕانۆ، و خێزانی ڵوپەرتازی دەبێت، کە ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.

بەرھەمھێنان

خەیاڵکردن

دەیڤد چەیس لە ۲۰۱٥دا

دەیڤد چەیس بۆ ماوەی ۲۰ ساڵ کاری لە بوواری تەلەڤیزیۆنیدا کردبوو پێش ئەوەی سۆپڕانۆکان دروستبکات.[٢١][٢٢] ئەو وەک نووسەرێک یان بەرھەمھێنەرێک لە چەند زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کاری کردبوو، کە کۆڵچاک: بەدواکەتی شەویی، و سویچ، و فایلەکانی ڕۆکفۆرد، و من بۆ دوور دەفڕم، و بەرکەوتنی باکوور لەخۆ دەگرێت.[٢٣][٢٤] ئەو ھەروەھا لە دروستکردنی زنجیرەی کورتی ڕاستەقینەی بەنزیکەی پێگەیشتوو لە ۱۹٨٨دا بەژداربوو.[٢٥][٢٦] یەکەم دەرکەوتنی تەلەڤیزیۆنی لە ۱۹٨٦ لە ئەڵقەی "گوریسێک بۆ دوو کەس بەسە"ی پێشەکێکەی ئەڵفرێد ھیچکەک بوو. ئەو ھەروەھا لە ساڵەکانی ۱۹٨٨ و ۱۹۹۲ بە دوای یەکدا دەرھێنانی بۆ ئەڵقەکانی "بەنزیکەی پێگەیشتوو" و "من بۆ دوور دەفڕم" کردووە. لە ۱۹۹٦دا. نووسین و دەرھێنانی بۆ فیلمی تەلەڤیزیۆنی فایلەکانی ڕۆکفۆرد: سزا و تاوان ئەنجامدا.[٢٤] ئەو وەک بەڕێوبەری نمایش بۆ زنجیرەکانی من بۆ دوور دەفڕم و بەرکەوتنی باکوور لە ۱۹٦۰کاندا کاری کرد. چەیس یەکەم خەڵاتی ئێمی بۆ کارەکەی لە فایلەکانی ڕۆکفۆرد لە ۱۹۷٨ بردەوە (بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوکارە بەرھەمھێنەرەکانی) و دووەم جاریش بۆ نووسینی فیلمی تەلەڤیزیۆنی ۱۹٨۰ مینێسۆتا ستریپ بوو.[٢٧][٢٨] لەگەڵ ھاتنی ۱۹۹٦دا، ئەو بەڕێوبەرێکی نمایشی ویستراو بوو.[٢٩]

من دەمەوێت چیرۆکێک دەربارەی ئەم پیاوە دیاریکراوە بڵێم. دەمەوێت چیرۆکێک دەربارەی ڕاستی مافیا بوون بگێڕمەوە— یان ئەوەی من بە ڕاستی ژیانی تاوانی ڕێکخراو دایدەنێم. ئەوان ھەموو ڕۆژێک فیشەک نانێن بەیەکەوە. ئەوان بەیەکەوە دادەنیشن و زیتی برژاو دەخۆن و گرەو دەکەن و ئاشکرای دەکەن کێ قەرزاری کێیە. لە کاتێکەوە بۆ کاتێک، توندووتیژی بەرەڵا دەبێت، ھەندێک جار زیاتر لە جیھانی بانکەکان، لەوانەیە.

—دەیڤد چەیس, دروستکەر و بەڕێوبەری نمایشی سۆپڕانۆکان[٣٠]

لە سەرەتادا چیرۆکی سۆپڕانۆکان وەک فیلمێکی گێڕانەوەی درێژ دەربارەی "سەرۆکێکی مافیا لە چارەسەری دەروونی کێشەی لەگەڵ دایکیدا ھەیە" کێشرا.[٢٥] چەیس ھەندێک پارەی لە بەڕێوبەرەکەی ڵۆید بڕاون وەرگرت و بڕیاریدا وەک سەرمایە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەکاریبھێنێت.[٢٥] ئەو ڕێکەوتنی پێشخستنی لە ۱۹۹٥ لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنان بڕیڵستین گرێی واژوو کرد و سیناریۆی پایڵتە ڕاستەقینەکەی نووسی.[٢٢][٢٧][٣١] ئەو زۆربەی لە ژیانی کەسێتی و ئەزموونەکانی کە لە نیوجێرسی گەورەبوو وەرگرت، و ئەوەشی باس کرد کە ھەوڵیدا "داینامیکی خێزانەکەی بۆ سەرۆکی مافیا" جێبەجێ بکات.[٣٠] بۆ نموونە، پەیوەندییە سەرشێواوەکەی نێوان پاڵەوانی زنجیرەکە تۆنی سۆپڕانۆ و دایکی لیڤیا بەشێکی لەسەر پەیوەندی کەسی چەیس و دایکی خۆی داڕێژاوە.[٣٠] ئەو ئەو کاتە لە چارەسەری دەروونی بوو و کەسایەتی جێنیفەر مێڵفی لەسەر کەسایەتی پزیشکەکەی ئەو کاتی داڕشتووە.[٣٢]

چەیس ھەر لە منداڵییەوە سەرسامی تاوانی ڕێکخراو و مافیا بوو، کاتێک گەورە دەبوو چاوی لەسەر ئەوانە بوو. ئەو ھەروەھا لەگەڵ فیلمی دووژمنی گەل و زنجیرەی تاوانی دەست لێ نەدراوەکان گەورە بووە. زنجیرەکە بەشێکی لە خێزانی ڕیچەرد بۆیاردۆ، خێزانێکی دیاری تاوانی ڕێکخراو کاتێک چەیس گەورە دەبوو، و بەشێکی لە خێزانی تاوانی دیکاڤاڵکانتی لە نیوجێرسی، وەرگیراوە.[٣٣] ئەو ئەوەشی وت کە نووسەرە شانۆییەکانی ئارسەر میڵەر و تێنیسی ویڵیامز لەسەر نووسینی نمایشەکە کاریگەریان ھەبووە، و دەرھێنەری ئیتاڵی فێدێریکۆ فێلینی کاریگەری لەسەر شێوازی سینەماییی نمایشەکە ھەبووە.[٢٩][٣٤][٣٥] زنجیرەکە لەسەر یەکێک لە ھاوڕێکانی قوتابخانەی ئامادەییی ئەو ناونراوە.[٢١][٣٢]

من بە خۆمم وت، ئەم نمایشە دەربارەی پیاوێکە کە دەوروبەری ٤۰ە. ئەو کارەکانی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە. ئەو ھەوڵ دەدات بۆ سەدەی نوێ بیھێنێت. ئەو ھەموو بەرپرسیارێتییەکانی کە لەگەڵیدا دەڕوات ھەیەتی. ئەو دایکێکی خۆبەزلزانی ھەیە کە ھێشتا ھەوڵدەدات لەژێری دەرچێت. لەگەڵ ئەوەی ژنەکەی خۆشدەوێت، ئەو پەیوەندی تری ھەیە. ئەو دوو منداڵی ھەرزەکاری ھەیە، و ئەو لەگەڵ ڕاستی ئەوەدا مامەڵە دەکات. ئەو نیگەرانە، ئەو خەفەتبارە، ئەو لەبەر ئەوەی بۆ مانای ژیانی خۆی دەگەڕێت دەستی بە بینینی پزیشکی دەروونی کرد. بیرمکردەوە: تاکە جیاوازی ئەو و ھەموو ئەوانەی دەیانناسم ئەوەیە ئەو دۆنی نیوجێرسییە.

—کڕێس ئاڵبرێگت, سەرۆکی بەرنامە ڕاستەقنەکانی ئێچ بی ئۆ لە ۱۹۹٥–۲۰۰۲.[٢٢][٣٦]

چەیس و بەرھەمھێنەر براد گرێی سۆپڕانۆکانیان بە چەند تۆڕێک پێشکەش کرد، فۆکس گرنگیپێدانی پیشاندا، بەڵام دوای ئەوەی چەیس سیناریۆی ئەڵقەی پایڵەتەکەی پیشان دان وازیان ھێنا.[٣١] لە کۆتاییدا ئەوان نمایشەکەیان بۆ کڕێس ئاڵبرێگت، بەڕێوەری ئەو کاتەی بەرنامە ڕاستەقینەکانی ئێچ بی ئۆ، کە بڕیاریدا پارە بۆ ئەڵقەی پایڵتەکە بدات[٢٢][٢٧] کە لە ۱۹۹۷ تۆمارکرا.[٣٧][٣٨] چەیس بەخۆی دەریھێنا.[٢٤] ئەوان پایڵتەکەیان تەواوکرد و پیشانی جێبەجێکارەکانی ئێچ بی ئۆیان دا، بەڵام نمایشەکە چەند مانگێک ڕاگیرا. لەم کاتەدا، چەیس، کە لەبەر نەتوانینی لە دەرچوون لە بواری تەلەڤیزیۆن بۆ بواری فیلم تووشی بێھوایی بووبوو بیری لە داواکردنی پارە لە ئێچ بی ئۆ بۆ تۆمارکردنی ٤٥ خولەکی تر و دەرکردنی سۆپڕانۆکان وەک فیلمێکی گێڕانەوەی درێژ دەکردەوە. لە کانوونی یەکەمی ۱۹۹۷دا، ئێچ بی ئۆ بڕیاری بەرھەمھێنانی زنجیرەکەیان دا و داوای ۱۲ ئەقڵەی ترینن بۆ وەرزێکی ۱۳ ئەڵقەی کرد.[٢٢][٢٧][٣٩] نمایشەکە لەسەر ئێچ بی ئۆ لە ۱۰ی کانوونی دووەمی ۱۹۹۹، لەگەڵ پایڵتەکە بە ناونیشانی سۆپڕانۆکان، پەخشکرا.

باێر دژی چەیس

داواکاری گشتی باکووری جێرسی و دادوەری شارەوانی ڕۆبێرت باێر داوای شکاندنی ڕێکەوتنی دژ بە چەیس لە ترێنتۆن بەرزکردەوە، ئەوەی کە ئەو یارمەتی دروستکردنی نمایشەکەی داوە. باێر داواکەی دۆڕاند، بەڵام ئەو ئەوەی بردەوە کە دەبێت دەستەی سوێندخۆران بڕی کرێکەی لەبەرامبەر ئاشکراکردنی شوێنەکان، و لێکۆڵینەوە، و ڕاوێژکاری چیرۆک دیاری بکەن. باێر وتووێژی ئەوەی کرد کە ئەو چەیسی بە تۆنی سپیریتۆ، خاوەنی ڕێستۆرانێک و قومارباز کە پەیوەندی بە مافیاوە ھەبوو، و تۆماس کۆچۆر، لێکۆڵەرێکی بەشی کوشتن بۆ ئیلیزابێس، نیوجێرسی، ناساندووە. چەیس گەڕان و چاوپێکەتنی لەگەڵ ھەردووکیان ئەنجامدا، کە بە شێوەیەکی بەھێز بیرۆکەی بە چەند کەسایەتییەک، و ڕێکخستن، و ڕاستییە تۆمارکراوەکانی سۆپڕانۆکان بەخشی.[٤٠][٤١][٤٢] لە ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۰۷دا، دەستەی سوێندخۆران دژی باێر بڕیاریان دا، و ھەموو داواکارییەکانی ڕەتکرانەوە.[٤٣]

ڕۆڵگێڕان

جەیمس گاندۆڵفینی (ڕاست) و تۆنی سیریکۆ (چەپ) سەردانی ھێزە ئاسمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتی سەردانی ڕێکخراوەکانی خزمەتە یەکگرتووەکان بۆ باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا دەکەن.

زۆربەی ئەکتەرەکانی سۆپڕانۆکان ئەمریکی ئیتاڵین، وەک ئەوانەی ڕۆڵیدەگێڕن، و زۆربەیان پێش ئەوەی بۆ ڕۆڵگێڕانی سۆپڕانۆکان دیاریبکرێن بەیەکەوە لە فیلم و زنجیرەدا دەردەکەوتن. زنجیرەکە ۲۷ ئەکتەری ھاوبەشی لەگەڵ فیلمەکەی ماڕتن سکۆڕسێزی لە ۱۹۹۰ ھاوڕێیە چاکەکان تێدایە، ئەمەش ئەکتەرە سەرەکییەکانی لۆڕەین بڕاکۆ و مایکڵ ئیمپڕیۆڵی و تۆنی سیریکۆ دەگرێتەوە.[٤٤]

دەرھێنەرەکان جۆرجیان واڵکن و شیڵا جافی بوون.[٤٥][٤٦] دەستەی ئەکتەرە سەرەکییەکان لە ڕێگەی چەند تاقیکردنەوەی نووسین و خوێندنەوە کۆکرانەوە. ئەکتەرانێک کە نازانن کە ئایە چەیس حەز بە ڕۆڵگێڕانیان دەکات یان نا.[٢٢] مایکڵ ئیمپڕیۆڵی چەندین ئەکتەری بۆ بەشی کریستۆفەر مۆڵتیسانی بەزاند، ئەو وتی کە چەیس "ڕووخسارێکی بێھەستی ھەبوو، ھەر بۆیە پێموابوو منی بەدڵ نییە، و ئەو بە بەردەوامی تێبی پێدەدام و وای لێ دەکردم دووبارەی بکەمەوە، کە زۆربەی کات نیشانەی ئەوەیە کە ڕاست نایکەیت". چەیس وتی ئەو لەبەر ئەوەی ئیمپڕیۆڵی لە ھاوڕێیە چاکەکاندا بووە ئەوی ویستووە.[٢٢] دوای ئەوەی دەرھێنەری ڕۆڵگێڕان سوزان فیتجێڕاڵد گرتەیەکی کورتی جەیمس گاندۆڵفینی لە فیلمی ۱۹۹۳ ڕۆمانسی ڕاستەقینە بینی ئەو بۆ بەشی تۆنی سۆپڕانۆ بانگکرا.[٢٢] لۆڕەین بڕاکۆ ڕۆڵی ھاوسەری مافیا کارێن ھێڵ لە ھاوڕێیە چاکەکاندا بینی، و لە سەرەتادا دەیویست ڕۆڵی کارمێڵا سۆپڕانۆ ببینێت. ئەو لەباتی ڕۆڵی د. جێنیفەر مێڵفی ھەڵبژارد چونکە دەیویست شتێکی جیاواز تاقی بکاتەوە و ھەستی کرد کە ڕۆڵی د.مێڵفیی خاوەن پەروەردەی بەرز ڕکابەرییەکی زیاتری بۆ دەبێت.[٤٧] تۆنی سیریکۆ مێژووی تاوانی ھەیە،[٤٨] ئەو واژووی لەسەر گێڕانی ڕۆڵی پۆڵی گواڵتێری کرد بە مەرجی ئەوەی ناپاک نەبێت.[٤٩] لە سەرەتادا سیریکۆ لەگەڵ فڕانک ڤینسنت بۆ ڕۆڵی مامە جونیۆر ھەڵبژێردران، بەڵام دۆمینیک کیانیزی دەستی بەسەردا گرت.[٥٠] چەیس سەرسامی شێوە و ئامادەیی گاڵتەچێتی ستیڤن ڤان زانت بوو کاتێک ڕسواکانی لە کاتی ئامادەی ھۆڵی ڕێزلێنان بۆ ڕۆک ئاند ڕۆڵ لە ۱۹۹۷ بوون و بۆ تاقیکردنەوەکە بانگی کرد.[٥١] ڤان زانت، گیتارژنێکی ئی ستریت باندی بڕوس سپرینگستین ھەرگیز ڕۆڵی نەگێڕابوو. ئەو ڕۆڵی تۆنی سۆپڕانۆی ئەنجامدا، بەس ئێچ بی ئۆ پێیوابوو پێویستە ڕۆڵەکە بۆ ئەکتەرێکی بەئەزموون بڕوات، ھەر بۆیە چەیس بەشێکی نوێی بۆ نووسی.[٤٧][٥١] لە کۆتاییدا ڤان زنت ڕازیبوو وەک ڕاوێژکار سیلڤیۆ دانتێ ڕۆڵ بگێڕێت، و ژنەکەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا ماورین وەک ژنەکەی لەسەر شاشە گابرێڵا ھەڵبژێردرا.[٥٢][٥٣][٥٤]

تا ڕێژەیەکی گەورە ئەکتەرانی وەرزی یەکەم لە ئەکتەری نەناسراو پێکھاتوو، بێجگە لە باڕکۆ، کیانیزی، نانسی ماڕشان، بەڵام زۆربەی ئەندامەکانی دەستەی ڕۆڵگێڕان بۆ ڕۆڵگێڕانەکەیان سەرنجیان وەرگرت.[٢٢][٥٥] وەرزەکانی دواتر ھاتنە ناوەوەی ئەکتەرانی بەناوبانگی وەک جۆ پانتۆلیانۆ، و ڕۆبێرت لۆجا، و ستیڤ بوشێمی، و فڕانک ڤینسنت،[٥٦] لەگەڵ ھاتنە ناوەوەی ھەندێ ئەکتەری بەناوبانگ وەک پیتەر بۆگدانۆڤیچ، و جۆن ھێرد،[٥٧] و ڕۆبێرت پاتریک،[٥٨] و پیتەر ڕیگەرت،[٥٩] و ئەنابێڵا سکیۆرا،[٥٦] و دەیڤد ستراسێرن[٦٠] بۆ ڕۆڵی دووبارەبووەوە بینی. چەند ئەکتەرێکی باش ناسراوی وەک لەورێن بەکاڵ، و دانیاڵ باڵدوین، و ئانێت بینینگ، و پۆڵی بێرگن، و ساندرا بێڕنارد، و چارڵز ئێس. دۆتۆن،[٦١] و جۆن فاڤرو، و جەنین گاڕۆفاڵۆ، و ھاڵ ھۆڵبرۆک، و تیم کانگ، و ئیلیاس کۆتیاس، و بێن گینسڵی، و لیندا ڵاڤین، و کێن ڵێونگ،[٦٢] و جوڵیانا مارگوڵیس، و سیدی پۆڵاک، و ویڵمەر ڤاڵدێراما، و ئەڵیسا ویت، و بورت یۆنگ[٦٣] لە یەک یان دوو ئەڵقەدا دەرکەوتن. ڕەی لیۆتا، کە لە کۆتاییدا وەک دوو برای مۆڵتیسانتی لە زۆرێک لە قەشەکانی نێوارک، کە باس لە پێش ڕووداوەکانی زنجیرەکە دەکات، هەڵبژێردرا، لەلایەن چەیسەوە پێشنیاری دەرکەوتن لە وەرزی سێ یان چواری لێکرا بەس پیلانەکە سەری نەگرت.[٦٤]

دەستەی کارکردن

دروستکەری زنجیرەکە و دەرھێنەری جێبەجێکاری دەیڤد چەیس وەک بەڕێوبەری نمایش و سەرنووسەری زنجیرەکە بە درێژایی شەش وەرزەکە خزمەتی کردووە. ئەو بە قووڵی تێکەڵی بەرھەمھێنانی دانە دانەی ئەڵقەکان دەبوو و بە بەرھەمھێنەرێکی کۆنتڕۆڵکەر و داواکەر و بەرھەمھێنەری دیاریکەر ئاماژەی بۆ دەکرا.[٢١][٢٨] ئەو لە دوو تا حەوت ئەڵقەی لە ھەر وەرزێک دەنووسی، و سەرپەرشتی ھەموو بەسەرداچوونەوەکانی دەکرد، و لەگەڵ دەرھێنەری ئەڵقەکە گوفتوگۆی دەکرد، و بە کەسایەتییەکان پاڵنەری کەسی دەدا، و ڕەزامەنی لەسەر جلوبەرگ و شێوازی ئەکتەرەکان دەدا، و نووسینەوەیەکی بەربڵاوی بۆ ئەڵقەکان کە لە لایەن کەسانی ترەوە نووسرابوو دەکرد.[٥٥][٦٥][٦٦] بڕاد گرێی لەگەڵ چەیس وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار کاری دەکرد بەڵام ئەو ھیچ تێکەڵبوونێکی داھێنەرانەی نەبوو.[٦٧] زۆربەی ئەندامەکانی دەستەی داھێنەری سۆپڕانۆکان لە لایەن خودی چەیسەوە ھەڵبژێردراون، ھەندێک لە ھاوڕێ و دۆستە کۆنەکانی، ئەوانەی تر لە ڕێگەی چاوپێکەتنەوە کە بەرھەمھێنەرەکانی نمایشەکە ئەنجامیان داوە ھەڵبژێردران.[٢٢][٥٦]

زۆربەی نووسەرانی زنجیرەکە پێش ئەوەی ببن بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی سۆپڕانۆکان لە تەلەڤیزیۆن کاریان دەکرد. جووتە ھاوسەری ڕۆبن گرین و میچیل بێرگس لەگەڵ تیمی نووسەراندا لە یەکەم وەرزەوە تا پێنجەم وەرز وەک نووسەر و بەرھەمھێنەر بەیەکەوە کاریان کرد، ئەوان پێشتر لەگەڵ چەیس لە بەرکەوتنی باکوور کاریان کردبوو.[٦٨] تێرێنس وینتەر لە کاتی بەرھەمھێنانی وەرزی دووەمدا ھاتە ناو دەستەی نووسەرانی زنجیرەکەوە و لە وەری پێنجەمەوە وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار خزمەتی کرد. پێش ئەوەی وەک سیناریۆ نووس کار بکات ئەو بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بوواری یاسادا کاری دەکرد، لە ڕێگەی فڕانک ڕێنزوڵی سەرجی چەیسی ڕاکێشا.[٢٩][٦٩] ماتیو واینەر وەک نووسەر و بەرھەمھێنەر لە وەرزەکانی پێنجەم و شەشەمدا خزمەتی کرد. ئەو سیناریۆیەی بۆ زنجیرەی ماد مان لە ۲۰۰۰دا نووسی کە بۆ چەیس گوازرایەوە، کە ئەوەندە پێی سەرسامبوو یەکسەر بۆ واینەر کاری نووسەر بۆ سۆپڕانۆکانی پێشکەش کرد.[٧٠] ئەندامەکانی ڕۆڵگێڕان مایکڵ ئیمپڕیۆڵی تۆنی کاڵێم بەدوای یەکدا ڕۆڵی کریستۆفەر مۆڵتیسانتی و ئانجی بۆنپێنسیێرۆ دەگێڕن، ئەوان ھەروەھا چەند ئەڵقەیەکی نمایشەکەیان نووسیوە. ئیمپڕیۆڵی لە وەرزی دووەوە بۆ پێنج پێنج ئەڵقەی نووسیوە، کاڵێم یەک ئەڵقەی وەرزی پێنجی نووسیوە.[٧١][٧٢]

نووسەرەکانی تر فرانک ڕێنزوڵی، و تۆد ئەی. کیسڵەر (لە دروستکردنی زیانەکاندا بەژداربوو)، و تیمی نووسینی دیان فرۆڵۆڤ و ئاندرو شنایدەر کە لە بەرکەوتنی باکووردا لەگەڵ چەیس کاریان دەکرد، و لۆڕانس کۆنەر کە لەگەڵ چەیسدا بەنزیکەی پێگەیشتوو لە ۱۹٨٨دا دروستکرد، دەگرێتەوە. لە کۆمەڵدا، ۲۰ نووسەر بەرپرسارێتی نووسینی ئەڵقەکانی سۆپڕانۆکانیان ھەڵگرتبوو. لەمانەدا، تیم ڤان پاتن و ماڕیا لوڕینۆ بۆ چیرۆکێک دانپێنانیان پێدرا، و ھەشتی تر بۆ نووسینی یەک ئەڵقە دانیان پێنرا. چالاکترین نووسەرەکانی زنجیرەکە چەیس (دانپێنان بۆ ۳۰ ئەڵقە، و چیرۆکی زنجیرەکە)، و وینتەر (۲٥ ئەڵقە)، و گرین و بێرگس (۲۲ ئەڵقە)، و واینەر (۱۲ ئەڵقە)، و ڕێنزوڵی (۹ ئەڵقە) بوون.

زۆربەی دەرھێنەرەکان پێشتر لەسەر زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و فیلمی سەربەخۆ کاریان دەکرد.[٥٦] چالاکترین دەرھێنەری زنجیرەکە تیم ڤان پاتن (۲۰ ئەڵقە)، و جۆن پاترسۆن (۱۳ ئەڵقە)، و ئاڵێن کۆڵتەر (۱۲ ئەڵقە)، و ئالان تایڵۆر (۹ ئەڵقە) بوون، و ھەر یەکێک لەوانە مێژوویان لە بوواری تەلەڤیزیۆندا ھەبوو.[٥٦] ھەروەھا ئەکتەرانی ڕۆڵ دووبارەبووەوە ستیڤ بوشێمی و پیتەر بۆگدانۆڤیچ بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ ئەڵقەی زنجیرەکەیان دەرھێناوە.[٧٣][٧٤] چەیس ئەڵقەی پایڵتی زنجیرەکە و ئەڵقەی کۆتاییی زنجیرەکەی دەرھێناوە.[٧٥] ھەردوو ئەڵقەکە لە لایەن دەرھێنەری وێنەگرتنی ڕاستەقینەی نمایشەکە ئاڵێک ساخارۆڤ گیراوە کە ئەڵقەکانی لەگەڵ فیڵ ئەبراھام گۆڕیبووبووەوە.[٧٦] وێنەگرتن و دەرھێنانی نمایشەکە بە کوالێتی فیلمە گێڕانەوەییەکان ئاماژەی بۆ دەکرێت.[٧٧][٧٨] ئەم دیمەنە لە ڕێگەی ھاوبەشێتی چەیس لەگەڵ ساخارۆڤ بەدیھێنراوە "لە پایڵتەکەوە، ئێمە لەگەڵ ھەموو سیناریۆکە دادەنیشتین دیمەنەکان بۆ گرتە دابەش دەکرد، ئەمە ئەوەیە کە لەگەڵ فیلمی گێڕانەوەی دەیکەیت."[٧٦]

مۆسیقا

سۆپڕانۆکان بە ھەڵبژاردنی مۆسیقای ھەمە جۆر بەناوبانگە و بۆ بەکارھێنانی بۆ گۆرانی تۆمارکراو لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێیدا ھەڵدراوە.[٧٩][٨٠][٨١][٨٢] چەیس بە شێوەیەکی کەسی ھەموو مۆسیقاکانی نمایشەکەی لەگەڵ بەرھەمھێنەر ماڕتن بڕوسڵ و ئاوازدانەر کاسرین دایاک ھەڵبژاردووە، و ھەندێک جاریش لەگەڵ ستیڤن ڤان زانت ڕای دەگۆڕییەوە.[٧٩] بە گشتی دوای تەواوبوونی بەرھەمھێنان و بەسەرداچوونەوەی ئەڵقەکە مۆسیقای بۆ ھەڵدەبژێردرێت، بەڵام ھەندێک جار ڕیزبەندییەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارچە مۆسیقا ھەڵبژێردراوەکاندا بگونجێت تۆمارکراوە.[٦٥]

بابەتی کردنەوەی نمایشەکە "ئەم بەیانییە لە خەو ھەڵسام"ە (یەک تێکەڵ ھەڵبژێردراوە) کە لە لایەن باندی بەڕیتانی ئاڵاباما ۳ ڕێکخراوە و بێژراوە.[٨٣] لەگەڵ ھەندێک جیاکاریدا، گۆرانییەکی جیاواز لە کۆتایی ھەر ئەڵقەیەکدا پێشکەش دەکرا.[٨١] چەندین گۆرانی چەندین جار بە درێژاییی ئەڵقە، وەک "ژیان لەسەر ھێڵێکی باریک"ی زە کینکس لە ئەڵقەی زانکۆی وەرزی سێیەم و "مژدەی خۆش"ی ڤان مۆریسۆن لە کۆتاییی وەرزی پێنجەم بەھەموو ڕێزێکەوە، دووبارە کراوەتەوە.[٨١] گۆرانی تر چەند جارێک بە درێژایی زنجیرەکە دەبیسترێت. لە نموونە دیارەکان گۆرانی لەگەڵت دەڕۆمی گۆرانیبێژی ئیتاڵی ئەندریا بۆچێلیە،[٨٤] کە چەند جارێک لەگەڵ کەسایەتی کارمێلا سۆپڕانۆدا ھاتووە. لەگەڵ ئەوەی نمایشەکە سامانێک لە مۆسیقای تۆمارکراو بەکاردەھێنێت، بەڵام بە بەراورد بە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکانی تر، کەمێتی مۆسیقای نمایشی ڕاستەقینەی تایبەت بە خۆی پێوە دیارە.[٨٥]

دوو ئەلبوومی مۆسیقای تۆمارکەریی کە مۆسیقای زنجیرەکەی تێیدابوو دەرچوو. یەکەم دانە، بە ناونیشانی سۆپڕانۆکان: مۆسیقای زنجیرە ڕاستەقینەکەی ئێچ بی ئۆ بوو، لە ۱۹۹۹دا دەرچوو. ھەڵبژاردەی دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکەی تێدابوو و لەسەر بیڵبۆرد ۲۰۰ی ویلایەتە یەکگرتووەکان #٥٤ بەدەستھێنا.[٨٦][٨٧] دووەم کۆکراوەی مۆسیقای تۆمارکەریی، بە ناونیشانی سۆپڕانۆکان - بیبەر و ھێلکە: مۆسیقای زنجیرەکەی ئێچ بی ئۆ بوو، لە ۲۰۰۱دا دەرچوو. ئەم جووتە دێسکە ئەلبوومە گۆرانی و گوفتوگۆی دیاریکراوی وەرزەکانی سێیەمی یەکەمی نمایشەکەی تێدایە.[٨٨] لەسەر بێڵدبۆرد ۲۰۰ی ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتە #۳٤.[٨٩]

کۆمەڵ و شوێنەکان

ماڵی سۆپڕانۆکان لە باکووری کاڵدوێڵ (نیو جێرسی) (۲۰۰٦)
دووکانی گۆشتی بەرازی ساتریاڵی (۲۰۰۷)

زۆربەی دیمەنە دەرەکییەکان کە لە نیوجێرسی ڕوودەدات لە شوێنەکە تۆمارکراوە، و زۆربەی گرتە ناوەکییەکان لە ستۆدیۆکانی سیلڤەرکەب تۆمارکراوە، ئەوەش زۆربەی گرتە ناوەکییەکانی ماڵی سۆپڕانۆکان، و ژووری پشتەوەی یانەی خۆڕووتکردنەوەی بادا بینگ! و نووسینگەکەی د.مێڵفی، دەگرێتەوە.[٥٥] دووکانی گۆشتی بەرازەکە لە پایڵتەکەدا بە مارکێتی گۆشتی سێنتانی بانگ دەکرا، کە قەسابخانەیەکی ڕاستەقینەی ئیلیزابێس، نیوجێرسییە.[٩٠] دوای ئەوەی ئێچ بی ئۆ زنجیرەکەی ھەڵگرتەوە، بەرھەمھێنەرەکان بینایەکیان لە کاڕنی، نیوجێرسی بە کرێ گرت،[٩٠] کە وەک ناوچەیەک بۆ تۆمارکردنی گرتە دەرەکی و ناوەکییەکان بۆ ماوەی بەرھەمھێنان بەکاردەھێنرا، بە دووکانی گۆشتی بەرازی ساتریاڵی ناونرایەوە.[٩٠] دوای ئەوەی زنجیرەکە تەواوبوو، بیناکە ڕووخێنرا.[٩١]

لە نمایشەکەدا یانەی خۆڕووتکردنەوەی بادا بینگ! لە لایەن سیلڤیۆ دانتێ خاوەندارێتی و بەڕێوبەرایەتی دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوێ یانەیەکی ڕاستەقینەی خۆڕووتکردنەوەیە لە ڕێگەی ۱۷ لە لۆدی، نیوجێرسی.[٩٠] بێجگە لە ژووری پشتەوە ھەموو دیمەنەکانی ناوەوە و دەرەوە لە شوێنەکە تۆمارکراوە.[٩٠] یانەکە بە بوکەڵەکانی ساتان بانگ دەکرێت و پێش ئەوەی نمایشەکە دەست پێ بکات کارێکی بازرگانی بوو.[٩٢] یانەکە لەو ھەشت ساڵەی نمایشەکەی تێدا تۆمار دەکرا لە کارکردن بەردەوامبوو، و ڕێکەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ خاوەنەکەیدا واژوو کرابوو.[٩٢] بەڕێوبەری شوێنەکە ماڕک کامین دەڵێت خاوەنەکە "زۆر بەخشندە" بوو تا ئەو کاتەی تۆمارکرنەکە لەگەڵ "کاتی کارکردنیدا تێکەڵ نەبێت".[٩٢] دیمەنەکانی چێشتخانەی ڤێسوڤیۆ، کە له زنجیرەکەدا لە لایەن کەسایەتی ئاڕتی بوکۆ خاوەندارێتی و بەڕێوبەرێتی دەکرێت لە چێشتخانەیەک بە ناوی مانۆلۆ دەکەوێتە ئیلیزابێس بۆ ئەڵقەی یەکەم تۆمارکراوە. دوای وێرانبوونی ڤێسوڤیۆ لە زنجیرەکەدا، ئاڕتی چێشتخانەیەکی نوێ بە ناوی نوۆڤۆ ڤێسوڤیۆ کردەوە، دیمەنە دەرەکییەکانی لە چێشتخانەیەکی ئیتاڵی بە ناوی پونتا دورا لە نیشتەجێبوونێکی تایبەت لە لۆنگ ئایلاند سیتی تۆماردەکرا.[٩٠] ھەموو دیمەنە دەرەکییەکان و ھەندێک لە ناوەکییەکانی ماڵی سۆپڕانۆکان لە شوێنەکە لە نیشتەجێبوونێکی تایبەت لە باکووری کاڵدوێڵ، نیوجێرسی تۆمارکراوە.[٩٠]

ڕیزبەندی ناونیشانەکە

تۆنی سۆپڕانۆ دەبینرێت کاتێک لە تونێلی لینکۆن دەردەچێت، و بە قەفەزی ڕێگا بۆ بەربەستی نیوجێرسی تێدەپەڕێت. دوای ئەوە چەندین شوێنەوار لە دەروبەری نیوارک و جێرسی سیتی پیشان دەدات، دواتر کامێراکە پێشی تۆنی دەداتەوە کاتێک لەسەر ڕێگاکە لێدەخوڕێت.[٩٣] ڕیزبەندییەکە بە ڕاکێشانی تۆنی بۆ ماڵی قەراغ شارەکەی تەواو دەبێت. چەیس وتی ئامانجی ڕیزبەندی ناونیشانەکە پیشاندانی ئەوەبوو کە ئەم نمایشی مافیایە دەربارەی نیوجێرسیییە، نەک نیویۆرک، کە زۆربەی دراما ھاوشێوەکانی تێدا ڕوودەدات.[٩٤]

لە وەرزەکانی سێیەمی یەکەمدا، لە نێوان دەرچوونی تۆنی لە تونێل و ڕۆشتن بە گۆڕەپانی گشتیدا، نمایشەکە گرتەیەکی تاوەرەکانی بنکەی بازرگانیی جیھانی لە ئاوێنەی لای ڕاستی تۆنیدا دەردەخات. لەگەڵ سەرەتاکانی وەرزی چوارەمدا، دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر، گرتەکە لابرا و بە گرتەیەکی زیاتر ڕەگەزی گۆڕدرا.[٩٥]

لە ژمارەی تیڤی گایدی ۲۰۱۰دا، ڕیزبەندی ناونیشانی کردنەوەی نمایشەکە نرخاندنی #۱۰ لە پێڕستی ڕیزبەندی بەرزترین ۱۰ کردنەوەی تەلەڤیزیۆنی بەدەستھێنا، کە لە لایەن خوێنەرەکانەوە دیاریکرا.[٩٦]

ئەکتەر و کەسایەتییەکان

سۆپڕانۆکان خاوەنی بڕێکی باش لە کەسایەتییە، بەشێکی زۆر لەوان پێشکەوتنی کەسایەتیان بەسەردا دێت. ھەندێکیان تەنھا لە وەرزێکی دیاریکراودا دەردەکەن، لە کاتێکدا ھەندێک بە درێژایی زنجیرەکە (بە بەردەوامی یان پچڕ پچڕ) دەردەکەون. ھەموو کەسایەتییەکان لە لایەن دەیڤد چەیسەوە دروستکراوە مەگەر باس نەکرابێت.

تۆنی سۆپڕانۆ (جەیمس گاندۆڵفینی) کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکەیە. تۆنی لە سەرەتای زنجیرەکەدا یەکێک لە کاپۆکانیجێگری سەرۆکی نافەرمیشە) خێزانی تاوانی دیمێۆی نیوجێرسییە، و لە کۆتاییدا دەبێت بە سەرۆکی بێڕکابەر. ئەو ھەروەھا سەرۆکی خێزانی سۆپڕانۆیە. بە درێژایی زنجیرەکە، تۆنی بۆ ڕاگرتنی ھاوسەنگی داواکارییەکانی خێزانەکەی و داواکارییەکانی خێزانە مافیاکەی ژێردەستی دەناڵێنێت.[٩٧] لەبەر ئەوەی تووشی خەفەتخواردنی جێگەیی دەبێت، دوای بورانەوەیەک (بەھۆی سەکتەی ترسەوە ڕوویدا) پزیشکەکەی تۆنی بۆ پزیشکی دەروونی جێنیفەر مێڵفی (لۆڕەین بڕاکۆ) دەیگوازێتەوە، ئەمەش لە یەکەم ئەڵقەی نمایشەکەدا ڕوودەدات. ئەو لەگەڵ ئەوەی لە چەند بابەتێکدا لەگەڵی ھاوڕا نین بەڵام بە باشترینی مامەڵە لەگەڵ تۆنیدا دەکات. مێڵفی بە گشتی بیرکەرەوانە، و لۆژێکیانە، و مرۆڤیانە دەبێت - کە تەواو پێچەوانەی کەسایەتی تۆنییە. تۆنی، مێبازی زنجیرەیی، ھەندێک جار حەزە سێکسییەکەی بۆ دکتۆر مێڵفی دەردەخات، مێڵفیش ھەندێک ئارەزووی بۆ تۆنی ھەیە، بەڵام دەریناخات و لەسەری کار ناکات. مێڵفی زیاتر بۆ مەترسیداری و ھێزی تۆنی سەرسامێتی. بۆ بیرۆکەی یارمەتیدانی ئەم نەخۆشە نا ئاساییە ڕادەکێشرێت، و نەزانانە پێی وایە پەیوەندی دکتۆر و نەخۆش کە لەگەڵی ھەیەتی کاریگەری لەسەر ژیانی کەسێتی نابێت.[٩٨]

بۆ ژیانە ئاڵۆزەکەی تۆنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ژنەکەی کارمێڵا (ئیدی فالکۆ) ئاڵۆزتری دەکات،[٩٩] کە بەھۆی ناپاکییە بەردەوامەکانی ئەوەوە و ھەوڵدانی بۆ وەستان لەگەڵ ڕاستی کارەکەی تۆنی دوودڵ بووبوو، کە زۆربەی کات لە دان پێنەداندایە، لەگەڵ شێوازی ژیانی دەوڵەمەند و پێگەی کۆمەڵایەتی بەرزتر کە لەگەڵ خۆیدا دەیھێنێت. ھەردووکیان پەیوەندی باش و خراپیان لەگەڵ دوو منداڵەکەیان ھەیە، یەکەمیان زیرەک و یاخیبوو مێدۆیە (جەیمی لین سیگلەر[١٠٠] و دووەمیان ئەنتۆنی جونیۆرە (ئەی. جەی.) (ڕۆبێرت ئایلەر[١٠١] کە ژیانی ڕۆژانەیان ئاڵۆزتر دەبێت چونکە لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بە ئیش و ناوبانگی باوکیان ئاشنا دەبن.

ھەندێک لە دەستەی ڕۆڵگێڕان خێزانەکەی تۆنی پڕدەکەنەوە، وەک دایکە پەسەندنەکەرە، یاریپێکەرەکەی لیڤیا (نانسی ماڕشان)،[١٠٢] و خوشکە گەورە ڕۆڵگێڕە بێئامانجەکەی جانیس (ئەیدا تورتورۆ[١٠٣] و مامە باوکێکەی کۆرادۆ "جونیۆر" سۆپڕانۆ (دۆمینیک کیانیزی)، بەناو سەرۆکی خێزانی تاوان دوای مردنی سەرۆکی ئەو کاتە جاکی ئەپرێڵ ئێس ئاڕ.،[١٠٤] و ئامۆزا دایکێکەی تۆنی بڵەندێتۆ (ستیڤ بوشێمی[١٠٥] و کریستۆفەر مۆڵتیسانتی (مایکڵ ئیمپڕیۆڵی[١٠٦] کە زۆربەی کات بە "برازا" بانگ دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ھاوسەرگیرییەوە ئامۆزایەتی.[١٠٧] ھەر یەکێک لە لیڤیا و جانیس فێڵباز، و ناپاک، و یاریپێکەری زیرەکن، و کێشەی دەروونیی چارەسەرنەکراویان ھەیە. مامە جونیۆر لەبەر دانەنانی بە سەرۆکی خێزانی دیمێۆ ھەست بە خەمۆکی دەکات، لەگەڵ ئەوەی نەریتە کۆنەکانی مافیا بەپێی کۆنێتی دەیداتێ. ئەو ھەست دەکات دەسەڵاتەکەی لە لایەن کاریگەری گەورەترەکەی تۆنی لەسەر ڕێکخراوەکە کەمدەبێتەوە، بە زەحمەت ئیرەیییەکەی دەشارێتەوە کە ھەر یەکێک لە برا بچووکەکەی (باوکی تۆنی) و ئێستاش برازاکەی تۆنی دەسەڵاتیان لە ڕێکخراوەکەدا لێی زیاترە. لەگەڵ زیادبوونی ناکۆکییە پیشەییەکان، مامە جونیۆر لە پشتی پەردەکانەوە ڕێوشوێنی نائومێدانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ تۆنی بەکاردێنێت، کە ھێشتا جونیۆر بە پێشەوای خۆیدەبینێت، و دەیەوێت سۆزداری و ڕەزامەندی ئەو وەربگرێت. مامە جونیۆر و کریستۆفەر شوێنیان لە خێزانە ڕاستەقینەکەی تۆنیدا و خێزانە مافیاکەیدا جێگیرە، ھەر بۆیە ناکۆکییەک لە یەکێک لە جیھانەکان ئاڵۆزی لەوەی تر دروست دەکات. کریستۆفەر، ھاوبەشێکی بێێئاسایشی دیمێۆیە، ئەو کەسێکی ھەڵەشەیە و ئاڵوودەی کۆکاینە. تۆنی بڵەندێتۆ سەربازێکی خاوەن ڕێزی خێزانی دیمێۆیە کە دوای تەواوبوونی سزای زیندانییەکەی دەگەڕێتەوە، لە زیندان دەردەچێت و بە "ڕێکڕۆشتن" خۆی دەبەستێتەوە (کە تۆنی توڕە دەکات)، بەڵام ھێڵێکی توندووتیژی ھەیە.

ئەوانەی لە نزیکترین بازنەی خێزانی تاوانی دیمێۆی تۆنین، سیلڤیۆ دانتێ (ستیڤن ڤان زانت). ئەو ڕاوێژکار و باشترین ھاوڕێی تۆنییە. بنکەی یانەی خۆڕووتکردنەوەی تایبەت بە خێزانەکە بەڕێوە دەبات.[١٠٨] و پەوڵی "واڵنوتس" گواڵتێری (تۆنی سیریکۆ)، سەربازێکی ڕەق، و خێرا تووڕەبوو، و بە تەمەنە کە بە چڕی دڵسۆزی تۆنییە،[١٠٩] و سەلڤاتۆر "بیگ پوسی" بۆنپێنسیێرۆ (ڤینسنت پاستۆر) پیاوێکی مافیا کە کارخانەی ئۆتۆمبێڵ بەڕێوە دەبات. پەوڵی و "بیگ پوسی" (زۆربەی کات تەنھا بە پوسی بانگ دەکرێت) لەگەڵ تۆنی و باوکیدا کاریان کردووە.[١١٠] ھەروەھا لە ڕێکخراوە تاوانییەکەی تۆنیدا: پاتسی پاریسی (دان گریماڵدی)،[١١١] و فویرۆ گیونتا (فێدێریکۆ کاستێڵویچۆ) ھەن.[١١٢] پاتسی سەربازێکی قسە نەرمی سەر بۆ ژمارە بوو، و فویرۆ ھاوڵاتییەکی ئیتاڵی بوو کە لە بەشەکانی دواتری زنجیرەکەدا ھاتە ناو زنجیرەکەوە، و وەک جێبەجێکارە توونڕەوەکەی تۆنی و پاسەوانی کەسی کار دەکات.

کەسایەتییە گرنگەکانی تری خێزانی دیمێۆ ھەروەھا: بۆبی "باکاڵا" باکاڵیێری (ستیڤ شیریپا)،[١١٣] و ڕیچی ئەپڕێڵ (دەیڤد پڕۆڤال[١١٤] و ڕاڵف سیفارێتۆ (جۆ پانتۆلیانۆ[١١٥] و یوجین پۆنتێکۆرڤۆ (ڕۆبێرت فونارۆ)،[١١٦] و ڤیتۆ سپاتافۆرێ (جۆزێف ئاڕ گاناسکۆڵی)[١١٧] تێدایە. بۆبی شوێنکەوتەیەکی مامە جونیۆرە و لە سەرەتادا تۆنی شەڕی پێ دەفروشێت، بەڵام دواتر لە بازنە ناوەکییەکەی قوبووڵی دەکات. ڕاڵف پیاوێکی زیرەک و بە ئارەزو و خاوەن داھاتی زۆرە، بەڵام خۆبەزلزانییەکەی، و بێزراوییەکەی، و بێڕێزییەکەی، و ئارەزووە توندووتیژە چاوەڕواننەکراوەکەی تۆنی پەست دەکات. ڕیچی لە وەرزی دووەمدا لە زیندان دەرچوو و خێرا شەپۆل دەستی پێ کرد. پۆنتێکۆرڤۆ سەربازێکی گەنجە کە لەگەڵ کریستۆفەر دەبێت بە پیاوێکی "کارگە". سپاتافۆرێ خێرا بە پلەدا بەرز دەبێتەوە تا دەگات بە پڕبەداھاترین کەسی ناو گروپەکەی ئەپڕێڵ و لە ڕاستیدا ئەو ھاوڕەگەزخوازە.

ھاوڕێکانی خێزانی سۆپڕانۆ: ھێرمان "ھێش" ڕابکین (جێری ئادلەر[١١٨] و ئەندریانا ڵا سێرڤا (دریا دی ماتیۆ[١١٩] و ڕۆزاڵی ئەپڕێڵ (شارۆن ئەنجێڵا)،[١٢٠] ئانجی بۆنپێنسیێرۆ (تۆنی کاڵێم)، و ئاڕتی (جۆن ڤێنتیمیگڵیا)،[١٢١] شارمەین بوکۆ (کاسرین ناردوکسی)،[١٢٢] ھێش ڕاوێژکار و ھاوڕێی تۆنییە، و ئەو کاتەی باوکی تۆنی شتەکان بەڕێوە دەبرد ھاوڕێی ئەویش بوو. ئەدریانا خۆشەویستە ئازارکێشە درێژخایەنە دڵسۆزەکەی کریستۆفەرە، پەیوەندییەکی ناجێگریان ھەیە بەس وادیارە ھەردووکیان دەیانەوت بەیەکەوە بمێننەوە. کریستۆفەر زۆربەی جار ئامۆژگاریی ئەدریانا پشتگۆی دەخات و دواتر لێی پەشیمان دەبێت. ڕۆزاڵی ژنی سەرۆکی پێشووی دیمێۆ جاکی ئەپڕێڵ ئێس ئاڕە، و ھاوڕێی نزیکی کارمێڵایە. ئانجی ھاوسەری سالڤاتۆر بۆنپێنسیێرۆیە، و ئەو دواتر چووە "کارەوە" تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتووبوو. ئاڕتی و شارمەین ھاوڕێی منداڵین و بەیەکەوە خاوەنی چێشتخانەی ڤێسوڤیۆن. شارمەین ئاواتی ئەوە دەخوازێت ڕێگای لەگەڵ تۆنی و کۆمەڵەکەی بەریەک نەکەوێت چونکە پێی وایە دەبن بە ھۆکاری وێرانکردنی ئەوەی ئەو و ئاڕتی پێی گەیشتوون. ئاڕتی، بەھەر حاڵ - پیاوێکی کارکەر و پەیوەست بە یاسایە، شێوازی ژیانی ھاوڕێ منداڵییەکەی تۆنی و بێخەمییەکەی سەرنجی ڕادەکێشێت. شارمەین زۆر لەوە بێزار دەبێت کە مێردەکەی گوێی لێ ناگرێت دەربارەی دانانی خواردن بۆ تۆنی، کە بە ھۆیەوە ھاوسەرگیرییەکەیان زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت. شامەین پەیوەندییەکی سێکسی کورتی لەگەڵ تۆنی ھەبوو (کاتێک تۆنی و کارمێڵا جیابوونەوە) کاتێک ھەرزەکار بوون.

جۆن "جۆنی ساک" ساکرامۆنی (ڤینسنت کوڕاتۆڵا)،[١٢٣] و فیڵ لێۆتاردۆ (فڕانک ڤینسنت[١٢٤] و "لیتڵ" کاڕمین لوپەرتازی جەی ئاڕ (رەی ئابروزۆ)[١٢٥] ھەموویان کەسایەتی گرنگی خێزانی تاوانی لوپەرتازین و بنکەکەیان شاری نیویۆڕکە، کە بڕێکی گەورە ھاوبەشی کار لەگەڵ ڕێکخراوی سۆپڕانۆدا دەکات. لەگەڵ ئەوەی زۆربەی کات بەرژەوەندی لوپەرتازی و دیمێۆ دژی یەکە، گەرچی تۆنی پەیوەندی ھاوشێوەی ھاوکار لەگەڵ "جۆنی ساک" دەھێڵێتەوە، و پێی باشە ڕێکەوتنی سوود بەخشی دوولایانە لەباتی شەڕ ئەنجام بدات. جێگرەوەی لە کۆتاییدا و دووەم فەرماندەر دوای جۆنی ساک، فیڵ لێۆتاردۆ، دۆستایەتی کەمترە و بۆ تۆنی قورسترە کاری لەگەڵ بکات. لیتڵ کاڕمین کوڕی سەرۆکی خێزانەکەیە و بە بەردەوامی ڕکابەرایەتی لەگەڵ ئەندامەکانی تر بۆ دەسەڵات دەکات.

پێشوازیکردن، و کاریگەری، و میرات

نرخاندنەکان

سۆپڕانۆکان سەرکەوتنێکی گەورەی لە نرخاندنەکاندا بەدەستھێنا، لەگەڵ ئەوەی لەسەر تۆڕی کەیبڵی تایبەتی ئێچ بی ئۆ پەخشکرا، کە لە ماڵە ئەمریکییەکاندا کەمتر لە تۆڕە ئاسایییەکان ھەیە. نمایشەکە بە بەردەوامی بینەری یەکسان یان گەورەتر لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەو کاتەی بۆ خۆی ڕادەکێشت.[١٢٦] نرخاندنەکانی نیڵسن بۆ چوار وەرزی یەکەم ڕێک نییە، بەھەر حاڵ، کاتێک نێڵسۆن کۆی ژمارەی کەیبڵەکانی کۆمپانیاکەی لە کانوونی دووەمی ۲۰۰٤دا بڵاوکرایەوە، ئەمەش واتە ئەو کەسانەی لە پێشبینی نرخاندنەکاندا دانراون لە ڕاستیدا سەیری کەناڵی ئێچ بی ئۆیان لە باتی کەناڵە سەرەکییەکەی خۆی دەکرد کە سۆپڕانۆکانی لەسەر پەخش دەکرا.[١٢٧]

وەرزپەخشی ڕاستەقینەنرخاندنەکانی نیڵسن (بە میلیۆن)بۆشای کات
یەکەم نمایشی وەرزکۆتا نمایشی وەرزمامناوەندی وەرز
۱۱۰ی کانوونی دووەم – ٤ی نیسانی ۱۹۹۹3.45[١٢٨]5.22[١٢٨]3.46[١٢٩]یەک شەممە
9:00ی شەو
۲۱٦ی کانوونی دووەم – ۹ی نیسانی ۲۰۰۰7.64[١٢٨]8.97[١٢٨]6.62[١٢٩]
۳٤ی ئازار – ۲۰ی ئایاری ۲۰۰۱22.62[١٣٠]9.46[١٢٨]8.87[١٢٩]
٤۱٥ی ئەیلوولی – ٨ی کانوونی یەکەمی ۲۰۰۲13.43[١٢٨]12.48[١٢٨]10.99[١٢٩]
٥۷ی ئازار – ٦ی حوزەیرانی ۲۰۰٤12.14[١٢٨]10.98[١٢٨]9.80[١٢٩]
٦ (بەشی ۱)۱۲ی ئازار – ٤ی حوزەیرانی ۲۰۰٦9.47[١٢٨]8.90[١٣١]8.60[١٣١]
٦ (بەشی ۲)٨ی نیسان – ۱۰ی حوزەیرانی ۲۰۰۷7.66[١٣٢]11.90[١٣٣]8.23[١٢٩]

وەڵامدانەوەی ڕەخنەگران

ژمارەیەکی زۆر ڕەخنەگر بە سۆپڕانۆکانیان وەک مەزنترین و پێشەواترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا ھەڵداوە.[٣][٤][٥][٣٨][١٣٤][١٣٥][١٣٦][١٣٧][١٣٨] زۆربەی کات بە نووسین، و ڕۆڵگێڕان، و دەرھێنان پیاھەڵدراوە. نمایشەکە ھەروەھا سەرنجێکی زۆری لە ڕەخنەگر و ڕۆژنامەوانەکانەوە بۆ توانای ھونەری، و ھەڵبژاردە مۆسیقییەکان، و تۆمارکردنی سینەمایی، و ئارەزو بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ بابەتە قورس و بابەتە مشت و مڕییەکانی وەک تاوان، و خێزان، و ڕۆڵی ڕەگەزەکان، و نەخۆشییە مێشکییەکان، و شارستانیەتی ئەمریکی و ئەمریکیی ئیتاڵی وەرگرتووە.[٧٨][١٣٦][١٣٧] دانپێنان بۆ سۆپڕانۆکان بۆ دروستکردنی سەدەیەکی نوێ لە جۆری مافیا کە لە وێنە درامییە دووبارەبووەوەکەی پیاوی مافیا بۆ وێنەدانەوەیەکی وردتر بۆ ژیانی ڕۆژنەی مافیا لە لایەکی شار دەگەڕێتەوە.[١٣٩] زنجیرەکە ڕووناکی دەخاتە سەر خێزانە ئیتاڵییەکان لە ڕێگەی پەیوەندی تۆنی لەگەڵ دایکی.[١٤٠] کەسایەتی کارمێڵا سۆپڕانۆی ئیدی فالکۆ لە وتاری کریستین گۆرتۆن پیایدا ھەڵیدا "بۆ چی کارمێڵا سۆپڕانۆم بۆ ڕکابەرایەتی کردنی ڕۆڵی ڕەگەز لە ئەمریکیی ئیتاڵی خۆشدەوێت".[١٤١] دەیڤد ڕێمنیک سەرنووسەری نیویۆرکەر سۆپڕانۆکانی بە وێنەدانەوەی "بازرگانی و خەرجکردنی نەزانانە"ی ئەمریکای نوێ پێناسەکردووە.[١٤٢]

سۆپڕانۆکانی "لەوانەیە مەزنترین کاری ھونەری شارستانی پۆپی ڕۆژەکەی بێت" بە پێنووسی پیتەر بیسکیندی یاریدەدەری ڤانتی فەیر نووسراوە.[٢٢] رێمینیک نمایشکەی بە "دەوڵەمەنترین دەستکەوت لە مێژووی تەلەڤیزیۆندا" بانگکردووە.[١٤٢] لە ۲۰۰۲دا، تەلەڤیزیۆنی گاید سۆپڕانۆکانی بە پێنجەم لە لیستەکەیاندا "بەرزترین ٥۰ نمایشی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا" نرخاند،[١٤٣] ئەو کاتەی کە ھێشتا لە وەرزی چوارەمدا بوو. لە ۲۰۰۷دا، کەناڵ ٤ (شانشینە یەکگرتووەکان) سۆپڕانۆکانی بە مەزنترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا ناونا.[١٤٤]

وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بەسەرداچوونەوەی ئەرێنی بە ژمارەیەکی پانکەرەوە بەدەستھێنا.[١٤٥] دوای پەخشکردنی نمایشەکە بۆ یەکەم جار، نیویۆڕک تایمز وتی، "[سۆپڕانۆکان] لەوانەیە مەزنترین کاری شارستانی گەلیی ئەمریکی لە چارەکی سەدەی پێشوو بێت."[٢٧] لە ۲۰۰۷دا، ڕۆجەر ھۆڵاند لە پاپ ماتەرز نووسی: "ھێشتا وەرزی یەکەمی سۆپڕانۆکان تاجی بەدەستھێنانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی دەخاتە سەر."[١٤٦]

ئاندرۆ جۆنستۆنی تایم ئاوت نیویۆڕک بە زنجیرەکەدا ھەڵیدا، و وتی : "بەیەکەوە، چەیس و ھاوڕێ نووسەرەکانی (بە تێرێنس وینتەر و دروستکەری ماد مان ماسیۆ وینەرەوە) ڕۆمانێکی ئەمریکی مەزنی ئەفسانەی بەرھەمھێناوە، و ٨٦ ئەڵقەی درێژە."[١٤٧] جۆنستۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن ئالان سێپینواڵ و مات زۆڵەر سیتز بە پێچەوانەی زە وایەر و دێدوود سەرکەوتنی سۆپڕانۆکانی دووباتکردەوە،[١٤٨] ھەردووکیان، ئالان و مات، سۆپڕانۆکان بۆ پەرتووکەکەی ۲۰۱٦یان تەلەڤیزیۆن (پەرتووک) وەک دووەم مەزنترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا باسکرد، لە پێشییەوە سیمپسۆنەکان و لە دوایەوە زە وایەر ھات، و میتز کۆتاییی نمایشەکەی بە مەزنترین کۆتایی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان دانا.[١٤٩]

لە تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی ۲۰۰۹دا، لە وتاردا کە دەیەکەکی کورت دەکردەوە زۆرێک لە ڕخنەگرانی تەلەڤیزیۆن سۆپڕانۆکانیان بە باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دەیەکە و مێژوو داناوە. لە پێڕستی باشترین بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکاندا، سۆپڕانۆکان بە گشتی شوێنی یەکەم و دووەمی داگیر دەکرد، کە نزیکەی ھەموو کات لەگەڵ زە وایەردا ڕکابەری دەکرد.[١٣٧] لە ۲۰۱۳دا، تەلەڤیزیۆنی گاید سۆپڕانۆکانیان بە ژمارە ۲ی پێڕستی ٦۰ مەزنترین زنجیرە دراما لە مێژوودا نرخاند،[١٥٠] لە ھەمان ساڵدا، سەندیکای نووسەرانی ئەمریکا بە باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی نووسراو ناساندنی[١٥١] و تەەلەڤیزیۆنی گاید بە باشترین نمایشی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا نرخاندی.[١٦] ھۆلیوود ڕیپۆرتەر ۲۰۱٥ لێکۆڵینەوەیەکی لەگەڵ ۲,٨۰۰ ئەکتەر، و دەرھێنەر، و بەرھەمھێنەر، و ھەندێ کەسی تری بووارەکە سۆپڕانۆکانیان بە #٦ خۆشەویسترین نمایش لە لایان ناوناوە.[١٥٢] لە ۲۰۱٦دا، ڕۆلینگ ستۆن بە ژمارە یەکی پێڕستی مەزنترین ۱۰۰ نمایشی تەلەڤیزیۆنی لە مێژوودا نرخاندی.[٧] لە ئەیلوولی ۲۰۱۹دا، گاردیان بە ژمارە یەکی لە پێڕستی ۱۰۰ باشترین نمایشی تەلەڤیزیۆنی سەدەی ۲۱ نرخاندی، ڕایگەیاند کە "گۆڕانی تەلەڤیزیۆن بۆ ناوەندێک زیرەکی، و تاقیکردنەوە، و قووڵی تێدا دەنرخێنێت خێراکرد" و بە "شتێک بە ئاواتبیت بۆی" بۆ ھەر کەسێکی ئێستا کە لە بوواری تەلەڤیزیۆنیدا کار بکات پێناسەی کرد.[١٥٣]

ھەندێ لە ئەڵقەکان زۆربەی کات لە لایەن ڕەخنەگرانەوە وەک باشترینی زنجیرەکە ھەڵبژێردراوە. ئەمەش پایڵتەکە، و سۆپرانۆکان، و زانکۆ، و من خەون بە جێنی کوسەمانۆ دەبینم لە وەرزی یەکەمدا؛ و سوارچاکەکە لە قەڵغانە سەتینە سپییەکە، و خانووی خۆشی لە وەرزی دووەمدا؛ و کارمەندی مانگ، و پینی بەرەنس، و عومەر فو لە وەرزی سێدا؛ و هەرکەسێک ئەمەی کردووە، و کڵاو سپییەکان لە وەرزی چوارەمدا؛ و ناڕێک لە دەوروبەری پەراوێزەکان، و وەستاندنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی درێژ لە وەرزی پێنجەمدا، و تەنها ئەندامەکان، و هاتنە ناو یانەکەوە، و کێنێدی و هایدی، و هاتنی دووەم، و نەیزەکە شینەکە، و لە ئەمریکا دروستکراوە لە وەرزی شەشەمدا، دەگرێتەوە.[١٥٤][١٥٥][١٥٦][١٥٧][١٥٨][١٥٩][١٦٠]

بڕیارەکەی چەیس بە کۆتاهێنانی ئەڵقەی کۆتایی بە شاشەیەکی ڕەش بووە مایەی گوفتوگۆ. لەهەمان کاتدا چەیس لەسەر ئەوە سووربوو کە لە ویستی ئەدا نەبوو گوفتوگۆ دروستبێت، نادیاری دەربارەی کۆتایی زنجیرەکە و مردنی تۆنی لە کۆتاییدا بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوو دوای زنجیرەکە و چەند ماڵپەڕێکی ئینتەرنێت دروستکرا بۆ گوفتوگۆکردن لەسەر مەبەستە ڕاستەقینەکەی.[١٦١][١٦٢][١٦٣]

خەڵات و پاڵاوتنەکان

سۆپرانۆکان بە درێژایی پەخشکردنەکەی چندەها خەڵاتی بردەوە و بۆ چەندەهای تر پاڵێورا. زنجیرەکە هەموو ساڵێک بۆ خەڵاتی ئێمی پرایم تایم بۆ باشترین زنجیرەی درامی پاڵێورا و یەکەم زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی بوو بۆ خەڵاتەکە بپاوڵێرێت. داوی ئەوەی پاڵێورا و دۆڕا لە ساڵەکانی ١٩٩، ٢٠٠٠، ٢٠٠١، ٢٠٠٢دا (یەکەم ساڵ بۆ زە پراکتیس دۆڕا و سیانەکەی تر بۆ لای ڕۆژئاوا دۆڕا)، سۆپرانۆکان دیسانەوە لە ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧دا خەڵاتەکەیان بردەوە. بردنەوەی ٢٠٠٤ وای لە سۆپرانۆکان کرد ببێت بە یەکەم زنجیرە لە کەناڵی کەیبڵدا پەخشبکرێت و خەڵاتەکە بباتەوە،[١٦٤] لە کاتێکدا بردنەوەی ٢٠٠٧ی زنجیرەکەی کرد بە یەکەم زنجیرەی درامی خەڵاتەکە بباتەوە لە ١٩٧٧ەوە کە قاتی سەرەوە، قاتی خوارەوە بردییەوە.[١٦٥] زنجیرەکە ٢١ جار بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین نووسەر بۆ زنجیرەیەکی درامی پاڵێورا و شەش جار بردییەوە، کە تێیفا دروستکەر دەیڤد چەیس سێیانی بردەوە.[١٦٦] سۆپرانۆکان خەڵاتی دەزگای فیلمی ئەمریکی بۆ زنجیرە درامای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠١دا.[١٦٧]

سۆپرانۆکان بەلایەنی کەمەوە ساڵانە یەک خەڵاتی ئێمی بۆ ڕۆڵگێڕان بردۆتەوە بێجگە لە ساڵەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧.

کاریگەری لەسەر بەرھەمھێنانی تەلەڤیزیۆنی

تۆمارکردنی بیرۆکە دووبارەبووەکان

بەرهەمەکان

بووارەکانی ماڵەوە

وەرزەکانی چوار وەرزی یەکەمی سۆپڕانۆکان لەسەر ڤی ئێچ ئێس لە سندووقێکی پێنج بەرگدا کە پاداشتی لەگەڵ نەبوو بڵاوکرایەوە.[١٦٨][١٦٩][١٧٠]

ھەموو شەش وەرزەکەی سۆپڕانۆکان وەک کۆمەڵە سندوقی دی ڤی دی دەرچوو، و وەرزی شەشەم بە دوو بەش دەرچوو. سنوقێک بە کۆکراوەی ھەموو وەرزەکان لە ۲۰۰٨دا بڵاوکرایەوە.

وەرزی شەشەم لەسەر بلو رەی و دیڤیدیی ئێچ دی لە ۲۰۰٦ و ۲۰۰۷دا بڵاوکرایەوە. وەرزی یەکەم لەسەر بلو رەی لە ۲۰۰۹دا بڵاوکرایەوە.[١٧١] کۆکراوەی ھەموو وەرزەکانی زنجیرەکە لە ۲۰۱٤دا بڵاوکرایەوە.[١٧٢]

لە ئوستوڕاڵیا، پێنج وەرزی یەکەم لە دیجیپاک و سندوقێکی خلیسکاو دەرچوو، پاشان لە ۲۰۰٤-۲۰۰٥ لە سندوقی قەڵەوی ئاماری دیسانەوە بڵاوکرایەوە، دواتر لە ۲۰۰٦ەوە لە شێوەی ئاماری سڵایمڵاین بڵاوکرایەوە. لە ۹ی ئەیلوولی ۲۰۱۰دا، ھەموو وەرزەکان لەگەڵ بەرگدا بڵاوکرایەوە. تەنھا وەرزی یەکەم لەسەر بلو رەی لە ۲۰۱۰ بڵاوکرایەوە، تا سندوقی کۆکراوەی زنجیرەکە لە ۲۰۱٤ بڵاوکرایەوە. چوار وەرزی یەکەم ھەروەھا لەسەر ڤی ئێچ ئێس بڵاوکرایەوە.

وەرزڕێکەوتی بڵاوکردنەوەژ. ئەڵقەکانتایبەتمەندییەکاندیڤیدییەکانشریتەکان
ناوچەی ١ناوچەی ٢ناوچەی ٤
1٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣١٩ی نیسانی ٢٠٠١ (دیجیپاک)

٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ (بلە-رەی)

1345
2٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣٣ی ئەیلوولی ٢٠٠١ (دیجیپاک)13
3٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ (دیجیپاک)13
4٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ (دیجیپاک)13
5٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٥١٦ی ئابی ٢٠٠٥ (دیجیپاک)13
6 (Part 1)٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦٧ی ئازاری ٢٠٠٧12
6 (Part 2)١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨9
Complete Series٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ (کتێبی وێنە, دیڤیدی)

٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ (دەرکرایەوە, دیڤیدی)

١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (بلو-رەی)

٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (١٥یەم کتێبی وێنەی ساڵانەیی بلو-رەی)

٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (دەرکرایەوە، دیڤیدی)

8630

پەرتووکە پەیوەندیدارەکان

سێ کتێبی هاوڕێ، لەلایەن ئالن ڕوکەر نووسراوە، لە کاتی پەخشکردنی سۆپرانۆکاندا بڵاوکرایەوە:

  • سۆپرانۆکان: مێژووی خێزان (٢٠٠٠) باسی مێژووی خێزانی تاوانکاری خەیاڵی سۆپرانۆکان و منداڵی تۆنی سۆپرانۆ دەکات، لە گەڵیشیدا وێنەی ئەکتەرانی زنجیرەکە و کورتەی یەکەم دوو وەرزی زنجیرەکەی تێدایە.[١٨٠] دووەم و سێیەم بەرگی کتێبەکە دواتر بڵاوکرایەوە، کە لەسەر وەرزی سێیەم و چوارەمی زنجیرەکە دەڕوات.[١٨١][١٨٢]
  • کتێبی چێشتلێنانی خێزانی سۆپرانۆکان (وەک ئەوەی لە لایەن ئارتی بوکۆ کۆکراوەتەوە) (٢٠٠٢) تایبەتمەندە بە وەسفەی ئیتاڵی باشوور (لە نووسەری کتێبی چێشتلێنان میکێڵ سیکۆڵۆنەوەیە) و وێنە و دابونەریتی ناو زنجیرەکە.[١٨٣]
  • کات بەسەربردن لەگەڵ سۆپرانۆکان (وەک ئەوەی لەلایەن کارمێلا سۆپرانۆ کۆکراوەتەوە) (٢٠٠٦) تایبەتمەندە بە وەسفەی ناپۆلی (لە میکێڵ سیکۆڵۆنەوە) و “ئامۆژگاری لە سۆپرانۆوە” لەسەر “هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو، و هەڵبژاردنی دیکۆری بەلەزەت، و ئامادەکردنی باشترین خواردنەوەکان، و هەڵبژاردنی مۆسیقای گونجاو.”[١٨٤]

لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، مایکڵ ئیمپڕیۆڵی و ستیڤ شیریپا ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ ویلیام مۆرو و کۆپانیای کۆرپەر کۆڵنز بۆ نووسینی مێژوویەکی زارەکی نمایشەکە واژوو کرد؛[١٨٥] کتێبەکە، بە ناونیشانی ئەم بەیانییە بەئاگا هاتم: مێژووی زارەکیی کۆتاییی سۆپرانۆکان، لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بڵاوبووەوە.[١٨٦]

ساوندتراکەکان

دوو ئەلبوومی فەرمی ساوندتراک بڵاوکرایەوە کە تایبەتمەندە بەو مۆسیقایانەی لە سۆپرانۆکاندا بەکاردەهێنرا:

  • سۆپرانۆکان: مۆسیقا بۆ بەرنامە ڕاستەقینەکەی ئێچ بی ئۆ (١٩٩٩) هەندێک مۆسیقای هەڵبژێردراوی یەکەم دوو وەرزی زنجیرەکەی تێدایە.[١٨٧]
  • سۆپرانۆکان: بیبەر & هێلکە – مۆسیقا لە زنجیرە ڕاستەقینەکەی ئێچ بی ئۆوە (٢٠٠١) هەڵبژاردەی مۆسیقی و سیناریۆی کەسایەتییەکانی یەکەم سێ وەرزی زنجیرەکەی تێدایە.[١٨٨]

یاری ڤیدیۆیی و یاری پین باڵ

یارییەکی ڤیدیۆیی لەسەر زنجیرەکە دروتکرابوو، بەناوی سۆپرانۆکان: ڕێگا بۆ ڕیز، لەلایەن ٧ ستۆدیۆوە پێشخرا و لەلایەن تی ئێچ کیو بۆ پلەی ستەیشن ٢ لە نۆڤەمبەری ٢٠٠٦دا دەرچوو. یارییەکە تایبەتمەندە بەوەی دەنگ و کەسایەتییەکانی سۆپرانۆکانی تێدا دەردەکەوێت.[١٨٩]

لە ٢٠٠٥دا، ستێرن پین باڵ ئامێری یاری پین باڵی سۆپرانۆکانی بڵاوکردەوە کە لەلایەن جۆرج گۆمێز دروستکراوە.[١٩٠][١٩١]

پۆدکاست

زۆرێک لە ئەکتەرانی زنجیرەی سۆپرانۆکان دەستیان کرد بە پۆدکاستی خۆیان. مایکڵ ئیمپڕیۆڵی و ستیڤ شیریپا پۆدکاستێکیان بە ناوی سۆپرانۆکان قسەدەکەن لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠دا دەستپێکرد، کە تێیدا زانیاری ناوەکی لەکاتێکدا دوای ئەڵقەکانی زنجیرەی سۆپرانۆکان دەکەون ئەڵقە بە ئەڵقە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی ڕۆڵگێڕان و دەستەی کارکردندا دەکەن.[١٩٢][١٩٣] لە ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، پۆدکاستەکە گەیشتە ٥ ملیۆن داونڵۆد.[١٨٥] لە ئایاری ٢٠٢١دا، پۆدکاستەکە خەڵاتی وێبی بۆ باشترین پۆدکاستی فیلم و تەلەڤیزیۆن بە ڕێگەی "براوەی دەنگی خەڵک" بردەوە.[١٩٤]

دریا دی ماتیۆ و کریس کوشنەر لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠دا دەستیانکرد بە ئامادەکردنی پۆدکاستی سەیرکردنەوە بە ناوی دروستکردنی ژن؛[١٩٥] لە تەممووزدا، پۆدکاستەکە ئامادەکرایەوە و ناوی نرایەوە بە گانگستار گادسس برۆد-کاست.[١٩٦]

فیلم

لە ئازاری ٢٠١٨دا، نیو لاین سینەما ڕایگەیاند ئەوان خەریکی فیلمێکن چیرۆکی پێش سۆپرانۆکان دەگێڕێتەوە، لە ١٩٦٠ەکاندا و حەفتاکاندا لە کاتی ئاژاوەکانی نێوارک دەگوزەرێت. فیلمەکەی ٢٠٢٢، زۆرێک لە قەشەکانی نێوارک، لەلایەن دەیڤد چەیس و لەورەنس کۆنەر نووسراوە، و لەلایەن ئالان تەیلەر بەرهەمهێنراوە.[١٧][١٨] ئەلیساندرۆ نیڤۆلا لە فیلمەکەدا وەک باوکی کریستۆفەر مۆڵتیساکی دیکی هەلبژێردرا، مایکڵ گاندۆلفینی، کوڕی جەیمس گاندۆلفینی، وەک تۆنی سۆپرانۆی گەنج.[١٩][١٩٧] ڤێرا فامیگا، و جۆن بێرنساڵ، و کۆرێی ستۆڵ، و بیلی ماگنوسن، و جۆن ماگارۆ و هەنێکی تر ئەندامانی ڕۆڵگێڕانن.[١٩٨][١٩٩][٢٠٠]

وابڕیار درابوو فیلەمە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا دەربچێت، بەڵام چەند جارێک لەبەر بڵاوبوونەوەی کۆلۆرا-١٩ دواخرا، لە کۆتاییدا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا لە سینەما و لەسەر ئێچ بی ئۆ ماکس پەخشکرا.[٢٠١]

چەیس پێشتر ئارەزوی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی نوێ کە دوای تۆنی سۆپرانۆ بکەوێت لە بیستەکانیدا دەربڕیبوو، بەڵام ئەمە بە مەرجی ئەوەی لەگەڵ نووسەری سۆپرانۆکان تێرێنس وینتەر هاوکاری بکات.[٢٠٢] دوای بیستنی ئەمە، وینتەر وەڵامی دایە کە دەیکات بە “لێدانی دڵ، بەدڵنیاییەوە”.[٢٠٣]

سەرچاوەکان

خوێندنەوەی زیاتر

بەستەرە دەرەکییەکان