سی ئێن ئێن

سی ئێن ئێن یان کەیبڵ نیوز نێتوێرک (بە ئینگلیزی: Cable News Network) کەناڵێکی-بەشداری مانگانەی ھەواڵی ئەمەریکییە کەوا کۆمپانیای وارنەر میدیا کە بەشێکی بچووکی کۆمپانیای AT&T یە خاوەندارییەتی دەکات.[١] سی ئێن ئێن لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن تێد تێڕنەرەوە وەک کەناڵێکی بەردەستی ٢٤-کاتژمێری دامەزراوە.[٢] لەگەڵ دەستبەکاربوونی، کەناڵەکە بووە یەکەمین کەناڵ لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، کەوا بۆ ٢٤ کاتژمێر بێ وەستان پەخشی ھەبێت و یەکەم کەناڵی تایبەت بە ھەواڵ بوو لە سەرتاسەری وڵاتەکە.

سی ئێن ئێن
دەستپێک١ی حوزەیرانی ١٩٨٠؛ ٤٣ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٠-٠٦-0١)
خاوەنواڕنەر میدیا
فۆرمەتی وێنە1080i HDTV
(downscaled to letterboxed 480i for the SDTV feed)
دروشم
  • ئەمە سی ئێن ئێنە
  • پڕ متمانەترین پۆڕتاڵی ھەواڵ
  • ڕاستییەکان دەخەینە ڕوو
  • پێشەنگ لە ھەواڵەکانی جیھان
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ناوچەی وەشان
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • کەنەدا
  • جیھان (لەڕێگای سی ئێن ئێنی نێودەوڵەتی)
پێگە سەرەکییەکان
کەناڵە خوشکەکان
  • CNN International
  • CNN Philippines
  • CNN Indonesia
  • CNN-News18
  • CNN Airport Network
  • CNN Türk
  • CNN en Español
  • HLN
  • CNN Chile
ماڵپەڕ
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی
پەخشی ڕاستەوخۆ

بەدەر لە ڕووماڵکردنی ھەواڵی ناوخۆیی لە سەرتاسەری ویلایەتەکانی ئەمریکا، سی ئێن ئێنی نێودەوڵەتیش، کەناڵێکی ترە تایبەت بە ڕووماڵی ھەواڵە نێودەوڵەتییەکان و جیھان بە گشتی.[٣][٤]

بەپێی دوایین ئاماری ئەیلوولی ٢٠١٨، سی ئێن ئێن ٩٠٫١ میلیۆن بەشداربووی ماڵانی ھەیە لەسەرتاسەری ئەمریکا، بەوپێیەی کەناڵەکە سیستەمی ئابوونە پەیڕەو دەکات کە پێویستە مانگانە بڕێک پارە بدەیت لەبەرامبەر سەیرکردنی کەناڵەکە.[٥]

سەرچاوەکان