سەحەر خودایاری

سەحەر خودایاری (بە فارسی: سحر خدایاری‎؛ ١٩٩٠ – ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩)،[١] ھەروەھا ناسراو بە کچەشین[ئ] (بە فارسی: دختر آبی)، ھاندەرێکی یاری تۆپی پێی ئێرانی بوو. لە مانگی ئازاری ٢٠١٩دا ھەوڵیدا بە جلوبەرگی پیاوانە بچێتە ناو یاریگای ئازادی بۆ ئەوەی سەیری یاریی یانە دڵخوازەکەی، ئیستقلالی تاران بکات، کە دژی قەدەغەکردنی نیشتیمانی لەسەر ژنان لەم جۆرە بۆنانەدا بوو. لە ٢ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە پێی گوترا کە لەوانەیە سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت. دوای جێھێشتنی دادگا لەبەردەم بیناکەدا خۆی سووتاند،[٢][٣] کە دوای ھەفتەیەک بەھۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. خۆسووتاندنی خودایاری، مشتومڕێکی زۆری لە ئێراندا لەسەر سنووردارکردنی حکوومەت بۆ ژنان دروست کردووە.[٤]

سەحەر خودایاری
سحر خدایاری لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Salm, Chaharmahal and Bakhtiari لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٢٩ ساڵ ژیاوە)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕقوم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەچالاکوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان