شیچیبوکای

شیچیبوکای حەوت چەتەی بەھێزن و لە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسدا دەرکەوتوون و بە "حەوت گەورەکەی دەریا" ناسراون، ئەوان لە بەھێزترین چەتەکانی دەریان و حکومەت دانیان پێدا نراوە و نازناوی شیچیبوکایان پێدراوە و لەبەرمبەریشدا پێویستە ئەوان لە کارەکانیان یارمەتیان بدەن. لەگەڵ ئەوەی شیچیبوکای لە لایەن حکومەتەوە دانیان پێدراوە بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە متمانەی تەواویان ھەیە و تەنانەت زۆربەی ئەدمیراڵە دەریاییەکان ڕقیان لێیانە. ئەوانیش لە کاتی ئێستادا لە: میھۆک، بارسۆلۆمیۆ کوما، بۆا ھانکۆک، باگی قۆشمەچی، ئێدوارد ویڤڵ پێکدێن.

ئەندامەکان

ناوخەڵاتی پێشووناسناوزانیاری
میھۆکنەزانراوەچاوی ھەڵۆبەھێزترین شمشێربازی جیھانە، و ھەروەھا بەھێزترین چیچیبۆکایە، ئەو ھەموو کات لەگەڵ یۆنکۆ شانکسدا ھاوسەنگ بووە.[١]
باگی قۆشمەچی١٥ میلیۆن بێریئەستێرە قۆشمەچیەکەئەو سەرکردەی چەتەکانی باگی لە شینی ڕۆژھەڵاتە، و خاوەنی میوەی دابەشبوونە و زۆر بەھێز نییە، بەڵام خاوەنی ناوبانگێکی زۆرە، ھەروەھا ئەو ئەندامێکی پێشووی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەرە.[٢]
بۆا ھانکۆک٨٠ میلیۆن بێریشازادەی مارەکان
شاژنی چەتەکان
ئەو جوانترین ژنی ناو وەن پیسە، وە ئەو زۆر بەھێزە خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ئەو کۆیلەیەکی پێشووی ئەژدیھا ئاسمانییەکان بوو، وە ھەروەھا ئەو پاڵەوانی زنجیرەکە مۆنکی دی لوفیی خۆشدەوێت.[٣]
بارسۆلۆمیۆ کوما٢٩٦ میلیۆن بێریستەمکارئەو ئەندامێکی پێشووی سوپای شۆڕشگێڕانە و لەلایەن زانا فیگابانکەوە جەستەی بۆ سایبۆرگ گۆڕدراوە.[٤]
ئێدوارد ویڤڵ٤٨۰ میلیۆن بێریکوڕی ڕیش سپیبە کوڕی ڕیش سپیی یۆنکۆی پێشتر و خۆشەویستەکەی ڕیش سپی بەناوبانگە.[٥]

سەرچاوەکان