عەلی شەریعەتی

کۆمەڵناس و فەیلەسوف و شاعیرێکی ئێرانی

36°20′28.98″E / 33.4450361°N 36.3413833°E / 33.4450361; 36.3413833

عەلی مەزینانی شەریعەتی (بە فارسی: علی شریعتی مزینانی‎؛ لەدایکبووی ١٩٣٣–مردووی ١٩٧٧) بیرمەند، فەیلەسووف، کۆمەڵناس، شاعیر و نووسەرێکی موسوڵمانی ئێرانی بوو.

Ali Shariati
علی شریعتی
شەریعەتی لە ساڵی ١٩٧٢
لەدایکبوون
عەلی شەریعەتی مەزینانی

(١٩٣٣-١١-٢٣) ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣
کەهاک، سەبزەوار، ئیمپراتۆرییەتی فارس
مەرگ١٨ی حوزەیرانی ١٩٧٧(١٩٧٧-٠٦-١٨) (٤٣ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەSayyidah Zaynab Mosque, Damascus, Syria
نەتەوەئێرانی
خوێندنگەFerdowsi University of Mashhad
University of Paris (Ph.D)
پیشەکۆمەڵناس، مێژوونووس
چالاکبوون١٩٥٢-١٩٧٥
خاوەنکارزانکۆی فیردەوسی مەشھەد
ئیرشادی حوسێنییە
حیزبی سیاسیبزووتنەوەی ئازادی ئێران[١]
ھاوسەرپوران شەریعەت ڕەزەوی
مناڵ(ەکان)٤

ژیاننامە

شەریعەتی لە دێی کاھەک لە نزیکی شاری سەبزەوار لە دایکبووە، شەریعەتی ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ژیانەوەی بڕوای شیعە لە کۆمەڵگای ئێران.[٢][٣][٤][٥]

لە ژیانی گەنجێتیدا چووەتە نێو بزووتنەوەی مصدق و وەکو مامۆستا کاری کردوو و دووجار دەستبەسەر کراوە لە کاتی خوێندنیدا لە زانکۆ، دەستبەسەرکرا لە پاریس دوای ئەوەی بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک.

بەرھەمەکانی شەریعەتی

شەریعەتی بە کوردی

سەرەتای وەرگێڕانی بەرھەمەکانى شەریعەتی بۆ کوردی لەلایەن نووسەر و شاعیری کورد ھەژار موکریانی بوو بە چوار نامیلکەی عەلی شەریعەتی دەستی پێ کرد و دواتر کەسانی تریش بەرھەمەکانی تری ئەویان وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.

گاڵتە بە شەریعەتی

لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٢دا شەپۆلێکی گاڵتە بە شەریعەتی لە ئێراندا ڕێ کەوت و ژمارەیەکی زۆر نوکتە بۆ شەریعەتی ساز کرا[٦] ئەم نوکتانە کار دانەوەی جۆراوجۆریان لێ کەوتەوە. بڕێک لە کەسانی بنەماڵەکەی وەکوو کوڕەکەی ئەو نوکتانەیان بە نالەبار زانی، کچەکەی لە کاردانەوەیەکدا وتی ئەو نوکتانە زۆرێکیان جوان و پێکەنینین.[٧] بڕێک لە میدیا ئێرانییەکان، بە تایبەت باڵی ڕاستی ئێران ئەو نوکتانەیان مەحکووم کرد.[٨][٩]

سەرچاوەکان