فرانسیسکۆ گۆیا

نیگارکێش و چاپکەری ئیسپانی (١٧٤٦-١٨٢٨)

3°43′32″W / 40.42536°N 3.72560°W / 40.42536; -3.72560

فرانسیسکۆ گۆیا (بەئینگلیزی: Francisco Goya) (٣٠ی ئازاری ١٧٤٦ - ١٦ی نیسانی ١٨٢٨) وێنەکێشێکی ڕۆمانسیی ئیسپانی بووە، بەرھەمکانی زۆرتر لەسەر بابەتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان بووە. ئەو بە یەکێک لە دیارترین هونەرمەندە ئیسپانییەکان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە و سەرەتای سەدەی نۆزدە دادەنرێت.[١] تابلۆ، وێنە و نەخشاندنەکانی ڕەنگدانەوەی هەڵچوونە مێژووییەکانی هاوچەرخ بوون و کاریگەرییان لەسەر نیگارکێشانی گرنگی سەدەی نۆزدە و بیستەم هەبوو.[٢] زۆرجار گۆیا بە دوایین مامۆستا و یەکەم هونەرمەندی هونەری هاوچەرخ بانگ دەکرێت.[٣]

وێنە کێشی ئیسپانی فرانسیسکۆ گۆیا

سەرچاوەکان