لوجەین ھەدلول

لوجەین ھەدلول (بە زمانی عەرەبی: لجين الهذلول‎؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٨٩) کەسایەتی ژنە چالاکواننی سعودییە، ئەو کەسایەتییەکی سۆشیال میدیایە، بەهۆی کارەکانی پێشتر زیندانی سیاسیی بوو. ئەو دەرچووی زانکۆی بریتش کۆڵۆمبیایە.[١] ئەو بەهۆی چالاکییەکانی لە دژی لە یاسای ڕێگریکردن لە شوفێریکردنی ژنان لە سعودیە چەندجارێک زیندانکراوە و دواتر ئازادکراوە. ئەو لە ئایاری ٢٠١٨، بەتۆمەتی کارکردن بۆ لابردنی دەسەڵاتی شاهانە ئەوا لە ئیمارات ڕفێندرا و گەڕێندرایەوە بۆ سعودیە، هەروەها لەو دەمە هاوسەرەکەی، فەهد ئەلبوتەیری کە کۆمێدیکار و یوتیووبەرە ئەوا لە ئەردەن بەناچاری گەڕێندرایەوە بۆ سعودیە.[٢][٣][٤]

لوجەین ھەدلول
بە عەرەبی: لجين الهذلول
لەدایکبوون (١٩٨٩-٠٧-٣١) ٣١ی تەممووزی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
جەدە، عەرەبستانی سعوودی
ھاوسەرFahad Albutairi
پیشەچالاکوان، بەرگریکەری مافی مرۆڤ
پەروەردەزانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا، سوربن
ڕووداوە بەرچاوەکانprisoner of conscience
خەڵاتەکان١٠٠ ژنی بی بی سی، Bertha-and-Carl-Benz-Prize، Prix Liberté، Václav Havel Human Rights Prize

لوجەین لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ پاڵێوراوبوو بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل.[٥] لوجەین دوای دەستگیرکردنی لە ٢٠١٨، ئەوا لە ڕۆژی ١٠ی شووباتی ٢٠٢١ ئازادکرا.[٦][٧]

سەرچاوەکان