لوسی کۆچاریان
لوسی کۆچاریان (لە دایکبووی ١٩٦٠) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی ئەرمەنییە، لەئاستی ناوخۆی وڵاتەکەی دژ بە تووندووتیژی مێینە جەنگا.
لوسی کۆچاریان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٠ |
نەتەوە | ئەرمەنی |
پیشە | ڕۆژنامەنووسی ڕادیۆ |
ناسراوە بە | کەمپەین لەدژی تووندووتیژی |
لوسی ڕۆژنامەنووسە لە ڕادیۆی گشتی ئەرمینیا و دوو بەرنامە پێشکەشدەکات.[١] لە ئابی ٢٠١٨، دەستیکرد بەقسەکردن لەسەر کێشە دەروونییەکانی منداڵان[٢] وە دەستدرێژی سێکسی و تووندووتیژی بۆسەر مێینە، دواتر کەمپەینێکی بەناوی «دەنگی تووندووتیژییەکان» سازکرد. وێرای ئەوەی لە وڵاتەکەی تووندووتیژی بۆتە کەلتوور، بەڵام لوسی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو دیاردەیە تووشی ئاستەنگ و ھەڕەشەی خەڵک بوویەوە، تەنانەت لەئاستی پەرلەمانتارەکانیش ھەڕەشەی دانانی یاسای دژ بەخواستەکانی لێکراوە. ھەوڵەکانی لوسی ھێواش ھێواش بەرھەمی ھەبوو لەدرووستبوونی یاسا و کاردانەوەی گشتی.[٣]
ئازاری ٢٠٢٠، لوسی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، ناوبراو یەکەم ئەرمەنی بوو ئەو خەڵاتەی پێبدرێت، لەڕێوەڕەسمەکە ئانا ھاکۆبیان خانمی یەکەمی ئەرمینیا (ژنی سەرۆکوەزیران) ئامادەبوو.[٤]