لەتیف ڕەشید

چوارەم سەرۆککۆماری عێراق

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ناسراو بە لەتیف ڕەشید (لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٤٤ لە سلێمانی)[١] سەرۆککۆماری ئێستای عێراقە، ئەو لەوەتەی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەو پۆستەدایە. پێشتر لە ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٠، وەزیری سەرچاوەکانی عێراق بووە.[٢] دواتر وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری عێراق دەستبەکار بووە.[٣]

لەتیف ڕەشید
نۆیەمین سەرۆک کۆماری عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک وەزیرانمستەفا کازمی
محەممەد شیاع سوودانی
پێشینەبەرھەم ساڵح
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٤٤-٠٨-١٠) ١٠ی ئابی ١٩٤٤ (تەمەن ٧٩ ساڵ)
سلێمانی، شانشینی عێراق
ھاوسەر(ەکان)شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

ئەو ھاوسەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بەیەکەوە چوار منداڵیان ھەیە.[٤]

سەرەتای ژیان و خوێندن

لەتیف ڕەشید لە ساڵی ١٩٤٤ لە خێزانێکی خانەدان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. ئەو بڕواننامەی ئامادەیی لە وێڵز بە پلەی ئەی بەدەستھێنا.[٥]

ئەو ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی ئەندازیاری شارستانیی زانکۆی لیڤەرپوول، ئەو لە ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواوکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بڕواننامەی ماستەری وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بووە ھەڵگری بڕواننامەی دکتۆرا لە ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی مانچستەر.[٢][٦]

سەرۆکایەتیی کۆمار

لەتیف لە ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ خۆی پاڵاوت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و لە ڕکابەریکردنی بەرھەم ساڵح شکستی ھێنا.[٧][٨] دواتر بۆ ھەڵبژاردنی دواتری سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف خۆی پاڵاوتەوە و ئەمجارەیان لە ڕکابەریکردن لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرکەوتوو بوو، بەمەش بووە سەرۆککۆماری نوێی عێراق.[٩]لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی فەرمی چووە کۆشکی سەلام شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک کۆمار و دەستبەکار بوو.[١٠]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان