لەشفرۆشی لە ئازەربایجان

لەشفرۆشی لە ئازەربایجان نایاسایییە[١] بەڵام بەربڵاوە.[٢] لەشفرۆشی پێشێلکاری ھەژمار دەکرێت و سزای ھەیە.[١] بەڕیوەبەرایەتیی قەحبەخانە سزایەکی تاوانکارییانە و سزاکەی ھەتا ٦ ساڵ گرتنە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٧، پێشنیاری زیادکردنی یاسای سزا قورسەکان لە دژی بەڕیوەبەرانی قەحبەخانەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا درا.[٤] بەراورد کراوە کە ٢٥،٠٥٤ لەشفرۆش لە ئازەربایجان بوونیان ھەیە،[٥] کە تەمەنی ھەندێکیان ١٥ بۆ ١٨ ساڵە.[٦]

لە سەردەمی سۆڤیەتدا لەشفرۆشی نائاسایی بوو، بێجگە لەو کەسانەی کە لەژێر بەڕێوەبەرایەتیی کەی جی بیدا بوون.[٧]

لە ناوچەی بادامدار لە باکوو، ژمارەیەکی زۆر قاوەخانە بوونیان ھەیە کە لەواندا لەشفرۆشان لە خەڵک داوا دەکەن. لە ساڵی ٢٠١١، زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە خەڵکی ناوچەکە لە ناڕەزاییی بەو بارودۆخە خۆپیشاندانیان کرد.[٨] ھەروەھا لەشفرۆشەکان دەتوانرێت لە قازەخانەکانی ناوەندی شاری باکوو ببینرێن.[٢]

ئەو وڵاتە شوێنێکی گەشتیاریی سێکسییە، بەتایبەت بۆ پیاوەکان لە ئێران، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و کووەیت.[٢]

ئەمانەش ببینە

  • لەشفرۆشی لە یەکێتیی سۆڤیەت

سەرچاوەکان