مانوێل نۆیەر
مانوێل پیتەر نۆیەر (گۆکردنی ئەڵمانی: [ˈma:nu̯e:l ˈnɔʏ. ɐ, -ɛl -] ; لەدایکبووی ٢٧ی ئازاری ١٩٨٦) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک گۆڵپارێز بۆ ئەڵمانیا و یانەی بایەرن میونشن یاری دەکات. بەشێوەیەکی گشتی وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکان تۆپی پێ دادەنرێت.[١][٢][٣] لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠٢٠ لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ وەک باشترین گۆڵپارێزی ئەم دەیە دەستنیشانکرا.[٤]نۆیەر لە یانەی شاڵکە ٠٤ دەستی بە یاریکردنی کردووە و لەوێ نازناوی جامی ئەڵمانیا و جامی خولی ئەڵمانیا ی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ گرێبەستی لەگەڵ بایەرن میونشن واژووکرد و لەو کاتەوە ٢٨ نازناوی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا یازدە نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣ و ٢٠٢٠. لە ساڵی ٢٠١٤ نۆیەر لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە دەنگدان بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕینی فیفا. پێنج جار خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و باشترین گۆڵپارێزی جیھانی لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ پێبەخشرا.لە بۆندسلیگادا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە. زۆرترین کات گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە لە ٢٢٠ یاریدا. ھەروەھا زۆرترین گۆڵی خاوێنی لە وەرزێکدا بەدەستھێناوە کە ٢١ گۆڵی خاوێنی تۆمارکردووە. جگە لەوەش خێراترین یاریزانە بۆ ١٠٠ گۆڵی خاوێن و لە ١٨٣ یاریدا.[٥]نۆیەر وەک گۆڵپارێزی ژمارە یەک لە ئەڵمانیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ لە ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردرا.[٦] لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا تەنھا یەک گۆڵی لێکرا. ئەو ئەسیستەکەی بۆ گۆڵی یەکەمی میرۆسلاڤ کلۆس بەرامبەر ئینگلتەرا دابینکرد و ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٤–١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. دوای چوار ساڵ، نۆیەر توانی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٤ لەگەڵ ئەڵمانیا بەدەستبھێنێت و ھەروەھا خەڵاتی دەستکێشی زێڕین بەدەستبھێنێت بەھۆی ئەوەی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکە بووە.[٧]
مانوێل نۆیەر | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Manuel Neuer | |
لەدایکبوون | گێلزنکیرشن، ئەڵمانیا | ٢٧ی ئازاری ١٩٨٦
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Manuel Peter Neuer |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
پەروەردە | Gesamtschule Berger Feld |
دانیشتووی | گێلزنکیرشن |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٤ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | بایەرن میونخ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 1 |
خول | بۆندسلیگا |
وێبگە | http://www.manuel-neuer.de/ |