ما لین (وێنەکێش)

ما لین (بە چینی سادەکراو:马麟 بە چینی دێرین:馬麟 شێوازی خوێندنەوە: ما لین) وێنەکێشێکی تایبەت بە حکومەت بوو لەکاتی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ وێنەکێشێکی چالاک بوو لە ناوەراستی سەدەی سیانزەدا[١] کوڕی وێنەکێشی بەناوبانگ ما یوانە[٢]کە لە ئەوەوە فێری وێنەکێشی بووە.[٣]

ما[بەستەری مردوو] لین، بەبێ دەنگی گوێ بۆ ھەوای سنەوبەر دەگرێت 靜聽松風. وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ. National Palace Museum, Taiwan.

یەکێک لە باشترین وێنەکانی بریتیە لە چونەدەرەوەی شەوانە بە مۆمەوەیە. کە ناو وێنەکە پیاوێکە لەپێش دەرگای خانوویەک دانیشتووە لەپێش چوار مۆمی درێژ لە نێوانیشیاندا و لەپێش پیاوەکە گوڵ و گوڵزار و داری (AppleCrab) ھەیە. ئەوە وێنەکێشراوی شعرێکە لەلایەن شاعیری بەناوبانگ سو شی (شاعیر و ھونەرمەند) شیعرەکەی: " ترسم لە قوڵایی شەوەکانە، گوڵەکان ئەخەون و جیادەبنەوە لەیەک، بۆیە مۆمە درێژەکان دادەگیرسێنم بۆ پرشنگداربوونەوەی گوڵە ڕەنگ سوورەکان"[٤] (شیعری تەرجوومەکراوی سو شی)

سەرچاوەکان

  • Sung and Yuan paintings, an exhibition catalog from The Metropolitan Museum of Art Libraries (fully available online as PDF), which contains material on Ma Lin (see list of paintings)