مستەفا زەمانی


موستەفا زەمانی (بە فارسی: مصطفی زمانی‎) لەدایکبووی ١٩٨٢ لە پارێزگای گێڵانی باکووری ئێرانە، کە بە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی یووسفی پێغەمبەرناوبانگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەرکردووە.[١]

موستەفا زەمانی

زەمانی لە ڕێوڕەسمی ٢٠١٦ی شەھرزاد
لەدایکبوون (١٩٨٢-٠٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٢ (تەمەن ٤١ ساڵ)
ئەمڵەش، گێڵان، ئێران
پەروەردەزانکۆی ئازادی ئیسلامی – کارناسیی باڵا لە بەڕێوەبردنی تەکنۆلۆژیا
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٥–ئێستا

ژیان

موستەفا زەمانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە پارێزگای گێڵانی باکووری ئێران لەدایک بووە و لە پاش ٧ ساڵ ژیان لەوێ لەگەڵ بنەماڵەی بۆ ژیان سەردانی شاری فەرەیدوون کەناری پارێزگای مازەندەرانی باکووری ئێران دەکات.موستەفا زەمانی لە نێوان چەند کەس لە لایەن فەرەجوڵا سەلاحشورە ھەڵبژێردرا بۆ دەور گێران لە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی یووسفی پێغەمبەر. دەوری سەرەکی ئەم زنجیرەیە کە دەوری یووزارسیف یان یووسفی پێغەمبەری گێرا.[٢]

ئەو ئێستا دانیشتووی شاری تارانە و ھێشتا ژنی نەھێناوە.[٣]

ئاسەوارەکان

زنجیرە دراما

سینەما[٢]

  • سارا و ئایدا
  • لابی
  • رۆژێکی تایبەت
  • تەیک ئاف
  • ماسی ڕەشی بچووک
  • جل دڕان
  • ھێڵی تایبەت
  • ئاوێنە و شەمدان
  • برلین - ٧
  • گیرفان بڕی شەقامی باشوور
  • من ھاوسەری ئەوم
  • چیرۆکی ئەوینی باوکم
  • شاژن
  • عاشقانەیەکی ساکار
  • فیکەی کۆتایی
  • پەریناز
  • بۆی گەنم
  • چیرۆکی پەریا
  • کەیفەر
  • خواحافیز بەغداد
  • ئال

کورتە فیلم

  • بیست حەوتە[٤]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان