مۆدێلکردنی زانیاریی بینا

مۆدێلکردنی زانیاریی بینا (بە ئینگلیزی: Building information modeling) یان بیم (بە ئینگلیزی: BIM) بریتییە لە پرۆسەی مۆدێلکردنی و بەدیجیتاڵکردنی داڕشتنی بیناکان (وەکوو ماڵ، پرد و باڵەخانە) و ھەروەھا تایبەتمەندییە فیزیکییەکان و کارییەکانیان. ئەگەرچی ناوەرۆک و چەمکی مۆدێلکردنی زانیاریی بینا لە دەیەی ١٩٧٠وە دەستی پێکرد بەڵام ھەتا دوای ٢٠٠٠ەکان لە بازاڕی ئەندازیاری و نژیاروانیدا جێی خۆی نەکردەوە بۆیە پێناسەی بیم ھێشتاش لە گەشەسەندن و گۆڕاندایە.

پێناسە

یەکێک لە پێناسەکانی بیم لەلایەن ستانداردی نەتەوەیی بیمی ئەمریکاوە پێشکەش کراوە کە بەمجۆرەیە:مۆدێلکردنی زانیاریی بینا بریتییە لە دەربڕینی دیجیتاڵی تایبەتمەندییە فیزیکی و کارییەکانی بینایەک. بەم شێوەیەیە بیم سەرچاوەیەکی زانیاری ھاوبەش بۆ زانیاری دەربارەی بینایەک دروست دەکات کە بنەمایەکی متمانەپێکراو بۆ بڕیارەکان لە ماوەی بازنەی ژیانی بیناکەدا پێکدەھێنێت.[١]

پێناسەیەکی تر کە لە لایەن پەیمانکارە گشتییە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە (Associated General Contractors of America) بەم جۆرەیە:بیم ئامرازێکی پەرەپێدانی بیناسازیی تەنخوازە کە چەمکەکانی مۆدێلکردنی پێنجڕەھەندی (5D)، تەکنەلۆژیای زانیاری و کارکردنی هاوبەشی نەرمامێرەکان بەکاردەھێنێت بۆ دیزاینکردن و بنیاتنان و بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی بیناسازی، ھەروەها گەیاندن و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی.[٢]

مێژوو

یەکەم جار کە بیرۆکەی بەکارھێنانی کۆمپیوتەر بۆ داڕشتنی ماڵ کەوتە سەر زاران لە ١٩٧٠کاندا بوو کە ئیستمەن وتارێکی دەر ئەم بارەیە نووسی.[٣]

نەرمامێرەکان

بڕێک لە نەرمامێرەکانی بیم بریتین لە:[٤]

  • ڕێڤیت
  • بێنتلی سیستێمز
  • دیجیتاڵ پرۆجێکت
  • گووگڵ سکێچاپ
  • تێکلا ستراکچێرزز
  • نەڤیسوۆرکس

سەرچاوەکان