میرنشینی بنگۆل
میرنشینێکی کوردی لە باکووری کوردستان
میرنشینی بنگۆل یان میرنشینی سوڤەیدی (١٢٣١–١٨٦٤)[١] میرنشینێکی کوردی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٢٣١ بۆ ١٨٦٤ لە ناوچەی چەولیگ حوکمڕانی کردووە.[٢][٣]
مێژوو
مێژوونووسی کورد شەرەفخانی بەدلیسی ئەفسانەیەکی نووسیوە کە میرەکانی بنگۆل لە بنەماڵەی بەرمەکیدەکانەوە ھاتوون و لە سەردەمی خەلافەتی خەلیفەی عەباسی ھاروون ڕەشید حوکمڕانی چەولیگ/بنگۆلیان کردووە.[٤]
لە سەدەی دوازدەھەمدا، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەیوبییەکان، میرنشینی بنگۆل دامەزرا، کە ئەوکات بە ناوی چاپاکچور ناسرابوو.[٥] میرنشینی بنگۆل، بووە ژێردەستەی مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆ بوو، بەڵام لەو قۆناغە پشێوەدا بوونی خۆی پاراست.[٦] میرنشینەکە توانی بگاتە موسڵ و ماردین و ئامەد.[٧] میرنشینەکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی ١٨٦٤ کۆتایی پێ ھات. فەرمانڕەواکانی میرنشینەکەش دوورخرانەوە بۆ شاری ھارپوت.[٨]
فەرمانڕەواکانی میرنشینەکە
- میر شاپ (یەکەم سەرکردەی ناسراوی میرنشینەکە).
- عەبدول بەگ (؟ –١٥١٠) (بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی میرنشینەکە بوو).
- ئەسفەھان بەگ (١٥١٠–١٥٤٩).
- سلێمان بەگی دووەم (١٨٣٥–١٨٦٤، کاتێک لەلایەن عوسمانییەکانەوە دوورخرایەوە بۆ ھارپوت).[٨]
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست