مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی
مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی خەڵاتێکە کەوا لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبەخشرێت. خەڵاتەکە وەک پێزانیێکە بۆ ئەو کەسایەتیانەی کەوا کاریگەرییەکی بەرچاویان ھەبووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و خزمەتکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[١] خەڵاتەکە تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی نییە، دەکرێت ھاوڵاتیانی بیانیش وەریگرن. ھەرچەندە خەڵاتێکی مەدەنییە، دەکرێت ببەخشرێتە سەربازان و ئەفسەرانیش.
مێژووی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٥ کە ئەوکات لەلایەن سەرۆک ھاری ئێس ترومنەوە دانراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لەژێر ناوی مەدالیای ئازادی دەبەخشرێت.
پێشانگا
- ستۆرم سەرمۆند مەدالیای ڕێزلێنانی پێدرا لەلایەن جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش، ساڵی ١٩٩٣.
- سەرۆک وەزیرانی پێشووی شانشینی یەکگرتوو مارگرێت ساچەر مەدالیای ئازادی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبڵیوو بوشەوە وەردەگرێت، ساڵی ١٩٩١.
- جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش سەرۆکی پێشووی ڕۆناڵد ڕێیگن خەڵات دەکات، کانوونی دووەمی ١٩٩٣.
- ئێدگار برۆنفمن لەلایەن سەرۆک بیڵ کلینتنەوە خەڵات دەکرێت، ساڵی ١٩٩٩.
- سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا تۆنی بلێرخەڵات دەکرێت، لەلایەن جۆرج دەبڵیو بوش، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.
- سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا جۆن ھاوەرد خەڵاتی مەدالیای ئازادی لەلایەن جۆرج دەبڵیو بوشەوە وەردەگرێت، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩.
- ئاندی گریفس لەلایەن جۆرد دەبڵیو بوشەوە خەڵات دەکرێت، ساڵی ٢٠٠٥.
- سەرۆک باراک ئۆباما ستیفن ھۆکینگ خەڵات دەکات، ساڵی ٢٠١٥.
- ئانجێلا مێرکل لەلایەن سەرۆک باڕاک ئۆبامەوە خەڵات دەکرێت، ساڵێ ٢٠١٠.
- سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئێلڤیس پرێسلی خەڵآت دەکات بەھۆی نەمانی پرێسلی لە ژیان، جاک سۆدن خەڵاتەکە وەردەگرێت.
- بۆب کاوزی لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترامپەوە خەڵات دەکرێت.
- سەرۆک باڕاک ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە جۆو بایدن، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.
سەرچاوەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست