مەریام-وێبستەر

مەریام-وێبستەر کۆمپانیایەکی ئەمریکییە کە کتێبی زانیاری بڵاودەکاتەوە و بەتایبەتی بە فەرھەنگەکانی ناسراوە. ساڵی ١٨٣١ جۆرج و چارڵز مەریام کۆمپانیاکەیان بەناوی G & C مەریام لە سپرینگفیڵد لە ماساچووسیتس دامەزراند. دوای ئەوەی نوح وێبستەر لە ساڵی ١٨٤٣ گیانی لەدەستدا، کۆمپانیاکە مافی خاوەندارێتی فەرھەنگە بەناوبانگەکەیی کڕی بەناوی فەرھەنگی ئەمریکی زمانی ئینگلیزی. ئێستا ھەموو فەرھەنگەکانی مەریام-وێبستەر بنەچەی خۆیان بۆ ئەم فەرھەنگە دەگەڕێننەوە. ساڵی ١٩٦٤ ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا مەریام-وێبستەری کڕی و کردی بە بەشێک لە خۆی. مەریام-وێبستەر ساڵی ١٩٨٢ ئەم ناوەی ھەڵگرتەوە بۆ خۆی.[١][٢]

مەریام-وێبستەر
بەشێک لەئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
دامەزرا لە١٨٣١؛ ١٩٣ ساڵ لەمەوپێش (١٨٣١)
دامەزرێنەر(ان)جۆرج مەریام، چارڵز مەریام
وڵاتئەمریکا
بارەگاسپرینگفیڵد، ماساچووسیتس
جۆری بڵاوکراوەکانکتێبی زانیاری، فەرھەنگی ئۆنڵاین
خاوەن(ەکان)ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا; جاکی سافرا
وێبگەی فەرمیmerriam-webster.com

سەرچاوەکان