ناوەندی ئێران

ناوەندی ئێران بە ناوچەیەک دەگوترێت کە لە باکوور لەگەڵ ڕیزە چیاکانی ئەلبورز، لە ڕۆژاوا و باشوور لەگەڵ زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کێوە بڵاوەکانی خۆراسان ھاوسنوورە. بەشێکی گەورەی ناوەندی ئێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە کە لە بەرزایییەکان ئارامتر و ساردترە.

پارێزگاکانی ھەڵکەوتوو لە ناوەندی ئێران

ناوەندی ئێران پارێزگاکانی ئەسفەھان، یەزد، چوارمەحاڵ و بەختیاری، مەرکەزی، قەزوین، قوم و سمنان لەناو خۆیدا دەگرێت.

شارەکانی تاران، ئەسفەھان، ئەراک، یەزد، کەرەج، قەزوین، قوم، کاشان، ساوە و شەھری کورد لە شارە گرنگەکانی ئەم ناوچەیەن.

گەورەترین شارەکان

ڕێزبەندیناوی شارپارێزگاژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[١]جێگەی لە پارێزگادا
١تارانتاران٨٬٦٩٣٬٧٠٦١
٢ئەسفەھانئەسفەھان١٬٩٦١٬٢٦٠١
٣کەرەجئەلبورز١٬٥٩٢٬٤٩٢١
٤قومقوم١٬٢٠١٬١٥٨١
٥یەزدیەزد٥٢٩٬٦٧٣١
٦ئەراکمەرکەزی٥٢٠٬٩٤٤١
٧ئیسلامشەھرتاران٤٤٨٬١٢٩٢
٨قەزوینقەزوین٤٠٢٬٧٤٨١
٩شەھریارتاران٣٠٩٬٦٠٧٣
١٠قودستاران٣٠٩٬٦٠٥٤

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان