ناپاڵم

ناپاڵم شلەیەکی ژەلاتینییە و بە پێستەوە دەلکێت، سووتێنەرە و لە شەڕدا بەکاردێت. لەلایەن کۆمەڵێک کیمیاکاری ئەمریکی لە زانکۆی ھارڤارد لەکاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا پەرەی پێدراوە کە زانا لویس فیزەر سەرۆکایەتی دەکرد.

بەلەمێکی ھێزی دەریایی ئەمریکا کە ناپاڵم بەکاردەھێنێت لە ڤێتنام
ھێزی دەریایی فەڕەنسا لەکاتی بۆسەیەکدا (کانوونی دووەمی ١٩٥٣) ناپاڵمی بەسەر پێگەکانی گەریلاکانی ڤێت میندا خستە خوارەوە

ئەمریکییەکان لە شەڕی ڤیێتنامدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ناپاڵمیان بەکارھێناوە. ئیسرائیل بۆری ناپاڵمی بەدرێژایی نۆکەندی سوێز دانا کاتێک ھێڵی بار لێڤی دروستکرد، چونکە بۆ ڕێگریکردن لە ھەر ھێزێک بەکاردەھێنرا کە ھەوڵی بەزاندنی کەناڵەکە بدات. بۆقە مرۆییەکان کە ھێزی تایبەتی دەریایی میسری بوون، لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ سەرکەوتوو بوون لە گرتنی کونی بۆرییەکان بە کەرەستەی تایبەت، بۆ ڕێگریکردن لە بەکارھێنانیان لەکاتی تێپەڕینی ھێزەکانی میسر لە ڕۆژی دواتردا، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ کەناڵەکەیان بەزاند کە [١] ئەندازیاری بۆرییەکانی ناپاڵم خۆی لە یەکەم شەپۆلی پەڕینەوەدا گیرا کاتێک ھەوڵی چاککردنەوەی دەدا.

ھەروەھا لەلایەن ھێزی ئاسمانی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمیر پوتین بەکارھێندرا لە شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١٦ لە حەلەب و ئیدلیب و حومس.[٢] [٣] [٤] [٥] [٦]

فڕۆکەیەکی ھێزی ئاسمانی ئیکوادۆر لەکاتی مەشقی دۆمینیک «ئاسۆی شین» کە مانۆڕی سەربازی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیکوادۆرە، ناپاڵم دەخاتە خوارەوە بۆ سەر ئامانج

لە ساڵی ١٩٨٠ەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارھێنانی ماددە ژیلاتینەکانی دژی کۆبوونەوەی مەدەنی بە تاوانی جەنگ دانا.[٧]

سەرچاوەکان