نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆیەمین کابینەیە لەپێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی ئەم کابینەیە بەخشرا.[١] لەکۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پلەی سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرا[٢] و قوباد تاڵەبانی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەجێگرەکەی.[٣]

ئەنجومەنی وەزیران لەکابینەی نۆیەم

ناوی پلەداران لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم[٤]
ناوپلەحیزب
مەسروور بارزانیسەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
قوباد تاڵەبانیجێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمیەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
فەرسەت ئەحمەد عەبدولڵاوەزیری دادپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
ڕێبەر ئەحمەد خالیدوەزیری ناوخۆپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
شۆڕش ئیسماعیل عەبدولڵاوەزیری پێشمەرگەیەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
ئاوات جەناب نوریوەزیری دارایی و ئابووریبزووتنەوەی گۆڕان[٧]
سامان بەرزنجیوەزیری تەندرووستیپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
ئالان حەمە سەعیدوەزیری پەروەردەپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
دانا عەبدولکەریم حەمەصاڵحوەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنبزووتنەوەی گۆڕان[٧]
کەمال ئەتروشیوەزیری سامانە سرووشتییەکانپارتی دیموکراتی کوردستان
ساسان عەونیوەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
ئارام محمد قادر ئەمینوەزیری خوێندنی باڵایەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
دارا ڕەشید مەحموودوەزیری پلاندانیەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
کوێستان محەممەد عەبدولڵاوەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیبزووتنەوەی گۆڕان[٧]
محەممەد سەعید عەلیوەزیری ڕۆشەنبیری و لاوانیەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
عەبدولڵا مەحموود محەممەدوەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانحیزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان[٨]
بێگەرد تاڵەبانیوەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]
کەمال موسلیموەزیری پیشەسازیبزووتنەوەی گۆڕان[٧]
ئانو جەوھەر عەبدولمەسیحوەزیری گواستنەوە و گەیاندنسەرۆکی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی (هاوپەیمانییەکی

مەسیحییە لە پەرلەمانی کوردستان)[٩]

پشتیوان سادقوەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
کەمال محەممەد ساڵحوەزیری کارەباپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
ئایدن مەعرووفوەزیری هەرێمبەرەی تورکمانی[١٠]
ڤالا فەریدوەزیری هەرێمپارتی دیموکراتی کوردستان[٥]
خالید شوانیوەزیری هەرێمیەکێتیی نیشتمانی کوردستان[٦]

سەرچاوەکان