ویداد ئاکرەیی


ویداد ئاکرەیی لە دایک بووی ١٩٦٩، بەرگریکارێکی مافی مرۆڤ و ئاشتی دانمارکی-کوردیە، یەکەم کەسە تا ئێستا لە ھەموو ئەسکەندەناڤیا خەڵاتی فێفێری ئاشتی وەرگرتبێت.[١] ئەو شارەزای جیھانی سەلامەتی، نووسەر، وانەبێژ، بەڕێوەبەر، لابیست و ھەروەھا سەرۆکی بەرگری نێونەتەوەییە.[١][٢][٣][٤][٥][٦]

Widad Akrawi
ویداد ئاکرەیی

ویداد ئاکرەیی لە کۆنفرانسێکی UN دا ، ٢٠١٠
لەدایکبوون
ویداد ئاکرەیی

1969 (تەمەن ٥٤–٥٥)
نەتەوەکورد
شارۆمەندێتی دانمارک
پەروەردەماستەر لە جێنێتیک و نەخۆشیە ویراسیەکان و دوکتۆرا لە تەندرووستی جیھانی و ئێپیمیۆلۆجی شێرپەنجە
بەرگری نێونەتەوەیی
ناسراوە بەبەرگریکاری مافی مرۆڤ، ئاشتەوایی و یەکسانی، نووسەر، دژی پەیمانی بازرگانی چەک، ڕاگەیەندراویی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی ھێنان بە تووندوتیژیی ڕەگەزی لە جەنگدا، نووسراوی ٢١١٧ی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان
کارسەرۆک
خەڵاتەکان
  • خەلاتی ئاشتی پیفێفێر
  • خەڵاتی تایبەت بۆ پڕکردنەوەی کەڵێنی نێوان کلتوورەکان
  • شارۆمەندی شانازیی جیھانی
وێبگەwidad.org

ئاکرەیی ماستەری لە جێنێتیک و نەخۆشیە گوێزەرەوەکان و دوکتۆرای لە تەندرووستی جیھانی و ئێپیمیۆلۆجی شێرپەنجە دا ھەیە.[٧]پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە لە درێژایی ھێرشی حکوومەتی عێراق بە سەرکردایەتی حزبی بەعسی عێراقی و لە سال ١٩٦٤ دا ڕوویدا و ھەروەھا لە درێژایی ساڵانی ئەنفال دا وای لێ کرد کە ژیانی خۆی ئامانج پێ ببەخشێ و بە وردبوونەوەی لەسەر ئامانجەکانی توانی بەسەر سەختیەکانی ژیانی دا زاڵ بێت و ببێ بە کەسێکی کاریگەر بۆ نەتەوەکەی.

ئاکرەیی بوو بە یەکەم ژنی گەنجی جیھان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە دژی بازرگانی چەکی بچووک و سارد و گرژی جنسی و داماڵێنی چەکی بایۆلۆجیکی و ھێمنی نێونەتەوەیی.[٨]ئەم کارانەی بوو بە ھۆی ئەوەی بتوانێ خەڵاتی نێونەتەوەیی فێفری ساڵی ٢٠١٤ و خەلاتی تایبەتی ٢٠١٣ بۆ پڕکردنەوەی کەڵێنی نێوان کەلتوورانی جیھان لە ڕیگەی وەدیھێنانی فەرھەنگی ھاوژینی وەربگرێت.[٩][١٠]لە ساڵی ٢٠١٣ دا ئاکرەیی وەکوو ١٠ نەفەری یەکەمی کاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بوو.

دوکتۆر ویداد ئاکرەیی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی فێرر لە ئۆسلۆی نۆروێژ

سەرچاوە