ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/بەشداری

بۆچی بەشداری بکەم لە ویکیپیدیادا؟

ئەگەر بەشداری بکەیت یارمەتی دەدەیت لە فراوانکردن و باشترکردنی ئینسایکڵۆپیدیاکەمان و زانیاری باشتر دەخەیتە بەردەمی کوردان.

ئایە ئەبێ خۆم ناونووس بکەم لە ویکیپیدیا بە دەستکاریکردنی پەڕەکان؟

پێویست نییە ھەژمار دروست بکەیت بۆ دەستکاریکردن، ھەر کەسێک ھەژماری نەبێت ھەر دەتوانێت بەشداری بکات، بەڵام دروستکردنی ھەژمارێک چەند سوودێکی زۆریان دەبێت و دەستکارییەکانت بۆ دەژمێردرێن.

باشیەکانی کردنەوەی ھەژمارێک جین؟

کاتێک ھەژمارت نییە ناونیشانی ئای-پییەکەت دەردەکەوێت دوای دەستکاریکردن بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری. ئەگەر ھەژمارێک دروست بکەیت چی تر ئای-پییەکەت دەرناکەوێت و دەستکارییەکانت دەدرێنە پاڵ ناوی ھەژمارەکەت.

ئایە پێویستە ناوە ڕاستیەکەم بەکار بێنم؟

نەخێر. دەتوانیت بە دڵی خۆت ناوێک ھەڵبژێریت، بەڵام بە مەرجێک سیاسەتی ناوەکان نەشکێنێت و ناوەکە نەشیاو نەبێت. بۆ نموونە، ناوێک کە بانگەشە بۆ کۆمپانیایەک دەکات نەشیاوە و بەربەست دەکرێت.

چۆن ناوە بەکارھێنراوەکەم بگۆڕم؟

داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر بەکاربھێنە.

جیاوازی چیە لە نێوان پەڕە و وتار؟

لە ویکیپیدیا چەند بۆشاییەکی ناو ھەیە، ئەمانە ھەموو پەڕەن، و وتاریش یەکێکە لەو پەڕانە. دەتوانین بڵێین پەڕە دەستەواژەیەکی گشتییە.

وتاری ھەتیو چیە؟

ھەتیو ببینە.

وتاری کورت چیە؟

وتاری کورت یان کۆڵکە ئەو وتارانەن کە تەنھا چەند دێڕێکن و تەواو نین، بەکارھێنەرانی تر دەتوانن پەرەی پێبدەن.

پەڕەی فرە ئاماژە چیە؟

وتارێکە تیایدا ئاماژەی بە زیاتر لە بابەتێک کردووە.

دەستکاری بچووک چیە؟ کەی ئەبێ بەکاری بێنم؟

دەستکاری بچووک لەکاتی گۆڕانکارییەکی زۆر سادە و بچووک بەکاردەھێندرێت؛ بۆ نموونە گۆڕینی فاریزەی ئینگلیزی , بە کوردی ، ئەمە گۆڕانکارییەکی بچووکە.

دوایین گۆڕانکاریەکان چیە؟ ئایە ئەم ھەموو کورتکردنەوە چی مانای چیە؟

پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پەڕەیەکی تایبەتە کە بەشداربووان، بە تایبەتی بەڕێوەبەران، بەکاری دەھێنن بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییە نوێکان لە پەڕەکاندا. ھەموو شتێک لەم پەڕەیەدا دەردەکەوێت و ھیچ شتێک شاردراوە نابێت.

ئایە چی بکەم گەر دوو وتارم بینی کە ھەمان ناوەڕۆکیان ھەبوو؟ چۆن بتوانم دوو وتار ھاوپەیوەست بکەم؟

تکایە {{تێکەڵکردن}} بەکار بھێنە لەسەر ھەردوو وتارەکە.

ئایە دەتوانین لێرە گفتوگۆ لە سەڕ ناوەڕۆکەکان بکەین؟

دەبێت پەڕەی وتووێژی ھەر پەڕەیەک بەکار بێت بۆ وتووێژکردن لەسەر بابەتەکە.

لاپەڕەیەکم بینی کە تیکدرابوو؟ لاپەڕەیەکم تێکدا بە ھەڵە؟ چی بکەم تاوەکو بیگەڕێنمەوە؟

سەیری مێژووی پەڕەکە بکە و ئەو دەستکارییە ببینە کە وتارەکەی تێکداوە، لەوێ دەتوانیت دەستکارییەکە پووچەڵ بکەیتەوە.

چی زمانێک ڕێگە پێدراوە کە بەکاربھێندرێت؟

ئێرە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە و بۆیە دەبێت ھەموو وتارێک بەم زمانە و بەم شێوەزارە بنووسرێتەوە. وتارێک کە کوردی پاراو نەبێت دەسڕدرێتەوە.

چۆن دڵنیابم لە تەواوی واژەکردن یا ڕێزمان؟

بۆچی چەند بەستەرێک ھەیە کە بە ڕەنگی سوور نووسراون؟

ئەو پەڕانە دروست نەکراون و لە ویکیپیدیا بوونیان نییە. دەتوانیت دروستیان بکەیت.

چۆن دوایین گوڕانکارییەکان دەربارەی وتارێکی تایبەت بزانم بێ گەڕانەوە بۆ وتارەکە ھەموو جارێ؟

بیخە ناو پێڕستی چاودێرییتەوە بە کرتەکردن لەسەر ئەستێرەکە لە سەرەوەی پەڕەکەت

چی شێوەیەک بەکار بێنم بۆ وێنەکان، پەڕگە دەنگێکان، و پەڕگە بیناییەکان؟

یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.

بەکارھێنەرێک ھەیە خراپ مامەڵە دەکا، چی بکەم؟

ڕێنمایی بەکارھێنەرەکە بکە کە بۆستێت لە کردەوەکانی، ئەگەر ھەر بەردەوام بوو، سکاڵایەک تۆمار بکە تا یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان ھەژمارەکەی بەربەست بکەن.

ئایە دەتوانم ژمارەی بەشدارییەکانم بگۆڕم لە سەرەوەی پەڕە؟

بۆچی ئەو وتارەی کە نووسیبووم سڕایەوە؟

وتارێک کە دەسڕدرێتەوە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیای پێشێل کردووە. کاتێک بەڕێوەبەران وتارێک دەسڕنەوە ھۆکارەکەشی دەدەن.

بۆچی ئەو دەستکارییەی یاخود ئەو وتارەی کە ئەنجامم دابوو گوێزرایەوە؟

ھەندێک جار پەڕەکان پێویستیان بە گواستنەوە ھەیە. وپ:گپ ببینە.

ئایە دەتوانم ئەو وتارانەی کە بە زمانەکانی تر نووسراون وەریانگێڕم بۆ سۆرانی؟

بەڵێ. دەتوانیت ھەر وتارێکت ویست لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەریبگێڕیت، بەڵام دڵنیابە کە ئەو وتارەی وەری دەگێڕی سەرچاوەی باشییان ھەیە.

ئەی ئەگەر وەرگێڕی ئۆتۆماتیکم بە کار ھێنا؟

وەرگێڕی ئۆتۆماتیکی زۆرجار ڕستەکان تێک دەدات و وتار دەشێوێنێت، بۆیە خۆتی لێ بەدوور بگرە.

چۆن بزانم ئەم وتارە بە زمانەکانی تر نووسراون؟

ھەر وتارێک ھەر پیتێکی جگە لە کوردی بەکارھێنا حسابی زمانێکی تری بۆ دەکرێت.

ئایە دەتوانم بەستەری دەرەکی دابنێم؟

بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک پەیوەندیدار بن.