٢٤ی کانوونی یەکەم
ڕێکەوت
٢٤ی کانوونی یەکەم ٣٥٨یەم ڕۆژی ساڵە (٣٥٩ لە ساڵی پڕدا). ٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
ڕووداوەکان
- ١٨١٤ - پەیماننامەی غینت لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوودا مۆرکرا بۆ کۆتایھێنان بە جەنگی ١٨١٢.
- ١٨٥١ - کتێبخانەی کۆنگەرە سووتا.
- ١٨٦٥ - ٦ سەربازی کۆنفیدراڵی لە جەنگی ناوخۆی ئەمەریکا ، کو کلوکس کلانیان دامەزراند کە دواتر بوو بە گروپێکی باڵاویستی سپی پێستی (white supremist)
- ١٩٩٥ نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان یاداشتێکی ئاراستەی (بوترس غالی) سکرتێری گشتی ئەوکاتەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کاربەدەستانی بەعس دەرھەق بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، لەوانە توندکردنی ئابڵوقەی ئابوورییو بازرگانی لەسەر ھەرێمی کوردستانو شاڵاوەکانی تەعریبو تەرحیل لەو ناوچانەی کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعس دابوون، یاداشتەکە ئەڵێ ئەو ھەڵوێستانە ھەموویان دژی ناوەرۆکی بریاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشەو داواکارین کە نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵوێستی شارستانیو بەرپرسیارێتی خۆی بنوێنێو ڕێ لەو تاوانە گەورانە بگرێت.
لەدایکبوونەکان
- ١٨٣٧ - کۆسیما وانەر، کچی مۆزیکدانەری گەورە فڕانز لیزت.
- ١٩٨٦ - ئەڤین ئاسۆ،پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی ئەڤین ژن و ژیان.
مردنەکان
- ١٩٢٦ - ناسرەدین دینت، وێنەکی ڕۆژھەڵاتنناسی فەڕەنسیی.
- ١٩٦٤ - بەدر شاکر سەییاب، یەکێکە لە بەناوبانگترین شاعیرەکانی عێراقی لە سەدەی بیستەم.
- ١٩٧٦ - سوارە ئیلخانیزادە، شاعیر.
بۆنەکان
- ڕۆژی سەربەخۆیی لیبیا.
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست