پارتی دیموکراتی گەلان

پارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی: هەدەپە، HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، هاوکات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەک هاوبەشانە کار دەکەن.

پارتی دیموکراتی گەلان
Partiya Demokratîk a Gelan

سەرکردەسوڵتان ئۆزجان‌
جاھید کرکازاک[١]
دامەزران١٢ی ئابی ٢٠١٢
ئایدۆلۆجیاقازانجی کورد[٢]
سۆسیالدیموکراسی
دژی سەرمایەداری
ژینگەخوازی
دیموکراسیی ڕاستەوخۆ
دیموکراسیی کۆمەڵایەتی
مافی کەمینە
فێمینیزم
دژی ناسیۆنالیزم
پەیوەندی نێودەوڵەتینییە
ماڵپەڕhttp://www.hdp.org.tr/

ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاوەتەخوازی کۆتاییھێنانە بە ھەڵاواردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان.[٣][٤] ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردن و چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. ھەدەپە خوازیارە کە سیاسەتەکانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورک و کورد، لەکاتێکدا لە دانۆستانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشداریان کرد. دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەکا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆما جڤاکێن کوردستان.[٥][٦]

ھەدەپە یەکەمین جار لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەشداری کرد. لەم ھەڵبژاردنەدا ھەدەپە لە ناوچەکانی ڕۆژاوای تورکیا بەشداری کرد لەکاتێکدا دەبەپە لە ناوچە کوردییەکانی باشووری ڕۆژھەڵات چالاکی و بەشداری کرد کە لە ئاکامدا ھەردوو پارتەکە بە تێکڕایی ٦.٢ لەسەدی گشت دەنگەکانیان بەدەستھێنا. سەلاحەددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ئێستای ھەدەپە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤ وەک کاندیدی ئەم پارتە بەشداری کرد و توانی ٩.٧٦ لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێ.[٧] ٢١ پارڵەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراسی، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٤ چوونە ناو ڕیزی پارتی دیموکراتی گەلان.[٨]

ئایدیۆلۆژی

یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک لە ئەندامانی سەرەکی ھەدەپە[٩]، جەخت لەمە دەکەنەوە کە بنەمای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان قبووڵ نەکردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە بۆ بەرژەوەندییەکانی سەرجەم شارۆمەندانی تورکیا و بە چاوپۆشین لە نەژاد، رەگەز (ژن یان پیاو) یان ئایین. بەو پێیە ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە.[١٠]

ئایین

گەرچی ھەدەپە پارتێکی سێکۆلارە بەڵام سیاسەتێکی نەرمتری سەبارەت بە ئایین لەبەرچاو گرتووە. بۆ نموونە وەشوێن کەسایەتییە ھەڵکەوتەکانی ئایینی کەوتووە بۆ ھاتنە ناو ڕێزی حیزب، لە ئامەد پشتیوانی لە گرووپەکانی کومەڵگای مەدنی ئیسلامی کردووە و کارگەی فێرکاری سەبارەت بە ئیسلام و نادادپەروەری و ژانی کوردانی بەڕێوەبردووە.[١١]ئەم پارتە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتێکە بە ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی، تۆمەتبار دەکرێ بە دژایەتیکرن لەگەڵ ئیسلام[١٢]، بەڵام ئەم تۆمەتە لەلایەن ھەدەپە ڕەتدەکرێتەوە.[١٣]بەڕای ئاڵتان تان نوێنەری پەرلەمانی تورکیا لە شاری ئامەد و ئەندامی ئیسلامخوازی ھەدەپە، ئەم پارتە ئایدیۆلۆژیایەکی عەلەمانی و لائیتسەیە، واتە جێگرکردنی ماف و ئازادییەکانی ھەموو نەتەوە و ئیتنیک و ئایینەکان.[١٤]لە نێوان لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی و پارتی داوای ئازاد (ھوداپار) کە پارتێکی کوردیی ئیسلامییە چەندین پێکدادان ڕووی داوە.[١٥][١٦]

کۆنگەرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ڕێکخراوێک بۆ پشتیوانی لە گرووپە سیاسی و مەدەنییەکان دەستی بەکار کردووە. ئەم ڕێکخراوە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ تێکۆشانی کردووە و حەولی داوە تاکوو عەشیرەتە کوردییەکان و دەنگە بایکۆتەکانیان بۆ لای ھەدەپە ڕابکێشێ.[١٧] لە ئاکامدا زۆر یەک لەم عەشیرەتانە کە پێشتر دەنگیان دەدا بە ئاکپارتی ڕوویان لە ھەدەپە کرد. بەو پێیە:

  • لە باتمان: عەشیرەتی ڕامان لە باتمان کە توانی نزیکەی ٢٠ ھەزار دەنگ خڕ بکاتەوە پشتیوانی لە ھەدەپە کرد.[١٨] ھەروەھا ٣٠٠ کەس لە تایفەی ئالپاھان کە پێشتر سەر بە ئاکپارتی بوون پەیوەست بە پارتی دیموکراتی گەلان بوون.[١٩] ھەر بەم شێوەیە تایفەی باراوی کە نزیکەی ٢ ھەزار دەنگدەری ھەبوو وە عەشیرەتی ئالیقا کە بەدوای خۆپیشاندانێک لە دژی سیاسەتەکانی ئاکپارتی لەبابەت بە مەسەلەی کوردەکان چوونە ڕیزی ھەدەپە.[٢٠]
  • لە وان: لە باشکالەی پارێزگای وان، سەرجەم بەڕێوبەرە ناوچەییەکان لە پارتی داد و گەشەپێدان دەستیان لەکار کێشایەوە و پەیوەست بە ھەدەپە بوون.[٢١]
  • لە ئورفا: لە سووروچ سەر بە پارێزگای ئۆرفا، عەشیرەتەکانی ئەردۆغان، کیلیچاسان، کالکان، شاھین و بویدان ڕێپێوانێکی گەورەیان بۆ پشتیوانی لە ھەدەپە بەڕێوەبرد.[٢٢]
  • لە ئادیامان: لە کاھتا سەر بە پارێزگای ئادیامان، ١٢ ھەزار کەس لە عەشیرەتی تورانلی کە یەکێک لەوان کچی سەرۆک ھۆزێک بوو کە باوکی دەستە ڕاستی ئاتاتۆرک لە شەڕەکانی ئازادی بوو، یەکجێ پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی گەلان.[٢٣]

عەلەوییەکان

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگەرەسی ئەمریکا، لە نێوان ١٠ تا ٢٠ میلیۆن عەلەوی لە تورکیا بوونی ھەیە کە زۆربەیان لە شارەکانی ئەستەمبوڵ، ئادانا، بورسا، تونجەلی و بالیک عەسیر دەژین.[٢٤] کۆمەڵگای عەلەوی لەم وڵاتە وەک یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی پشتیوانانی پارتی کۆماری گەل دەناسرێن.[٢٥] ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی گشتیی ساڵی ٢٠١٥ حەولی بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانی ئەم کەمایەتییە ئایینییە دا. لەو چوارچێوەیەدا ھەدەپە ھاوبەندییەکی لەگەڵ عەلەوییەکان پێکھێنا و چەند کاندیدی لە ناو عەلەوییەکان بۆ ھەڵبژاردن دەستنیشان کرد.[٢٦] ھەروەھا کۆنفڕانسێکی لەسەر ناوی "عەلەوییەکان: مێژوو، گیروگرفتەکان و بیرۆکەکان" پێکھێنا کە لەم کۆنفڕانسەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی ھەدەپە لێدوانی دا.[٢٧] پاشان ھەندێک لە ڕێبەرانی عەلەوی پشتیوانی خۆیان لە ھەدەپە ڕاگەیاند.[٢٨]

مافی ژنان

یەکێک لە خواستەکانی پارتی دیموکراتی گەلان کارکردنە بۆ جیبەجێکردنی مافی کەمایەتییەکان بە تایبەت مافی ژنان. لە ھەڵبژاردنەکانی پارلمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم پارتە ٢٦٨ کاندیدی ژنی دەستنیشان کرد، واتە ٥٠ لەسەدی کاندیدەکانی کە بە ئەندازەی کۆی سێ حیزبی سەرەکی ئەم وڵاتە (ئاکپارتی، جەھەپە و مەھەپە) بوو.[٢٩][٣٠]

پرۆسەی ئاشتی

ھەدەپە و نوێنەرانی ئاکەپە لە میانەی وتووێژەکانی پرۆسەی ئاشتی، ١ی ئازاری ٢٠١٥
سەردانی شاندێکی ھەدەپە بۆ کۆبانێ، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
خۆپیشاندانی کوردەکانی تورکیا لە دژی حکوومەتی ئەم وڵاتە پاش پێشەوەچوونی داعش بەرەو کۆبانێ

لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠١٣ دوای بانگەوازێک و پەیامێک لەلایەن عەبدولڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێکرد.[٣١] ئەم پرۆسەیە کە لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی ئەم وڵاتە و پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی داد و گەشەپێدان، بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ٣٠ ساڵەی پەکەکە و ئەڕتەشی ئەم وڵاتە ئەنجام دراوە.

مانگرتن لە گرتووخانەکانی تورکیا ٢٠١٢

سالی ٢٠١٢ لە گرتوخانەکانی تورکیا مانگرتنێک لە لایەن زیندانیانی کورد دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕا بە چالاکی مانگرتن تا مردن. چالاکی ٦٨ رۆژەی گیراوان بە بانگەوازی ئۆجالان کۆتایی ھات[٣٢]، پرۆسەی دیدارەکان لەو کاتەوە لەگەڵ ئۆجەلان دەستی پێکرد و دیداری یەکەم لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بوو. شاندی ھەدەپە بۆ جاری یەکەم چوونە گرتووخانەی ئیمرالی.[٣٣]

خۆپیشاندانەکانی گەمارۆدانی کۆبانی ٢٠١٤

دوای ھێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، کاربەدەستانی ئاکەپە لە دژی نوێنەرانی بزوتنەوەی ئازادی و نوێنەرانی پارتی دیموکراتی گەلان دەستیان بە ھەڕەشە و گوڕەشە کرد. دوایین جار لە ٢١ مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شاندی ھەدەپە چوونە ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان کەوت.[٣٤] لەوێش ئۆجالان لەسەر سیاسەتی حکومەت زانیاری دابوو و سوربونی خۆشی لەسەر بەرێوەبردنی پرۆسەکە نیشاندا و لە سەر ھەڵوێستی حکومەتیش وتبووی:[٣٥]

«ھەر کەسێک دەخوازێت دۆخی ڕۆژئاوا و کۆبانێ ڕاست تێبگات، دەبێت ئەو ڕاستییەش باش بزانێت. بانگەوازی لە ھەموو کەسێک دەکەم لە تورکیا کە ناخوازن پرۆسەکە و فەرمییەتی دیموکراسی تێکبچێت، پێویستە بە بەرپرسیاری و جدییەوە خاوەنداری لەکۆبانێ بکەن.»
«کۆبانێ و پرۆسەی چارەسەری پەیوەستن بەیەکەوە و لەیەکتر جیاناکرێنەوە»

ڕێبەرانی مێژووی حیزب

ھەدەپە سیستمی ھاوسەرۆکایەتی بەکار دەھێنێ. بەوپێیە پارتەکە سەرۆکێکی پیاو و سەرۆکێکی ژنی ھەیە کە لە کاتی بەستنی کۆنگەرە ھەڵدەبژێردرێن. لە کاتی دامەزراندی ئەم پارتە تا ئێستا شەش ڕێبەری ھەبووە، سێ پیاو و سێ ژن.

ھاوسەرۆکەکان

لەم لیستەی خوارەوە ناوی سەرۆکەکانی پێشوو و ئێستای ھەدەپە، لەگەڵ ڕێکەوتی لەدایکبوون و ڕێکەوتی دەستپێکردن و کۆتایی ھاتنی ماوەی دەسەڵاتەکەیان نووسراوە.

ژمارەسەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنەسەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنەماوەی بەڕێوبەری
١یاڤوز ئۆنەن
(١٩٣٨–)
فاتما گۆک
(١٩٤٨–)
١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣
٢ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤
٣سەلاحەدین دەمیرتاش
(١٩٧٣–)
فیگن یۆکسکداغ
(١٩٧١–)
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤وەئەستۆگر

سزای تەمەلی هاوسەروکی ئستا حیزبی هەدەپە

ڕێبەرانی پڕسەروەری

لە کۆنگەرەی ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ کە ئەم پارتە بەڕێوەی برد، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو سەرۆکەکانی پێشوو وەک سەرۆکی پڕشانازی دەستنیشان کران.

ژمارەسەرۆکی پیاو
(لەدایکبوون-مردن)
وێنەسەرۆکی ژن
(لەدایکبوون-مردن)
وێنەماوەی بەڕێوبەری
١ئەرتوغرول کورکچو
(١٩٤٨–)
سەباحەت تونجەل
(١٩٧٥–)
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤وەئەستۆگر

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان

لە ساڵی ٢٠١٢ کە ئەم پارتە دامەزراوە، تەنیا لە یەک ھەڵبژاردنی ناوچەیی، یەک ھەڵبژاردنی سەرکۆماری و یەک ھەڵبژاردنی گشتیی بەشداری و ڕکابەری کردووە. کورتەیەک لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنانە لە خوارەوە نووسراە.

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان

ھەڵبژارنە ناوچەییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردنڕێبەرانی پارتدەنگە تێکەڵکراوەکانی
ھەر چوار ھەڵبژاردن
ڕێژەی دەنگەکانشارەوانییەکانئەندامانی شووڕا
گەورەشارناوچەشارپارێزگا
٢٠١٤سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٥,١٤٩,٢٠٦٤.٠١
٠ / ٣٠
٠ / ١٬٣٥١
٩ / ٢٠٬٤٥٨
١ / ١٬٢٥١

ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ساڵی ٢٠١٤

ئەنجامەکانی بەدەپە و ھەدەپە لە ھەڵبژاردنە ناوچەییەکانی تورکیا بەپێی پارێزگا

لە ھەڵبژاردنە شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠١٤، لەکاتێکدا کە بەدەپە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا کێبڕکێی کرد، ھەدەپە لە ناوچەکانی تری تورکیا چالاکی کرد، جگە لە پارێزگاکانی مێرسین و قۆنیە کە بەدەپە کاندیدەکانی خۆی دەستنیشان کرد.[٣٦]

ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری

لۆگۆی کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
پۆستەری کێبڕکێی سەلاحەددین دێمیرتاش لە ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
دەنگەکانی بەدەستھاتوو لەلایەن دێمیرتاش لە سەرجەم ٨١ پارێزگای تورکیا
ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری
ڕێکەوتی ھەڵبژاردنکاندیدژمارەی دەنگەکانڕێژە لەسەدپله
٢٠١٤سەلاحەدین دەمیرتاش٣,٩٥٨,٠٤٨٩.٧٧سێیەم

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٤

ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی تورکیای نوێ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، سێ کەس خۆیان کاندید کرد. یەکێک لەم سێ کەسە سەلاحەددین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بوو.[٣٧] لەم ھەڵبژارنەدا دەمیرتاش توانی دەنگەکانی ھەدەپە لە ئەستەمبوڵ و ئیزمیر دوو بەرابەر، لە ئەنقەرە سێ بەرابەر زیاد بکە و لە گشت تورکیا ٩.٧ لەسەدی دەنگەکان مسۆگەر بکات.[٣٨]

ھەڵبژاردنە گشتییەکان

ھەڵبژاردنە گشتییەکان
ڕێکەوتی ھەڵبژاردنھاوسەرۆکەکانی پارتیژمارەی دەنگەکانڕێژە لەسەدژمارەی پەرلەمانتارەکانPlacedپلە
٢٠١٥سەلاحەدین دەمیرتاش
فیگن یۆکسکداغ
٠ / ٥٥٠

سیاسەتمەدارە پەرلەمانییەکان

  1. ئەبدووڵا لەڤەنت توزەل
  2. ئادیل زۆزانی
  3. ئاڵتان تان
  4. ئایلا ئاکات ئاتا
  5. ئایسەل توغلوک
  6. بەنگی یڵدز
  7. دەمیر چەلیک
  8. ئەرتوغرول کورکچو
  9. ئەرۆل دۆرا
  10. ئەسات جانان
  11. فەیسال ساریڵدز
  12. گوڵسەر یڵدرم
  13. ھالیک ئاکسۆی
  14. حاسیب کاپلان
  15. حوسامەتین زەندەرلیۆغلو
  16. ئیدریس بالوکەن
  17. ئیبراھیم ئایھان
  18. ئیبراھیم بینیجی
  19. کەمال ئاکتاش
  20. مولکیە بیرتانە
  21. نازمی گوور
  22. نورسەل ئایدۆغان
  23. ئۆزدال ئوچەر
  24. پەروین بولدان
  25. سەباحەت تونجەل
  26. سەلاحەدین دەمیرتاش
  27. سەلما ئیرماک
  28. سری سورەیا ئۆندەر
  29. لەیلا زانا

لەژێر ناوی دەبەپە

  1. ئەمینە ئاینا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان