پارە (دراو)

پارە، پارەی عوسمانی، (لە فارسی پارھ , pâre, پارچە)[١][٢] دراوێکی پێشووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و تورکیا و میسر و مۆنتینیگرۆ و سڕبیا و ئەلبانیا و یووگۆسلاڤیا بووە.

پەنجا پارە ساڵی ١٩٦٥

لە ساڵی ١٥٢٤دا یاسانامەی عوسمانی ئاماژەی بە دراوی ئاسنیی میسڕی مەملوکەکان کردووە و بە «پارە» ناوی بردووە و بەھاکەی بەرامبەر 2+12 درھەم بوو. لە ساڵی ١٦٤٠ەوە بەھای پارە بە بەراورد بە ئاقچەی عوسمانی جێگیر کرا، ٣ پارە بە ١ «ئاقچە». لە سەدەی ١٦ و ١٧دا لە زۆر شوێنی ئیمپراتۆرییەتەکەدا، لە ئاسیا و باکووری ئەفریقا، «پارە» لێدرا.[٣] لە ساڵی ١٦٨٨دا «قڕوشی» عوسمانی ھاتە ئاراوە، کە یەکسان بوو بە ٤٠ «پارە». لە ساڵی ١٨٤٤دا، ھەر «قڕوشێک»، لە بەرامبەردا،1100 لیرەی عوسمانی نوێ ناسێندرا.

لە سڕبیا، پارە para لە سەدەی نۆزدەھەمەوە وردەی دینار بووە. لە مۆنتینیگرۆ یەک پەرپەر بەسەر ١٠٠ پارە دابەشکرابوو لە نێوان ساڵانی ١٩٠٦ و ١٩١٨. لە ئەلبانیا، پارە پێش ھێنانەکایەی لێک لە ساڵی ١٩٢٦ وەک دراوێک بەکاردەھێنرا.

بە زمانی ئەلبانی و کوردی و یۆنانی و بولگاری و مەقدۆنی و مەندایی و ڕۆمانی و سڕبی و کرواتی و تورکی، پارا، پاری، پارێ، پارالێ، پارای، پاراجا یان paralar واتایەکی گشتییە بۆ پوول و دراو. لە کوردیا ڕەگی وشەی پارە بۆ پار (بەش) و پاروو و پارچە و پەرت دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەکان