ڕوسودان گۆتسیریدز

ڕوسودان گۆتسیریدز (لەدایکبووی ٨ی شووباتی ١٩٧٥، تبلیسی، جۆرجیا-یەکێتیی سۆڤیەت) کەسایەتیی بیشۆپی (ئاینی کریستیانە) لە کڵیسای ئێڤانگیلیکال باپیت و چاالکوانی مافەکانی ژننانە لە جۆرجیا.[١] ڕوسودان یەکەم ژنە بیشۆپە لە جۆرجیا.[٢] ڕوسودان چالاکییەکانی لەدژی تووندووتیژی جێندەری، داواکاری یەکسانی بۆ ژنان، ھەروەھا ڕێزگرتن و پاڵپشتیکردنی کەمایەتییە ئاینییەکانە لە جۆرجیا.[٣] ھەروەھا ڕوسودان یەکێکە لەیەکەم کەسە ئاینییەکانی جۆرجیا، کە پاڵپشتی لەکۆمەڵەکانی ھاوڕەگەزخوازی کردووە.[٣] ھەروەھا لە شەشەمین کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی لەسەر کێشەی کەمایەتییە ئاینییەکان کردووە لە جۆرجیا.[٤]

ڕوسودان گۆتسیریدز

ڕوسودان، ساڵی ٢٠١٤ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
لەدایکبوون
Rusudan Gotsiridze

(١٩٧٥-٠٢-٠٨) ٨ی شوباتی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
پیشەچالاکوان، بیشۆپ لە کڵێسا
ناسراوە بەیەکەم ژنە بیشۆپ لە جۆرجیا
ئایینکریستیان

لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١]

سەرچاوەکان