ڕەنگی پان-عەرەبی

ڕەنگەکانی پان-عەرەبی بریتین لە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سەوز و سوور، ھەریەکەیان ھەڵگری پێناسەیەکە بۆ پان-عەرەبیزم. ھەروەھا نوێنەرایەتی لایەنێکی دیاریکراوی عەرەبەکان و مێژووەکەیان دەکات.[١]

ئاڵای ڕاپەڕینی عەرەبی پەیوەندی بە پان عەرەبیزمەوە ھەیە.

مێژوو

ڕەنگی ڕەش نوێنەرایەتی ڕەنگی ڕەشی خەلافەتی ڕاشیدوون و عەباسی دەکات، کە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتیی ئەوان، بەکاریان ھێناوە؛ دواتر سپی دێت ھەڵگری نیشانەی خەلافەتی ئومەوییەکانە.[٢] سەوز ڕەنگێکە کە پەیوەستە بە سەرەتای ئایینی ئیسلامەوە، ھەر بۆیەش نوێنەری ڕەنگێکە بۆ خەلافەتەکان.[٣][٤] ھەروەھا سەوز وەک ڕەنگی خەلافەتی فاتمییەکانیش دەبیندرێت، لە ھەندێک سەرچاوەوە ناسراوە،[٢][٥] سەرەڕای ئەوەی ڕەنگی خانەدان و وڵاتەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی بەزۆریی سپی بووە.[٦][٧][٨] لە کۆتاییدا ڕەنگی سوور ھەیە، کە ئاماژەیە بۆ خانەوادەی ھاشمی. ھەروەھا ئەو چوار ڕەنگە لە بەیتێکی شیعریی شاعیری عەرەبی سەدەی ١٤ سەفییەدین ئەلحلی، بە پوختی ئاماژەی پێدراوە:[٩]

کردەوەکانمان سپینشەڕەکانمان ڕەشن
کێڵگەکانمان سەوزنشمشێرەکانمان سوورن

ڕەنگی پان-عەرەبی کە لە ڕابردوودا بە تاک بەکارھێنراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٦ لە ڕاپەڕینی عەرەبی کۆکرانەوە،[١٠] زۆرێک لە ئاڵاکانی ئێستا لەسەر بنەمای ڕەنگەکانی ڕاپەڕینی عەرەبی دامەزراون، وەک ئاڵاکانی ئوردن، فەلەستین، کووەیت و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ئەوانی تر.[١١]

ئاڵای ڕزگاری، یاخود ئاڵای شۆڕش (ئاڵایەکی شۆڕشگێڕی سەردەمی مۆدێرن بوو کە بە سوود وەرگرتن لە شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ بۆ جیھانی عەرەبی بڵاوبووەوە)[١٢]

لە ساڵانی ١٩٥٠دا، ھەندێک وەشانی نوێ و شێوازی نوێی ئاڵای پان-عەرەبی ھاتنە بەرچاو. ئەمانە پێکدێن لە سێ ڕەنگی قاڵبیی سوور و سپی و ڕەش، کە سەوز کەمتر دیارە یان ھەر تێیدا نییە. سێ ڕەنگی ئازادی عەرەبی یان ئاڵای ئازادی عەرەب بە شێوەیەکی سەرەکی لە شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ و ئاڵای فەرمیی میسر وەرگیراوە،[١٣] کە بووە بنەمای ئاڵاکانی ئێستای میسر، عێراق، سوودان، سوریا و یەمەن.[١١]

ئاڵاکانی ئێستا بە ڕەنگی پان-عەرەبی

وڵاتانی ئەندام و چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان

دەوڵەتانی دانپێدانەنراو و نیمچە دانپێدانراو

بەشی کارگێڕی ئاستی یەکەم

ئاڵای نیشتمانی پێشوو بە ڕەنگی پان-عەرەبی

سەرچاوەکان