ڤەژینبوکس
ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەرێتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١]ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ١٤٧ کتێبی ٩٦ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]
پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.
ئامانجەکان
ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]
- دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
- بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
- دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
🔥 Top keywords: دەستپێکتایبەت:گەڕانمافەکانی مرۆڤیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدجەزائیرمێژووی کوردپیرەمێردشاڵاوی ئەنفالھێمنقوزتۆپی پێدیموکراسیتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانکوردستانوتووێژ:دەستپێکدادپەروەریقازی محەممەدویکیپرۆژە:زانیاریدانەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسەڵاحەددینی ئەییووبینالیھەرێمی کوردستانبالەزانستگۆڕەپان و مەیدانڤیتۆریۆ پۆپسۆنەتەوە یەکگرتووەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەکوردسلێمانیپەندی پێشینانمەلا مستەفا بارزانیکۆمپیوتەرویکیپیدیا:سەبارەتمێشکعێراقھەولێرویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاتۆپی دەست